کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لانکی خیانه‌ت، فه‌ره‌ج حه‌یده‌ریی وه‌ک نمونه‌!

Tuesday, 23/02/2010, 12:00


ئه‌وه‌ی له‌ ناو لانکی خیانه‌تدا په‌روه‌رده‌ کرابێت ، تا ده‌گاته‌ ناو دوا لانکی مه‌رگی، خیانه‌تکردن پیشه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ده‌بێت ..... نمونه‌یەکی زه‌ق و به‌رچاوی نه‌فره‌ت لێکراو بۆ ئه‌مه‌ (فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری).

فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری که‌سێکه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی مل که‌چ و فورسانێکی دیاری فه‌وجه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوه‌ . ئه‌وان هه‌رچی ئه‌مرێکیان کردبێت ئه‌م به‌ ئیستاعیدو به‌ڵێ و ده‌ست له‌سه‌ر سنگ ئه‌مره‌که‌ی به‌ زیاده‌وه‌ جێ به‌جێ کردوه‌ ، له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێک ئه‌وامر له‌ لایه‌ن ئامر فه‌وجه‌کانیه‌وه‌ گه‌یشتبێته‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌به‌رژوه‌ندی خۆشی نه‌بوبێت ، به‌ڵام ئه‌م هه‌ر گوێ ی پێ نه‌داوه‌و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ که‌ که‌سێکی به‌وه‌فایه‌ بۆ لانکه‌ خیانه‌تیه‌که‌ی به‌بێ یه‌ک و دوو جێبه‌جێ کردوه‌ . ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاکی فه‌ره‌ج به‌ جوانی له‌ناو ئه‌و لانکه‌دا په‌روه‌رده‌ کراوه‌ .
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 ی هه‌رێمی کوردستان . ئه‌و هه‌رێمی کوردستانه‌ی که‌ لای ئه‌م زاته‌ ئێستاش شیمالی حه‌بیبه‌که‌ی جارانه‌ ، گه‌وره‌ترین ده‌رگای ته‌زویر و ساخته‌کاری کرده‌وه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ئه‌وانیش به‌ ئاره‌زووی خۆیان زۆر ترین ته‌زویر و فرت و فێڵیان ئه‌نجامدا . بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 7/3به‌غاش ده‌یه‌وێت هه‌مان ئه‌و سیناریویه‌ دووباره‌ بکاته‌وه‌ که‌ له‌جاری پێشودا سه‌رکه‌تنی به‌ده‌ست هێنا به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونه‌که‌ی پێشوی . به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه‌ که‌ زۆرترین کاری ئاسانکردنی ته‌زویرو ساخته‌ ئه‌نجامبدات ، لای ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ هیچ گرنگ نیه‌ که‌ ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات ، له‌ دوا ڕۆژدا کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپی له‌سه‌ر دۆزی کورد هه‌بێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کارێک ئه‌نجامبدات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئامر فه‌وجه‌کانی بێت . چونکه‌ ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ هه‌موو کورد له‌ چاوی بنه‌ماڵه‌ی خێڵه‌کی بارزانیه‌وه‌ ته‌ماشا ده‌کات ، ئه‌وانیش هه‌موو کورد له‌ چاوی فه‌وجه‌کانی ئیماراته‌که‌ی خۆیانه‌وه‌ ده‌بیننن ، هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ فه‌وجه‌کانی خۆیان نه‌بێت ئه‌مان به‌کوردی نازانن .
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌زانێت له‌به‌ریتانیا زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی کورد ده‌نگ به‌ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن ، ئه‌و ده‌نگانه‌ش لای ئه‌و هیچ بایه‌خ و گرنگیه‌کی نیه‌ چونکه‌ ئه‌ ده‌نگانه‌ به‌ ده‌نگی کوردی نازانێت . ئه‌و ده‌نگێک گرنگه‌ لای که‌ ده‌نگ به‌ فه‌وجه‌کانی به‌ پارتی بدات .
وه‌ ئێستا ئه‌و ده‌یه‌وێت زۆر ترین ده‌نگی کورد بسوتێنێت له‌ به‌ریتانیا . پێده‌چێت له‌ ووڵاتانی تریشدا هه‌مان پلانی داڕشتبێت . بۆ نمونه‌ پلانی داڕشتوه‌ که‌ گوایا ده‌بێت ده‌نگده‌ر دوو ناسنامه‌ی پێ بێت وه‌ک ناسنامه‌یه‌کی عێراقی و ناسنامه‌یه‌کی ئه‌و ووڵاته‌ی که‌ تێیدا ده‌ژیت . ئه‌و ده‌زانێت که‌ که‌سانێکی زۆر هه‌ڵگری یه‌ک پێناسه‌یه‌ ، دوا جاریش زیاتر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ کۆمسیونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقه‌وه‌ نێردراون زۆرینه‌یان عه‌ره‌به‌کانن ، ئه‌و ئه‌وه‌ش ده‌زانێت که‌ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ ڕێگرێکی ته‌واون له‌ ده‌نگده‌رانی کورد ، تاک تاکێک کوردیان له‌گه‌ڵدایه‌ به‌ڵام ئه‌و کوردانه‌ هه‌ڵبژێردراون له‌وانه‌ی دڵسۆزیان بۆ عه‌ره‌ب زیاتره‌ . هه‌روه‌ها له‌ ڕێ ی بنکه‌ حزبیه‌کانیانه‌وه‌ هه‌ویه‌ ده‌به‌خشنه‌وه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌نها ده‌نگ به‌ پارتی ده‌ده‌ن . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ڕێکه‌وتون له‌گه‌ڵ لیژنه‌کانی خۆیاندا که‌ ئه‌و که‌سانه‌ هه‌ڵبژێرن له‌سه‌ر سندوقه‌کان دایانبنێن که‌سه‌ر به‌خۆیانن ئه‌و جۆره‌که‌سانه‌ش له‌ ڕێ ی هه‌ندێک سیخوڕی پاراستنه‌وه‌ دیاری کراون . به‌تایبه‌تی له‌ به‌ریتانیا هه‌ستاون به‌ دیاری کردنی که‌سێکی سیخوڕی سه‌ربه‌پاراستن که‌ ناوی دکتۆر سۆرانه‌ . که‌ ناسراوه‌ به‌ سۆرانی تونچی ، هه‌ر بۆیه‌ پێم باشبوو له‌ ڕێ ی ئه‌م نووسینه‌مه‌وه‌ هه‌موو کوردانی به‌ریتانیا ئاگادار بکه‌مه‌وه‌ له‌م که‌سایه‌تیه‌ ، و ئاگاداربن فێڵ له‌ ده‌نگده‌ری کورد نه‌کات ، ئه‌م سۆرانه‌ یه‌کسه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ که‌ کاربکات له‌گه‌ڵ کۆمسیونی باڵاو له‌هه‌مان کاتیشدا به‌لایه‌وه‌ گرنگ نیه‌ ده‌نگی هه‌موو کورد به‌ 10 پاوه‌ن به‌ عه‌ره‌به‌کان بفرۆشێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە