بۆ كوردستانپۆست وڕاپەڕین بەكوێرایى مەلابەختیار .
Friday, 13/03/2009, 12:00
1209 بینراوە
لەڕاگەیاندنەكان بیستم مەلا بەختیار بەڵێنى درۆى بەپاڕێزگابوونى بەخەڵكى ڕانیەیى قارەمان داوە لە 5 / 3 ، لەهەمان كاتدا بەڵێنى بەخەڵكى خانەقین یش داوە ، بەرهەم ساڵحیش بەخەڵكى هەڵەبجە ، پەرلەمانیش بەگەرمیان ، پارتیش بە سۆران ، نێچیر بەئاكرێ وەك وەفایەك بۆ زیندانى ئاكرێ و بێ سەروشوێن كراوەكانى شەڕى ناوخۆ ، جەلالیش بەكۆیە ، عومەر فەتاحیش بەهەموو قەزاكان ئێوە بڕیاربدەن كامەیان ئەكرێ بەپاڕێزگا ؟ .
من ئەڵێم هیچیان ، چونكە جەنابى مالكى پێیان ئەڵێ سەرى ڕەش و قەلاچۆلانتان بیرچووە !!
* * * *
ڕاپەڕین پیرۆزە بەقەد باڵاى كێوەڕەش
پەیمانى درۆى بەپاڕێزگابوونى پێ ئەدرێ
سەدجار ئەزانم درۆ ئەكا مەلاى بێ وەفا
كەوەفاى بۆ یەكێتى و (...) نەبوو
كێ باوەڕى پێ ئەكا
لەگەڵ ڕاپەڕین ڕاست بكا .
* * * *
سەرم لەڕێیى ئازادیدا
بیرم لەكارى بێ كاریدا
ئاواتمە مۆمى بم لەتاریكیدا
گیڤارایەك بم لەخەباتى دژ بەگەندەڵیدا .
* * * *
ئازار و تاوان نەبێ دەریایى خەم دەرناكەوێ
باران وبەفر نەبێ ئاوى كانیاو هەڵناقوڵێ
تۆ و من و كوردستانپۆست نەبێ
ڕەگى دیكتاتۆریەت هەڵناكەندرێ
* * * *
ئەگەر ئاسۆ ڕوون بوو یەك هەنگاو لەدەست مەدە
ئەگەر كارت بەمن بوو كوردستانپۆست
یەك تۆز مەترسى ژیانى من ڕەچاو مەكە !!