کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ڕۆژانەی فەیس بووک!!

Monday, 07/10/2013, 12:00






پارتی وەک کەڵەگا سەیری ڕوداوەکان دەکات دەزانێ کەبەرەی ئەو بەر بە ئۆپۆزسیۆن و یەکێتیشەو ئەوەندە لێبڕاو نین حکومەت پێک بهێنن..
تازە بە تازە ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لێدوان دەدات و دەڵێ(ئێمە و گٶران هەر خەریکی یەکتر بووین گۆڕەپانەکەمان بۆ پارتی چۆڵ کرد) منیش دەڵێم کار ئاوا بڕوا چۆڵتریشی دەکەن بە یەکتر..
کێشەی نێوان گٶران و یەکێیەتی هەر ئەوە نیە کە بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێیەتی جیابوونەوە و گۆڕانیان دروست کرد، بەڵکو شەڕەکە لەسەر ئەوەیە دەسەڵاتی هەردولا کەوتۆتە یەک ناوچەی جوگرافی کە بە زۆنەی (سەوز) ناسراوە،هەر چەندە پارتی هەر لەیەکەم ساتی ئاشکرا کردنی ئەنجامە بەرایەکانی هەڵبژران پەیتا پەیتا لە کەناڵی نەوتەکەوە ڕای دەگەیاند کە گۆڕان لە سلێمانی و پارتی لەهەولێر ئاهەنگ دەگێرێت بەبۆنەی سەرکەوتنەکانیانەوە!! ئەم پەیامەی پارتی ئەوە بوو کە زۆنەی سەوز چی تر موڵکی یەکێیەتی نیە! لەجیاتی هاو خەمی هاو پەیمانە ستراتیژیەکەی بێت قاقا پێدەکەنی...ئێمەش ناحەقمان نیە و بڵێن دەبخۆن دەردتان بێت..ئاخر سێ مانگ لەمەوبەر بە خوتوو خۆڕایی مەسعودتان کردەوە کەڵە گا بەسەرمانەوە لە هەستیار ترین کات و زەمەنی پێ هەڵبژاردنەکان!!
یەکێیەتی ئەمجارە سەرەڕای کودەتاکەی ٣٠ حوزەیران بە کەفو کوڵێکی زۆرەوە بە پشتیوانی وێنەکانی مام جەلال چوو گۆڕەاپانی هەڵبژاردنەوە..هونەری شەڕ ئەوەیە پێش ئەوەیە پێش ئەوەی ئەوەی ژمارەی هێزو ئیمکاناتی خۆت بزانیت دەبێ دەبێت لانی بەرامبەرت هەڵسەنگاندبێ کە چەن پرچەکن و چیان پێیە..لەچەند رۆژی دوایی بانگەشیی هەڵبژاردنەکان کادیرێکی یەکێیەتیم بینی هێندە دڵ گەرم و خۆشحاڵ بوو ووتی تەوا بردمانەوە گۆڕان هەر نەماوە..منیش بەزەردەخەنەوە پێم وت..چاوەڕێ ببەو ببینیە..گۆڕان هەرچۆنێک بێت دوو تاسێ کورسی لە پێش یەكییەتیەوە دەبیت!! کەچی بینیمان کە جیاوازیەکەیان ٦ کورسی بوو.

پارتی چاوەڕێیە و خەو بە حکومەت بنکە فراوانە دەبینێت!!
کۆبوونەوەی هەر یەکە لە یەكێیەتی لەناو خۆیداو هەر سێک لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن دوا خرا..پارتیش چاوەڕیی لوتفیان دەکات و بزانێت کامەیان بەهەرزانترین نرخ هاوبەشی حکومەتیان لەگەڵ دەکات...بەمەرجێ کەس باسی نەوت و غازی سروشتی و ئاسایش و کاروباری سەرۆکایەتی و هتد کۆتایی نەکات..
مەرجەکانی گۆڕان گەر ڕاست بکەن بۆ هاوبەشی حکومەت لەگەڵ پارتی ئەوا بێ گومان بە پارتی هەزم ناکرێت. هیشتا یەکێیەتی یەک لا نە بۆتەوەو لەناو خودی سەرکردایەتی دوو ڕای جیاوز هەن..دەربارەی حیزبە ئیسلامیەکانیش من ناتوانم هیچ بڵیم ، بەڵام دەتوانم بڵیم ئەمجارە نەرمتریان دەبینم بۆ بەشداری کردن لە دەسەڵات..پارتی هەر لەیەکەم ڕۆژەوە بانگەسیی ئەوەدەکات کە خوازیاری حکومەتی بنکە فراوانەو بەو مەرجەی هەر لایەنە بەقدەر ژمارەی کورسیەکانی پۆستی بکەوێت..پارتی وەک برا گەورەو کەڵەگا بێت.
پارتی چاوەڕێیە
کۆبوونەوەی هەر یەکە لە یەكێیەتی لەناو خۆیداو هەر سێک لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن دوا خرا..پارتیش چاوەڕیی لوتفیان دەکات و بزانێت کامەیان بەهەرزانترین نرخ هاوبەشی حکومەتیان لەگەڵ دەکات...بەمەرجێ کەس باسی نەوت و غازی سروشتی و ئاسایش و کاروباری سەرۆکایەتی و هتد کۆتایی نەکات..


پارتی ڕەش بووە!!
کاتی خۆی کە مناڵ بووم زۆر جار لەزمانی دایکمەوە و تەنانەت خەڵکانی تروە ئەو دیڕەمان بەر گوێ دەکەوت : کە فڵانە کەس،لەبەر خراپە کاری ڕەش بووە تەنانەت دوعاو نزای خەڵکی زوڵم لێکراویش کاری تێناکات..
ئەگەر دوعاو نزاکانی ئەو سەردەمە بە نوسین و ڕخنەکانمان بچوێنین..ئەوا کتومت پارتیە..چەند ساڵە بەچەنیدن شیواز ڕخنە لێ دەگرین، تەنانەت هەموو ئەو ڕەخنانەی لەماوی ڕابووردو لە دەسەڵاتو ئەدای یەک بەیەکی کابینە حکومەت گیراوە ، پارتی بەشی شێری بەردەکەوێت،، کەچی هەر چوار ساڵیک جارێک..چەندی کورسیەک زیاد دەکات... هەموشمان ئەو ڕاستیە تاڵە دەزانین،گەر هەڵبژارنیكی پاک بکرێت،،ئەوا پارتی لانی کەم نیوەی کورسیەکانی لەدەست دەدات، بەڵام پرسیارەکە لێرە ئەوەیە بۆچی ئەم کەڵەگاییە لە پارتی قبوڵ دەکرێت؟ بۆجارێک لەجاران ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە تەواوی ڕەت ناکرێتەوە؟!
دیسان چاوەڕیی چوار ساڵی تر دەکەین و پارتیش خۆی ئامادە دەکات بۆ ساختەکاری بەشیوازی تازە!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە