فازیل میرانی پێشتر تێکەڵاوی لەگەڵ بنەماڵەی کاڵی خاندا هەبووە
Sunday, 15/09/2013, 12:00
3049 بینراوە
من وەکو کەسێکی نزیک لە دەزگاییەکی پارتی ئەو نهێنییەتان بۆ ئاشکرا دەکەم، کەوا فازیل میرانی زۆر تێکەڵاوی لەگەڵ ماڵی (کاڵێ)دا هەیە، کاڵێ خان هەر بە هۆی فازیل میرانییەوە لە ئەکادیمیای پەیمانگای پارتی خولی ١٧ قبولکراوە، بۆ زانیارییتان کەس ناتوانێت لەوێ قبول بکرێت، ئەگەر واستەیەکی باش و بەهیزی نەبێت، هیچ کەس لەوێ جێگای نابێتەوە، لە هەموو روویەکەوە ئەگەر پارتیی نەبێت و ملکەچی پارتی و بارزانی و پاراستن نەبێت، کاندیدکردنی ئەم خانمە هەر بەهۆی فازیل میرانییەوە بووە، کاتێک ئەو گرتە ڤیدیۆیە بڵاوکرایەوە، بنەماڵەی بارزانی، بەتایبەتی نێچیرەوان نەیان توانی بەرامبەر بە فازیل هیچ بکەن و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەن، تەنها ئەوە نەبێت، کە دوایان کرد بەڵکو ئەو هات و هاوارە لە نیو پەیجەکان و سایتەکاندا هێوربکریتەوە، ئەویش بەوەی خاتو کاڵی بێتە دەنگ و قسە بکات. بۆیە یەکسەر فازیل میرانی داوای لە کاڵی خان کرد، تا ئەو روونکردنەوەیە بدات. ئەوە بوو کاڵێ بۆ خۆی روونکردنەوەی دا، کاڵێ خان ئەگەر کەسێکی وشیار و خاوەن رەوشتی کوردەواری بوایە دەبوو وازی لە خۆکاندینکردن بهێنایە، وازی لە پارتییبوون، وازی لە هەموو شتێک بهێنایە، بچوایەتە ماڵێ و دووربکەوتایەتەوە، بۆیە دەڵێم ئەو روونکردنەوەیە ناتوانێت لەبەرامبەر ئەو ڤیدیۆیەدا خۆی رابگرێت و ئیعتباری کاڵێ کە کاڵ بۆتەوە، تۆخ بکاتەوە.
کاڵی خانی کاندیدکراو بۆ پەرلەمان لە تەنیشت نێجیرەڤان بارزانی
کاڵێ خانی پارتی و کچی (فازیل میرانی!)، خەڵات لە مەسعود بارزانی وەردەگرێت