کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان پیویستی بە گۆڕانە

Friday, 19/03/2010, 12:00


هیچ نشوستی و سەركەوتنێك لە دەرەوەی سنوری هوشیاری كۆمەڵگاوە نییە. میژوویەك نییە بە چاك و بەخراپەوە مرۆڤ لە نووسینەوه‌یدا بەشدارن ەبووبێت.ئ ەمە ڕەهایەكی حاشاهەڵنەگرە.لەسەرئاستی ئەم ڕەهایەدا هوشیاری مرۆڤەكان ڕۆڵ لەمیكانیزمی گۆڕانی هەمیشەیدا دەبینین. ئەگەر خویندنەوە خۆراكی ڕۆح بێ بەمانا مەزاجییەكەی ئەوە خویندنەوەی میژوو ڕۆحی ئەو هیزەیە كەمیكانیزمی گۆڕان بەهیزدەكات.
میژوو كۆتای نایەت قۆناغ بە قۆناغ یەكتری تەواودەكەن.

Das Ende der Geschichte? Der Anfang des Nonsens
كۆتایی میژوو؟ سەره‌تای پووچه‌ڵییه‌
خانمی سەرۆك وەزیرانی پیشوی بەریتانیا لەمەر پەرتووكی ( كۆتایی میژوو)ی فرانس فكۆیامایا.*1

دەركەوتنی لیستی گۆڕان وهەنگاوە بەپێزەكانی لەهەردوو هەڵبژاردنی 25-07-2009 و 07-03-2010 كۆتایی میژوویەك و دەدستپیكردنی نووسینەوەی میژوویەكی ترە. بەپێی ئەو تیڕوانینە فەلسەفییەی لەمەڕ پڕۆسێسی گۆڕان لە میژوودا لەسەرەتدا نووسراوە، که‌ ڕۆڵی هوشیاری تاك وكۆمەڵ لەنەخشەكیشانی ژیان ونووسینەوەی میژوودا فاكتەر و پاوەرە. یانی سەركەوتنەكانی لیستی گۆڕان سەركەوتنیكی ڕەهاوكوتایی بەمیكانیزمی(پڕۆسێسی گۆڕان) ناهینی (مادام هەموشتێ سەرتای هەیە. دەبێ كۆتایشی هەبێ.. ئیفلاتوون) (میژووی مرۆڤایەتی لەڕاستیدا گۆڕنێكی هەمیشەییە) ئەگەر بۆچوونەكەی ماركس بخەینە ژیر ڕووناكی بۆچوونی خودی ماركسەوە ئەوە ئەو كۆتاییەی ماركس دەیكات بەدۆزێكی ڕەهای نەگۆڕ (كۆمۆنیستی) دەبێ بگۆڕێ، چونكە قۆناغی كۆمۆنیستی بەشێكە لە قۆناغێكی میژوو، كەواتە دەبێ بگۆڕێ. دیموكراتیكانیش پیان وایە كۆتایی میژووی مرۆڤایەتی گەیشتنی كۆمەڵگایە بەقۆناغی لیبریالی. چۆن سترۆكتۆری حەقیقەت هەمیشە ویڵە بەدوای حەقیقەتیكی تر لەحەقیقەتی پیشوو حەقیقەترە*2 دەبێت سترۆكتۆری گۆڕانیش هەمیشە لەدووی سترۆكۆتۆریكی نۆی بۆ ژیانێكی نۆی وێلبێ.گۆڕانی ئەم زەمەنە وێڵبێت بەدوای گۆڕانیكی تر بۆ زەمەنیكی نۆی.
ئەگەڕ لیستی گۆڕان سەرپیچی ئەم یاسایە بكات وەك زۆربەی ڕێكخراوە ڕۆژهەڵایەتیە پریمێتیفەكان سنوریك بۆ چالاكی ڕەوتی بزیوی هەمیشەی گۆڕانی هزر و ڕۆشنبیری بكیشی. ئەوە لەجیاتی لەباخچەی (ڕونڕەوی-معریفی) لەجیاتی بۆنی گوڵی جیاوازبۆن بكەین زەلكاوێك لە هزر دروست دەبێ. ئەمە ئەو ڕاستییە كە دەبێت خێزانی لیستی گۆڕٍان وهەوادارانی ویستی گۆڕان بەچاكی بیزانن. هەمیشە ئێمە گۆڕانمان دەویت. لە خودی خۆمانەوە بۆ ناوكۆمەڵگاو قوڵای میژوو.
لین وایت (Lynn White) پێی وایە گەورەترین سەركەوتنی سایكۆلجی لە میژووی ڕۆشنبیردا.سەركەوتنی مه‌سیحە بەسەردینەكانی پێش خۆیدا (بێجگە زەردەشتی) ئەویش گەیشتنی بەئاستیكی هوشیاریی وا كە سروشت بەكاربهینی بۆ ئەدمۆسفیرێك كە شایەنی ژیان بێت *3
سەركەوتنی گۆڕان بە سەر مافیایی جەلالیەكاندا سەركەوتی هێزیكە كە ویڵە لەدووی ئەدمۆسفیریك كە شایەنی ژیان بێت بۆ ئەو مرۆڤانەی میژوویەكی دوور و درێژه‌، وێڵن لەدووی ئازادی و مافی مرۆڤ وكەرامەتی نەتەوایەتی. پاراستن وكاركردن لەسەرئەم ستایلە هزرییەی ئیستا لە پیناوی سەركەوتنی سبەینی و دووسبەی و ملوینەها سبەی داهاتوودایە. لێ تاكی كورد نابێت گشت ئەركەكان بخاتە سەرشانی لیستی گۆڕان، بەڵكو بەپلەی سەرەكی ئەركی گۆڕان لەسەرشانی خودی تاكی كوردە، ئەوانەی لەڕۆحیاندا بڕویان بە (ویستی گۆڕان) هەیە. گۆران لەخودەوە دەست پێدەكات دواجار كۆمەلگا ئەوساتەی هوشیاریی تاكی كورد گەیشتە ئەو سنورەی نەویست ببێ بەتاكێكی كۆمەڵگایەكی(بەرغەلی)ئەوساتە نە دیكتاتۆر لەكۆمەڵگادا دروست دەبێت. نەشەری گۆمرگ وپاراستنی بەرژەوەندی خێڵ وخێزانەكان خۆینی گەشی لاوانی كورد هەڵدەلوشێ. نە سەركردەیەكی گەوج (خەونی میللەتێك.. بەخەیاڵی شاعیران دەدەنێت) نەك تەنیا قەبارە هزریە وئایدۆلوژیەكان و ئوسوڵییەكان. خودی ژیان هەمیشە لەكوورەی گەرمی دوو زەمەنی (كۆن ونۆ)وە بەرنگاربوونەوەی یەكتریدان. شانسی براوە هەمیشە بەرنەوەی نۆی دەكەوێت كە داوای ئەلتەرناتیفیك دەكات. ستایلی ژیانی جودابێت لەستایلی قۆناغی پیش تەمەنی نەوەی پشوو. تەواو گرفتە سیاسیی و ئابوریی و كۆمەڵایەتی ومه‌زهەبیەكانیش لەجەوهەر و سترۆكتوری ئەم بیردۆزە هزریە بەدەرنیە.
پیرۆزی ئاینی ئیسلام و ڕێزی محمدلەسترۆكتۆری ئاینەكەوەنیەبەڵكولەسترۆكتوری ئەو(ئەڵتەرناتیفە)وە بوو,كەمحمدزۆربەزرنگی مرۆڤە پڕێمتیفەكانی قورەیشی گەیاندەئەوە ئاستە هزریە بتەكان بشكینن (كچ) زیندەبەچاڵنەكەن بیر لەدەسەڵاتیك بكەنەو.
یەكەم: ژیانی بەمرۆڤ بەخشیوە.
دووهەم: خاوەنی یاسایی ئەم سروشتەیە (خوا..سروشتە.یان سروشت خوایە؟) (فەلسەفەی خوا لەڕۆمانی چۆن گەیشتمە لای خوا)دا.
بۆیە ماركسی(ئاتیئیس) بەڕێزەوە دەڕوانیتە محمد و بەكەسێكی شۆرگیر و مۆدیرنی سەردەمی خوی دادنێت، لێ ئەوەی تەنكە لەشۆرشەكەی محمدا نەبوونی(ئەڵتەناتیفە)گەورەترین تاوان وهەڵەكەدیكتاتۆرەكان بەرامبەر بەخودی خۆیان ودواجاربەرامبەربەمرۆڤ دەیكەن ئەوەیە ئەلتەرناتیف پەسەند ناكەن.بۆیەكۆتای دەسەڵاتی دیكتاتۆرەكان هەمیشە بە تراجیدیایەكی خویناویە دەنوسرێتەوە.

لەبەر ئەوەی میژوو لەمرۆڤەكان ڕاستگۆترە.بۆیە مرۆڤە ڕاستگۆكان درۆ لەتەك میژوودا ناكەن
بزوتنەوەی جەماوەری و شۆرشی نیشتمانی كوردی زەلكاوێك نییە بە چیلكەی لاوازیی دەستی دەسەڵاتیكی گەندەڵی كوردی بشڵەقێ، بەڵكو شۆڕش ڕووباریكی تیژڕەوە وێڵە لە دووی ڕێگەیكدا تا خۆی بگەینیتە ناخی دەریا وباوەشی شەپۆلەكان وماچی دەمی ماسییەكان بكات. واتە گەیشتنی مرۆڤی كورد بەئازادییە قۆرخكراوەكان و ماچی ئارەزووە رۆحی و جەستەییەكانی. نیو سەدەیە چالاكییە سیاسیەكانی مرۆڤی كورد لەزەلكاویكی بۆگەناوی سیاسیدا قەتیسماوە. قوربانیەكی زۆر دەریاخۆینی جەستەی مرۆڤە ئازایخوازەكان. دوو دەسەڵاتی بیویژدان ومۆراڵپیس نەیانتوانیوە ڕەوتیكی نۆی بیركی نۆی دیالۆكیكی نۆی بۆسیستەمی سیاسی مسۆگەر بكەن. سەرهەڵدانی گۆڕان وەڵامدانەوەی ئەو هەموو تاوانەیە كە لە مرۆڤی كوردكراوە.

گۆڕان و قۆنتەراتی سیاسی
هیچ سیاسییەك و هیچ ڕێكخراویكی سیاسیی بێ هەڵە نییە. لێ لەم ساتەدا پچوكترین هەڵەی گۆڕان هێندەی گشت تاوان و هەڵەكانی جەلالی و مەلالی(جەماوه‌ری كوردی) توشی (شۆك) دەكات بۆیە وریایبوون لەدیالۆگی لەتەك جەماوەر و كایە سیاسیەكاندا زۆر(پیویستە) جەماوه‌ر زۆر ماندوە بەرامبەربەسیاسەتی كوردی (بێبڕوایە) لەسیبەری خودی خۆی دەترسێ.
چۆارساڵە ڕژێمێكی نۆی لەعیراقدا دروستبووە سەرۆكەكەشی كوردە, كورد تا ئیستا وێڵە لە گەیشتنی بەویستە سیاسیەكانی. كێن كۆسپن لەبەردەم ویستی كورد و مادەی 140؟ عەرەبكانی بەغداد.. كێ كۆمەكی بەدەسەڵاتی ناسیونالیتسی عەرەبی بەخشی ودەوڵەتی عیراقی دروستكردەوە كورد؟
گۆڕان لیستیكی كوردییە ڕافە لەسەرگرفتەكانی كورد و خاڵە لاوازەكانی دەسەڵاتی كوردی دەكات. گەر گۆڕان لەبەغداد هەڵویست و دیالۆگی لە دەسەڵاتی كوردی جودا نەبێت. خەڵكی چۆن(گۆڕان)ی دروستكرد. هەمان خەڵك(گۆڕان)دەڕمێنن.
جیاوازی لە نیوان دیدی كۆنزەرفاتیف ومۆدیرنیزمدا (ئەڵتەرناتیفە)نە (لیستی گۆڕان نەویستی گۆڕان) ناتوانن گۆڕان بكەن ئەگەر پێشكات ڕاڤەیان لەمەڕ ئەڵتەرناتیفیك بۆ دیدی كۆن نەكردبێ. پەیوەندی سترۆكتۆری گۆڕان و ڕۆحی ئەڵتەرنالتیف وەك پەیوەندیی خۆین وجەستەیە. پەیوەنیدی دیالیكیتی یاسایی سروشتە.
هەموو ئەڵتەرناتیفێك چاك نییە و هەروەها خرابیش نییە. ئەڵتەرناتیفی باش ئەوەیە لەدۆخی پیشخۆی زیاتر خزمەت بكات.پیچەوانەكەشی پیچەوانەیە.

Als Prsident werden Sie feststellen, dass es im Irak keine guten Alternativen gibt
.
پیویستە هەموو سەرۆكەكان بزانن، که‌ لە عیراقدا ئەڵتەرناتیفیكی باش نییە (مادلینی ئەلبرێت) وەزیری دەرەوەی ئەمەریكی سەردەمی كلینتۆن*4

ئەڵتەرناتیف لە بزوتنەوەی كوردیدا
مەلا مستەفا ئەڵتەرناتیفی شیخی نەمر بوو (دەچیتە خانەی ئەڵتەرناتیفی خراپەوە)
جەلال ئەڵتەرناتیفی مەلا مستەفا بوو (دەچیتە خانەی ئەڵتەرناتیفی خراپەوە)
(پارتە سیاسیەكانی ئیستای عیراق) ئەڵتەرنالتیفی سەدام بوون.پیشئەوەی دەوڵەتی یاسیا لەعیراقدا دروست ببێ چونكە بەرنامەیەكیان نەبوو (مافیای سیاسی كورد و عەرەب) دروست بوو ( خراپ)
گۆڕان ئەڵتەرناتیفی مافیای جەلالییە (؟؟؟؟؟) ئەم بۆشاییە تەنیا بە بەرنامەیەكی ئەڵتەرناتیفی(باش) دەبێت بە(باش).بەخراپ دەبێت (بەخراپ)، چونكە ئەو كۆمەڵە نیشانە پرسیارانەی نێوان دوو كەوانەكە تەنیا ئایندە پڕی دەكاتەوە نەك (شیعر و ووتاری حماسی) جا ( بەخراپ یان چاك) ئەوە چاوەڕوانییە.

دۆزینەوەی ئیستراتجێتێكی وونبوو:
ووتەیەكی زۆر سادەیە كیشەی كورد كیشەی چینایەتی ومەزهەبی نیە. كیشەی نەتەوەیەكی بێ دەوڵەتە یانی بێكەرامەتی مرۆڤیایتیە. گەیشتنی بەم ئاواتە دەكرێت بە چەند قۆناغیك بێت، ئەویش بەپێی ئەدموسفیری سیاسی جیهانی و هاوكیشە سیاسیەكانی سنوری كیشەی نەتەوەی بێ دەوڵەت. نەك لە كاری سیاسیی وخەباتێكی سەختی وەك خەباتی نەتەوەی كوردا. بەڵكو لە نەخشە كیشان بۆ دروستكردنی تاقە ژورێك پێویستە بە دارشتنی نەخشە و توانای ئابوریی تێگەیشتن بۆگەیشتنی بەئامانجی ئەو تاقە ژوورە هەیە. بەدریژایی بزوتنەوەی كوردی دوای شیخی نەمر ئیستراتجی بزوتنەوەكە لە سەرەتادا(لامركزی) دواجار(ئۆتۆنۆمی) دواجار(فیدریالی) لە قۆناغی (لامەركزی و ئۆتۆنۆمی) نە مه‌لامستەفا نە نوینەرانی كورد لە بغداد فڕیان بەسەر هیچیانەوە نەبوو. لەسەردەمی (فیدریاڵیدا) سەرۆكی هەریم مسعودی كورد و سەرۆكی عیراقی كوردە و وەزیری دەرەوە كوردە و نۆینەری كورد لەپەرلەمانی عیراقدا بوونی هەیە (هیچ كام لەم فیگۆرە سەقەتانە) لەماوەی 4 ساڵدا نازانن یاسا و دەستورەكانی(داخوازی فیدیریالی چییە).
هەریەك لە قۆناغانە.(ئەركی تایبەتی . خۆیندنەوەی تایبەتی سنوری دەسڵاتی سیاسی و ئابوری وئیداری تایبەتی خۆی هەیە).
لەیەكێک لە نووسینەكانمدا ئاماژەم بەوە كردو، که‌وە گۆڕان ڕیكخراویكی سیاسی خاوەن(ئایدیۆلۆژی داریژراو) نییە. لێ كاری سیاسی دەكات. نووسەری بەبرشت كاك عەتا قەرەداغی نووسی گۆڕان كەشتیكەی نوحە.. هۆی گردبوونەوەی جەماوەر بەگشت توژی و ئایدیا جوداكانەوە لە دەوری گۆڕان مانایەكی سیاسی وكۆمەڵایەتی و میژووی گرنگ دەبەخشێ. سەركەوتنی گۆڕان لەم تەمەنە لاویدا (فراوانی ئامیزی) بۆ باڵای هەموو ئایدیۆلۆژیی و كەسە پاكانەی گەرەكیانە خزمەت بەكیشە ئاڵۆسكاوەكەی مرۆڤی كورد بكەن. مادام گۆڕان گۆی لە پرسیاری تاكی كورد دەگرێت دەبێ هەڵگری خەم و ئیستراتجیتی تاكی كوردی بێت(ویستی تاكی كورد بێت).
هەڵبژاردنی یەكەمی باشوری كوردستان پرسیاری (دەوڵەتی كوردی یان بەشیك لەعیراق)ی تیدا وروژا لە 98% كورد دەنگی بۆ دەوڵەتی كوردی دا. لێ02% مافییەكانی كورد (بە بەشێك لەعیراقیان ویست) لە هەڵبژاردنی 07-30 كۆی دەنگەكانی ناوچەی دڵی نەتەوەیەكان(سلیمانی) گۆڕانی مسۆگەر كرد كۆی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پیشوو بۆ دەوڵەتی كوردی گشت باشوری كوردستان مسۆگەری كرد. لەم بەراوردەوە دەتوانین پێش ئەوەی گۆڕان وەك پارتێكی سیاسی (ئیستراتجیتی) ئاشكرا بكات. لە ئەنجامدا (ئیستراتجیتی دەبێتە دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی) بۆ؟ داخوازی ئیستای گۆڕان بەدەستهانی مافەكانی ئیستای كوردە. بەگۆڕینی زەمەن و گەشەكردنی هزری سیاسیی سەردەم. لە رەحمی پرسیارەكاندا دەوڵەتی كوردی تاقە ئامانجە. بۆ ئەم ویستە خەباتیكی سەختی دەوێ دژی پریمتیفی و دوژمنی ناوەوەی خێزانی سیاسی كورد.
(دەوڵەتی كوردی خەونی شاعیرانەیە) ئەمە ووتەی دوژمنە. ماوتسی تۆنگ دەڵی(ئیمە ماركسیتێ پەسەند دەكەین كە كەسایەتی نەتەوەی چین سەروەر بكات) لینین پاراستنی بەرژەوەندی پڕۆلیتاریای ڕوسی بەقەوارەی دەوڵەتی ڕووسەوه‌ دەبەستەوە. گەورەترین هەڵەی ڕۆزالۆكسۆمبۆڕگ (پۆلۆنی) ئەوەبوو دژی دروستبوونی دەوڵەتی(پۆلۆَنی) بوو (پیش جەنگی جیهانی یەكەم پۆڵۆن دەوڵەت نەبوو بەڵكو وەك كوردستان دابەشكرابوو) ئەنجام لینن گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە پەنا بەریتە بەر تیورە بەنرخەكەی ماركس (تاپڕۆلیتاریا شوناسنامەی نەتەوەی نەبێ) ناتوانی لەخەباتی ئەنتەرناسیونال پڕۆلیتاردا چالاكبێ.

جیاوازی ویستی گۆڕان و لیستی گۆران
ویستی گۆڕان سەرچەم سیستەمی هزر و بیركردنەوە و ژیانی مرۆڤی كورد..... ڕەوتی گۆڕانیش دەگۆڕێ
لیستی گۆڕان لە هۆڵی تاقیكردنەوەی هەڵویستدایە .
سەرچاوەكان:
1:POLITIK DER APOKALYPSE..Hohn Gray..klett.cotta Verlag
2: ڕۆمانی چۆن گەیشتمە لای خوا جەزا چنگیانی
3: الانماط الثقافە العنف
4:Amerika du Kannst es besser.... Madeleine Albright.p268
فڕانكفۆڕت 16-03-2010
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە