کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوه‌ بڵێن کوا،منیش ئه‌ڵێم لای ئامۆژنه‌.

Saturday, 21/11/2009, 12:00


ئێوه‌ ئامۆژنه‌ هێرۆ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی پلینێۆمی چواره‌م ته‌واو بوو،ئه‌گه‌ر چی گرێبه‌ستی به‌ناو ئاکار واژوو کرا، که‌ ناوه‌خنه‌که‌ی بریتی بوو له‌وه‌ی چی دی ته‌که‌تول نه‌کرێ. ئه‌وه‌بوو دوای ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنانه‌ی مێرده‌که‌ی له‌ کاك نه‌وشیروانی گرتبوو، ئێدی سه‌برو حه‌وسه‌ڵه‌ی نه‌ماو و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌یڕه‌و پرۆگرامی ناوخۆ، ئه‌گه‌ر چی له‌مێژه‌ یه‌کێتی کار به‌په‌یڕه‌و ناکا، خۆی خۆی کاندید کرد بۆ لێپرسراوێتی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی یه‌کێتی ، به‌وهیوایه‌ی له‌داهاتودا بتوانێ ئه‌و نوشست و دۆڕاندنانه‌ بگۆڕێ به‌ سه‌رکه‌وتن و ته‌خت کردنی گرده‌که‌.

له‌و ڕۆژه‌وه‌ ئامۆژن به‌ته‌واوه‌تی تووڕه‌ ئه‌بێ و دوای ئه‌وه‌ی که‌ تازه‌ به‌تازه‌ زانیویه‌تی هه‌رچی نوشست و دۆڕاندنه‌ له‌ئه‌ستۆی نه‌وشیراوان موسته‌فادا بوه‌، ئه‌میش نه‌ی زانیوه‌ که‌مێرده‌که‌ی ته‌نها به‌ناوو سکرتێر بوه‌و هیچی به‌ده‌ست نه‌بوه‌، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی پلینێۆم نه‌ی زانیوه‌ که‌ نه‌وشیروان موسته‌فا هه‌موو شتێك بوه‌و، مێرده‌که‌ی ته‌نها پۆستی کارتۆنی هه‌بوه‌. ئه‌و وای زانیوه‌ له‌ڕابردوودا که‌س بێ بڕیاری تاڵه‌بانی ده‌ستی نه‌کردوه‌ به‌ئاوا، وای زانیوه‌ تاڵه‌بانی مه‌رجه‌ع بوه‌و بۆ هه‌ر بچووك وگه‌وره‌یه‌ك ڕاوێژ به‌م کراوه‌، نه‌ی زانیوه‌ نه‌وشیروان موسته‌فا (رجل حه‌دیدی و زه‌ربه‌ شاتر) بوه‌و مێرد‌ی ئه‌م قوڕبه‌سه‌ره‌ش ته‌نها بڕیار جێبه‌جێ که‌ر‌و له‌مل ڕاوه‌شان زیاترو به‌ڵێ به‌ڵێ بۆ کاکه‌ نه‌وه‌ گیان هیچی تر نه‌بوه‌. ئه‌و ئێستا زانیوه‌یه‌تی کاکه‌ نه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر لای جیلال به‌ڵکه‌ لای ئێرانیش ده‌ستی ڕۆیشتوه‌و په‌لی پاسداران وقه‌رارگای ڕه‌مه‌زانی وه‌ك که‌نترۆڵی ته‌له‌فیزێۆن لا بوه‌. هه‌ر بۆیه‌ به‌کول فه‌یه‌کونێك گوێی هه‌مویانی ڕاکێشاوه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ گرتوون. به‌ڕاستی به‌زیم به‌ ئامۆژنه‌ هێرۆدا دێته‌وه‌ که‌ئه‌وه‌نده‌ ساویلکه‌ بوه‌ له‌ئاست مێرده‌ سه‌رکزۆڵه‌که‌یدا. خۆ خۆی چه‌ند جار ووتویه‌تی،ئه‌م پیاوه‌ی من سنگی ده‌رئه‌په‌ڕاندو وا خۆی له‌به‌ر چاوی مندا ده‌رئه‌خست که‌له‌و ئازاتر هه‌ر نیه‌. له‌کاتی جاشێتیه‌که‌ی ساڵی 66 به‌سه‌ر ئه‌و کۆڵوانه‌ سورانه‌ ئه‌یشڕاندو به‌زۆر ئه‌یناردن بۆ شه‌ڕه‌کانی مه‌لایی . بۆیه‌ ڕۆژێك کۆمه‌ڵێ له‌خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی ئابڵاخ له‌یه‌کێ له‌شه‌ڕه‌کاندا هه‌ڵدێن ، ئه‌میش ئه‌ڵێ، من به‌س ته‌نها ماکه‌ری ئابڵاخم بیستوه‌و نه‌ك پیاوی ئابڵاخی.

جا سه‌د شاڵڵا 30-40 سالێ له‌مه‌و به‌ر داده‌ هێرۆ سکرتێر وه‌یان به‌رپرس بوایه‌، بڕوا بکه‌ن ، نه‌هه‌ڵه‌بجه‌ کیمیا باران ئه‌کرا، نه‌ ئه‌نفالی کورد ئه‌کرا، نه‌ کۆڕه‌و ڕووی ئه‌دا. نه‌ یه‌ك که‌سیش له‌کادیره‌کانی پارتی له‌ساڵه‌کانی دوای ئاشبه‌تاڵ تیرۆر ئه‌کران، ئاخر ڕووی بێپیاوی ڕه‌ش بێ، که‌سێ نه‌بوو به‌کاکه‌ نه‌وه‌ بڵێ ئه‌رێ بابه‌ خۆ تۆ مه‌سئولی گشتی وسکرتێر نێ، ئێ بۆ هه‌موو ئه‌و بڕایارانه به‌ته‌نیا ‌ ئه‌ده‌یت؟ بۆ کاغه‌ز بۆ سه‌رۆکی به‌عس ئه‌نوسیت وداوای سازش لێئه‌که‌ی، بۆ له‌ترسا خۆت ئه‌شاریته‌وه‌ له‌خه‌ڵکی کوردستان وخۆت له‌ زه‌ڵێ قایم کردوه‌و به‌تانجیتش نادۆزرێیته‌وه‌، بۆ به‌قسه‌ی ئه‌مریکیه‌کان ناکه‌یت ولێیان بووبویت به‌ خوله‌ پیزه‌.بۆ نایه‌ڵێ حکومه‌تی کۆریا بێنه‌ شاره‌که‌و شه‌قامه‌کانمان بۆ پاك وخاوێن وبکه‌ن وهه‌رچی خزمه‌تگوزاریه‌ بۆمان ڕاپه‌ڕێنن!!، خۆزگه‌م به‌خۆزگه‌ ئامۆژنه‌ هێرۆ له‌وکاتانه‌دا سوڵته‌ی هه‌بوایه‌، بزانه‌ هه‌رده‌مێك نه‌بوو، کورد بوبو به‌ده‌وڵه‌ت، وه‌یان لانی که‌م فیدڕاڵیه‌ته‌که‌مان بۆ مسۆگه‌ر ئه‌کرا، خۆ به‌خوا ئه‌وه‌ شاری که‌رکوك ده‌مێك بوو گه‌ڕابۆوه‌ بۆ سه‌ر نیشتمانی دایك، ئه‌وه‌ ماده‌ی 140 هه‌ر باسی مه‌که‌، له‌سه‌دا سه‌د ناوچه‌کانی خوار شاری کوت ومیسانیشی گه‌ڕاندبۆوه‌ سه‌ر هه‌رێم، به‌دووری مه‌زانن له‌جیاتی موسڵ ، له‌وانه‌ بوو چه‌ند شارێکی ئیزافی عه‌ره‌ب نیشنینی تریش بخرایه‌ته‌ سه‌ر کوردستان.

وه‌ڵا بابه‌ فۆادی مه‌لا مه‌عسوم ڕاست ئه‌کا له‌وه‌ی که‌ مام جیلال خاوه‌نی موعاناتی که‌ڵه‌که‌ بوه‌، ئه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌ داخ ئه‌و موعاناتانه‌ هه‌ر خه‌ریکی خواردن بوه‌و ئه‌وه‌نده‌ کێشی زیادی کردوه‌، ئه‌مه‌ تومه‌ز له‌داخی کاکه‌ نه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌رچیغی نواندوه‌و کاغه‌زی که‌سی نه‌خوێندۆته‌وه‌.

ده‌ی خه‌ڵکی شاره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م،سلێمانی، خوا ده‌رووی ڕه‌حمه‌تی لێکردنه‌وه‌و ئه‌م ئامۆژنه‌ی بۆ ناردن، ڕاسته‌ ئه‌ڵێن خوا ده‌لیلی داماوه‌، ده‌ی ئێوه‌ش هاوکاری بکه‌ن و سه‌رێکی گوریسه‌که‌ی له‌گه‌ڵدا بگرن و ده‌ستی ماندووی بگووشن، بڕوا بکه‌ن به‌قه‌بری ئه‌و باوکه‌ی تێچووه‌، که‌تا ئێستا شه‌وی به‌تاریکی ڕۆژ نه‌کردۆته‌وه‌،چی باشه‌ بۆ ئه‌م شاره‌ی ئه‌کا، ئه‌وه‌ ته‌واو به‌سه‌رچوو مه‌ڵبه‌ند وه‌ك کانی ژنانی لێهاتبو له‌کاتی به‌رزاندا هه‌موو شت ئه‌کرا، ته‌نها سیاسه‌ت نه‌بێ، دۆلار ئه‌گۆردرایه‌وه‌، ژن وژنخوازی تیا ئه‌کرا، گرێبه‌ست ئه‌کرا، ئه‌وه‌ی ئه‌کرا به‌س ڕێکخستن نه‌بوو. جا بزانن ئه‌م ئامۆژنه‌ چۆن هه‌موو شته‌کان جارێکی دی ڕێک ئه‌خاته‌وه‌و به‌یه‌که‌وه‌ له‌حیمیان ئه‌کاته‌وه‌. ئه‌وه‌ نه‌ما پاره‌و بودجه‌ی مه‌ڵبه‌ند به‌شتی قۆڕ سه‌رف بکرێ، چای به‌لاش نه‌ما، ئه‌وه‌ی چا ئه‌خوا ئه‌بێ به‌س قه‌نداغ بخوا، له‌مه‌و دوا وه‌ك ڕه‌حه‌ته‌لقوم ئه‌بێ خۆت شه‌کری خۆت پێبێ، جاران لای به‌رزان بودجه‌ی وونبوونی زارو ده‌سته‌ وه‌رقه‌ی کۆنکه‌نیش ئه‌بوو له‌سه‌ر هی مه‌ڵبه‌ند بێ، له‌مه‌و دوا ته‌نها یاری بۆ کادیره‌ فێمێنست و خوشکان هه‌ڵماقۆو بۆ برایان سێڕسکێن، ئه‌ویش چونکه‌ هیچی ناچێ، به‌رده‌می مه‌ڵبه‌ند وورده‌ زیخ وخڕه‌ به‌ردی زۆری لێیه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە