هه‌واڵی فڕۆکه‌که‌ی نێچیر وڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن..
Saturday, 02/10/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی هه‌واڵی فڕۆکه‌که‌ی نێچیر بڵاوکرده‌وه و به‌ووردی سه‌یری ژماره‌کانی ناو دۆکیومێنته‌که‌م کرد به‌ڕاستی تووشی شۆک بووم... چه‌ندین پرسیار به مێشکمدا هاتوو چوو ئایا تۆ بڵێی ئه‌مه ڕاست بێت ؟ وه ئه‌گه‌ر ڕاست بێت بۆ؟ له پێناو چی؟ بۆکێ؟
ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر که هه‌رچه‌ند هێنام وبردم نه‌م‌توانی پاساوێکیان بۆ بدۆزمه‌وه بردمیه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی نێچیرڤان و باسکردنی ئه‌م کابرایه‌که که گوایه تێگه‌یشتووه‌و ده‌زانێ شتی باش بکات و به‌تایبه‌تی کاتێ باسی له ڕیفۆرم کرد له ناو پارتیدا به دوودڵییه‌وه ووتم هه‌رچۆنێک بێت ئه‌مه‌یان گه‌نجه‌و به‌ڵکو شتێک بکات جیاواز له‌وانه‌ی پێش خۆی به‌ڵام به‌خوا کورد ڕاست ئه‌ڵی ئه‌وه‌ی له ''مشک ببێت جه‌واڵ ئه‌دڕێت'' ئه‌م کابرایه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تری ئه‌و خێزانه که‌سیان له‌مه‌سه‌له‌ی پاره‌ی میلله‌ت دزیندا جیاوازیان نییه ،ته‌نها جیاوازییان له‌وانه‌یه ئه‌وه بێت که یه‌کێکیان شتێ زیاتر ده‌بات له‌وی تر ئه‌گینا هه‌موو هاوشێوه‌ن. ئه‌و کاته‌ی ئه‌م کابرایه سه‌عاته ٢٠٠٠٠ ئۆیرۆیه‌که‌ی له ئیتالیا کڕێ ووتم کابرا تازه‌یه‌و له‌وانه‌یه غه‌ڵه‌تی کردبێ به‌ڵام ئه‌مجاره بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌م کابرایه هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانده دزه‌ی که له هه‌ولێره‌و ده‌ستیان خستۆته بیناقاقای فه‌قیرو هه‌ژاری کورده‌وه‌و به مام وبرازاو کوڕ‌و کوڕه‌زا له هه‌موو لایه‌ک ده‌خۆن وده‌به‌ن ئێستاش وا ده‌زانن که ساڵی ٩٧٤ ه‌و هه‌موو سه‌روه‌تی شۆڕشێکی ١٠٠٠٠٠ پێشمه‌رگه‌یی له‌گیرفان بنێن و خۆیان له‌که‌ره‌ج قایم بکه‌ن وپاره‌ی ئه‌و شۆڕشه هه‌مووی حه‌په‌لوش بکه‌ن یا سه‌رده‌می ئه‌نفاله وهه‌م ماڵ وهه‌م سه‌ری شوانه نه‌گبه‌ته‌کانی کوردیان پێ حه‌ڵاڵه‌و یا ٣١ ی ئابه‌و جارێکی دی کوردستان ده‌بێ تاڵان بکه‌نه‌وه .
که سه‌یری ژماره‌کانی ناو دۆکیۆمێنته‌که‌م کرد هه‌رچه‌نده به‌رواری نامه‌ی یه‌که‌م دیار نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه مه‌سره‌فی ساڵانه‌ی فڕۆکه‌که بێت ئه‌وا بۆ ئه‌م دوو سێ ساڵه‌ی ڕابردوو کاک نێچیری به‌ڕێز زیاتر له چوار ملیۆن ئۆیرۆی داوه به‌و مه‌سه‌له‌یه باشه لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه ٤٠٠٠٠٠٠ چوار ملیۆن ئۆیرۆ به‌ڕاستی ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌یه به‌تایبه‌تی بۆ که‌سێکی وه‌ک من که به‌درێژایی ته‌مه‌نم و له‌دوای ١١ ساڵیمه‌وه ڕۆژێک نه‌بووه ئیشی تیا نه‌که‌م و هه‌موو ڕۆژێکیش ئه‌وه‌نده‌م په‌یدا کردووه که له پێویستی ژیانی خۆم زیادم هه‌بووه به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای ١٠ ساڵ ژیان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات خاوه‌نی ٢٠٠٠ ئۆیرۆ نیم .
ئه‌گه‌ر بپرسین کاک نێچیری به‌ڕێز ئه‌توانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌م بده‌یته‌وه .
١. کاک نێچیر وابزانم تۆش وه‌کو من له ساڵه شوومه‌که‌ی ٦٦ دا له‌دایک بوویت وزۆربه‌ی ته‌مه‌نت به خه‌باتی گه‌لی کورده‌وه له که‌ره‌ج وئێران بردۆته سه‌ر خۆشت ئه‌زانیت پیاو که خه‌باتی کرد ناتوانێ کاسبی بکات واته به مناڵی وبه گه‌نجی هیچت په‌یدا نه‌کردووه خۆ ئه‌گه‌ر کاسبیت کردووه ئه‌وا پێمان بڵێ چیت کردووه‌و داهاتی مانگانه‌ت چه‌ند بووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆت حیساب بکه‌م که ده‌بێ ئه‌مڕۆ چه‌ندت هه‌بێت.
٢. خۆ ئه‌گه‌ر کاسبیشت نه‌کردووه‌و خه‌ریکی خه‌بات بووی ئه‌وه پیاو ئاسانتر ده‌توانێت داهاته‌که‌ت حیساب بکات هه‌موو ده‌زانین که دوای ڕزگارکردنی کوردستان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه و دوای دوو سێ مانگێ تاڵه‌بانی هه‌مووتانی ئه‌مدیو کرده‌وه چونکه تا ئه‌و کاته ترس له سه‌ر ژیانتان هه‌بوو له‌م دیوی کوردستان ، ئێ خۆ نابێت سه‌رکرده‌ش ژیانی له مه‌ترسیدا بێت با بڵێین ٢٠ ساڵه ئێوه هاتوونه‌ته‌وه‌و جه‌نابیشت له دوای ٣١ی ئابه‌وه مه‌عاشخۆری واته ده‌وری ١٣ ساڵه واشی دابنێ هه‌موو مانگێ ١٠ یا ١٥ کوڕه تۆ بڵێ ٢٠ هه‌زار دۆڵارت وه‌رگرتووه وه‌کو مه‌عاش (که من باوه‌ڕ ناکه‌م تۆ ئه‌وه‌نده بێ ویژدان بووبیت ٢٠٠٠٠ یورۆت بۆ خۆت دانابێ مانگانه‌و وخه‌ڵکیش نان نه‌بووبێت بیخوات به‌تایبه‌ت ئه‌و ساڵانه‌ی دوای ٩٦ و٣١ی ئاب) به‌ڵام با ئێمه به‌رزترین وه‌رگرین نه‌وه‌ک خوانه‌خواسته شه‌یتان ئه‌و کاته فریوی دابن و بیرتان له میلله‌ت نه‌کردبێته‌وه.
ئێ باشه خۆ ١٣ ساڵ زه‌ربی ١٢ مانگ زه‌ربی ٢٠٠٠٠ دۆلار ئه‌کاته ٣١٢٠٠٠٠ دۆلار '' برا گوێز به ژماره مایه‌ی دیاره''
جا با برات بۆت بشکێنێته‌وه به یورۆ خۆ له مه‌شدا ناڵێی من مه‌عاشم به یورۆ بووه ،هه‌موومان ئه‌زانین که له کوردستان مه‌عاش به دۆلاره
به معدلی دۆلار له به‌ینی ٨٠ ٪ بۆ ٨٥٪ یورۆ یاری ئه‌کات که‌واته ٣١٢٠٠٠٠ دۆلاره‌که‌ی جه‌نابت با بڵێین کابرای که بۆی گۆڕیته‌وه ناسیاوه‌و هیچی لێنه‌سه‌ندی وه‌کو عموله ئه‌وا ده‌بێ زه‌ربی ٪٨٥ ی بکه‌ین ئه‌وا ٢٦٥٢٠٠٠ یورۆ ئه‌کات. جا به‌ڕێزم پێمان بڵێ ئه‌و مه‌بله‌غه گه‌وره‌یه‌ت له کوێ بوو.
به‌ڕێزان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتان نه‌ئێشێنم من ئه‌مانه‌م بۆیه ئاوا وورد کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی براده‌رانی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مان خۆیان بۆ شه‌ڕێکی گه‌وره ئاماده بکه‌ن و ئه‌مڕۆ بکه‌ن به ده‌ستپێکی ئه‌و پرسیاره‌ی که هه‌موومان به عه‌ره‌بی بیستوومانه‌و زۆر گوێمان لێده‌بێت (من این لک هژا) بۆ ئه‌و براده‌رانه‌ی له عه‌ره‌بی تێناگه‌ن واته (ئه‌رێ برا ئه‌مه‌ت له‌کوێ بوو؟) ....ئه‌مه‌ت له‌کوێ بوو؟ با ببێت به‌پرسیاری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان بۆ هه‌موو که‌سێک که شتێکی له‌سه‌ر ده‌رده‌که‌وێت بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه له چ ئاستێکی لێپرسراویدایه .
ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌کانی بزووتنه‌وه خۆشه‌ویسته‌که‌ی میلله‌ته‌که‌مان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کارێکی جدی ئه‌وانه که چیتر چاوپۆشی له‌که‌س نه‌که‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌و تاقمه‌ی هه‌ولێر که هه‌م شاره‌که‌و هه‌م خه‌ڵکه‌که‌شیان به ده‌بابه‌کانی به‌عس داگیریان کرده‌وه .
ئێمه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان بوو کردمان ده‌نگی خۆمان دا به ئێوه‌ی به‌ڕێز وا بزانم ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه هاتووه که ئێوه‌ش ئه‌وه‌ی له‌سه‌رشانتانه بیکه‌ن و له پێش هه‌موو شتێکیشه‌وه لێپرسینه‌وه له هه‌موو دزه‌کانی کوردستان جا هه‌رکه‌سێک بێت خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و که‌سه گۆڕانیش بێت یا باشتره بڵیین با له خۆمانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین وه‌ک ئینگلیز ده‌ڵێت Start With your self
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست