کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاتینه‌وه‌ سه‌ر باى به‌ڕه‌كۆن ....

Friday, 04/12/2009, 12:00


له‌سایتی چاو دێر بابه‌تێك بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ده‌ستورى هه‌رێمی كوردستان به‌شی هه‌ره‌ زۆرى داخوازی گه‌لی كوردی تیایه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ى (دڵشاد شه‌هاب)ی جێگرى سه‌رۆكی لستی كوردستانیه‌ كاك دڵشاد جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێ ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان باشه‌ كاك دڵشاد با بپرسین كه‌ ده‌ستوره‌كه‌ هێنده‌ باشه‌و به‌شی هه‌ره‌ زۆرى داخوازی ئه‌م خه‌ڵكه‌ داماوه‌ى تێدایه‌ بۆ پێت قبوڵ نیه‌ كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان ؟ گه‌ر وه‌ك جه‌نابی ده‌ڵێ ده‌ستوره‌كه‌ هێنده‌ باشه‌ كێشه‌ چیه‌ بابگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و پاشان با هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بده‌ن ! یان ئه‌وه‌نده‌ خراپه‌ له‌وه‌ ده‌ترسن وه‌ك جاری پێشو لێ به‌سه‌ر بێت ده‌تانه‌وێ خێرا به‌ بێده‌گی ده‌ستورهه‌موار بكه‌ن و كه‌س پێنه‌زانێ دواتر بڵێن(ئاو بێنه‌و ده‌ست بشۆ) تازه‌ ته‌واو ده‌ستور ده‌ستوری كوردستانه‌و كه‌س قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌كات ؟ نا ئه‌و خه‌یاڵانه‌ له‌ مێشكتان بكه‌نه‌ دره‌وه‌ تازه‌ خه‌ڵك هۆشیار بۆته‌وه‌ ئه‌مجاره‌ هه‌ڵه‌ى وا بكه‌ن نه‌ك چاوتان لێ سور ئه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو خراپ گوێچكه‌تان ڕائه‌كێشن !
جا به‌ڕێز تۆ ده‌ڵێت كه‌ ده‌ستورى پێشو ى هه‌رێم هیچ كه‌مو كوڕیه‌كی تیانه‌بوه‌ ئه‌ى پێم ناڵێى چی تیا بوو؟ راست ئه‌كه‌ى برا كوڕی و كه‌می تیابوو ؟ باشه‌ برا توشی سه‌ر سوڕمان بوم كه‌ هیچ كه‌موو كوڕیه‌كی تیانه‌بوو ئه‌م خه‌ڵكه‌ بۆ به‌ هه‌موو چینو توێژه‌كانیه‌وه‌ پێی باش بو ڕه‌ت بكرێته‌وه‌ ؟؟ جه‌نابی ده‌ڵێ كوده‌تایه‌ بۆسه‌ر خولی پێشوى په‌رله‌مان ؟چی تا ؟ برا كه‌ى تێئه‌گه‌ى كه‌ په‌رله‌مانه‌كه‌تان واده‌ى به‌ سه‌ر چووو بووووو ! وه‌ شتی به‌سه‌ر چووو چی لێ ئه‌كرێ ......... ؟ وانیه‌ بێگومان فڕێ ئه‌درێ .بۆ هێنده‌ كای كۆن به‌ با ئه‌كه‌ن ؟ تازه‌ خولێكی تری په‌رله‌مان پێكهێنراوه‌ پێویسته‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێستا واته‌ ئێكسپایه‌ر نه‌بووه‌كان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن ! ئه‌و نانه‌ نانه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خوانه‌ !!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە