نان بڕین سزادان لەمەڵبەندى (11) كەلارە دست پێدەكاتەوە
Tuesday, 20/04/2010, 12:00
نازانم ئم مەڵبەندەى كەلار ئەوەندە سەرى لێشێواوە ئەوى تۆزێك ئەخلاق و كوردایەتى تێدا مابێت ئەم (حمە چاوجوان)ە دەكەوێتە دژایەتى و سزادانیان,چونكە تەیرى گول عاشقى دارى زەقنەبوتە,كادیرە نزیكەكانى (حمە چاوجوان) جگە لەداوێن پیسى و جاسوسى یەش ڕەوشتى جوانیان لێ بەدى دەكرێت؟!!!
لەدواى هەڵبژاردنى 25/7 وە تاكو ئێستا كەوتونەتە هەڕەشەو چاو سوركردنەوە لەو كادیرانەى كەسەر بەبالى ریفۆرم بوونەو تاكو ئیستا نەكەراونەتەوە ناو كۆڕان,ئیستا كەوتونەتە درەكردنى ئەو كادیرانە,ئەمەش بەسەر پەرشتى ڕاستەو خۆى (حمە چاوجوان) لێپرسراوى مەڵبەند,وەبەهەڵكردنى چراى سەوز لەلایەن دەزگاى
زانیارییەوە,نمونەش بۆم دەركردنانە (2) كادیرى بەم ناوانە ى خوارەوە:
1- ئەركان ێابر (ئەندام بەش) وە برازاى (عادل شوكور.
2- كەمال جعفر (كادیرى بەش).
هەرەوەها چەندین كادرى باڵى ڕیفۆرم سزادراون و پەراوێز خراون وەلەناو مەڵبەندا خراونەتە ژێر چاودیرییەوە,وەچاوەڕوان ئەكرێت چەندین كادیرى تریش دەربكرێن و سزا بدرێن.
لەسەرەتاى مانگى 4 دا (حمەچاوجوان) بانگهێشتى مەكتەبى ڕێكخستن كراوە,وەلەلایەن (عیماد احمد)وە لەكۆبونەوەكەدا شەڕو دەمەقاڵە دروست بووە لەنێوانیاندا,(حمە چاوجوان) دوورخراوەتەوە لەپۆستەكەى ,بەڵام بەهۆى پشتگیرى محمود سەنگاوى و عدنانى حمەى میناوە لەكۆبونەوەیەكى نائاسایى و نایاسایى دا لە (دار الاسراحەكە) ى (حمە چاوجوان) دا بڕیار درا بەگەڕانەوەى بۆ سەر كارەكەى ئەو كارە پیرۆزەى كەبۆتەوە دەركردن و نان بڕینى باشترین و پاكترین كادرەكانى نا مەڵبەند,وە بۆ پەرچدانەوەى ئەو توڕەبوونەى (عیماد احمد) (حمە چاوجوان) ئامادە نەبوو بچێتە كۆبونەوەیەكى فراوانى لێپرسراوى مەڵبەندەكان و ئەنجومەنى مەڵبەندەكانى سنورى پاریزگاى سلیمانى یەوە لە 18/4 دا.
20/4/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست