کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاله‌بانی حوشتره‌کانی نارد بۆ جاده‌ی سالم..

Sunday, 06/03/2011, 12:00


له‌ ناوه‌راستی شۆرسه‌که‌ی میسر ، حوسنی موباره‌ک هیچ که‌ره‌سته‌یه‌کی به‌ده‌ست نه‌ما جگه‌ له‌وه‌ی حوشتر و حوشترسواره‌کان بنیرێته‌ نێو مه‌یدانی ئازادی ، ئه‌وه‌تا دوێنێ شه‌و و ئیمرۆ دوای نیوه‌رۆ جه‌لال تاڵه‌بانی پاریزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ! ، حوشتره‌کانی یه‌کیتی ده‌نێرێته‌ نێو ئاپۆرای خه‌لکی خێر له‌ خۆنه‌دیو و راپه‌ریو و مانگرتووی سلێمانی ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رێک له‌ شه‌ره‌که‌ی نیوان خه‌لکی و به‌لته‌جی و حوشتروانه‌کانی موباره‌ک  ، له‌ نێو خه‌لکی کوردستانا بنیته‌وه‌ خوینی تێدا برژێت.. ئێمه‌ زووتر له‌ هه‌واڵێکمان باسمان له‌وه‌ کرد که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی جێه‌جی بکات . ئیمڕۆ ده‌یقه‌ومێنێ ، تا به‌ سه‌رۆکی ناشه‌رعی هه‌رێم بڵێت: فه‌رموو بزانه‌ چۆن خه‌ڵکی سلێمانیت بۆ داخ ده‌که‌م ، تۆش پشتیوانم به‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە