کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەزاران فەرمانبەر هەڕەشە لەیەكێتى دەكەن،

Wednesday, 09/09/2009, 12:00


نێردراوى كوردستانپۆست لەسنورى پشدەرو بیتوێن تەئكیددەكاتەوە كەبەهۆى ئەو ئاڵۆزیەى ڕیزەكانى یەكێتى گرتۆتەوە و حیزبى ناوبراویش سەرقاڵى گۆڕانكاریە لەدام و دەزگاكانى حكومەت و حیزبدا لەبەرامبەر ئەمەدا چەندین كەس كەپێشتر بەگەندەڵى و دزى تۆمەتباركراون ئێستا لەڕێگەى واستەكردن بەبەرپرسانى سەربەباڵى جلال سەرقاڵى ئەوەن خۆیان بگەیەننە كورسى بەڵام هەوڵى ئەم جۆرە كەسانە و بڵاوبونەوەى دەنگۆى ئەم كەسانە بەبەرپرس هەزاران فەرمانبەر نیگەران دەكات و نێردراوى كوردستانپۆست تەئكید لەوە دەكاتەوە كەیەكێك لەو كەسانە ناوى(محمد عبدالرەحمان محمود)ە سەربەتیرەى جافە و دەیەوێت لەڕێگەى ماڵى كوێخا سمایلى تەلانەوە ببێت بەسەرۆكى شارەوانى چوارقورنە بەڵام سەرجەم فەرمانبەر و كارگوزارانى ئەم فەرمانگەیە هەڕەشەى ئەوە دەكەن لەكاتى بونى ئەم كەسە بەسەرۆكى شارەوانى ئەوا سەرجەمیان دەست لەكاردەكێشنەوە و دەچنەوە ماڵەوە،
لەلایەكى ترەو نێردراوى كوردستانپۆست لەسنورەكە تەئكیددەكاتەوە كەبەهۆى گۆڕانى لێپرسراوى ئاسایشى سەروچاوە سەدان كەس لەهێزەكانى ئاسایشى ئەم بنكەیە نیگەران و پێدەچێت لەچەند ڕۆژى داهاتوو دەست لەكاركێشانەوە لەڕیزەكانى پۆلیس و ئاسایش ڕوو لەزیادبوون بكات چونكە بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست نێردراوى كوردستانپۆست كەوتوون هێزەكانى ئاسایش كۆمیتەى سەروچاوە بەوە تۆمەتبار دەكەن كەئەو كۆمیتەیە بوو بەهۆى شكستى لیستى كوردستانى بەڵام بەرپرسانى یەكێتى بڕیارێكى ناڕەوایان دەركرد بەوەى ملازمى ئەو بنكەیەیان گۆڕى هەروەها لەبوارى ئیداریشەوە قادر ئەبوبەكر قادر بەڕێوەبەرى ناحیەى بێتواتەیان بەتاوانبارى سەرەكى شكستى لیستى بەناو كوردستانى دەزانن،پەیامنێرى كوردستانپۆست لەئەگەرى هەر گۆڕانكاریەك خوێنەرانى خۆى ئاگاداردەكاتەوە،
په‌یامنیری کوردستانپۆست2

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە