کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو فەرتەنەی لۆجیك لە ئاستیدا سه‌ری سوڕماوه‌؟!!!

Friday, 30/11/2012, 12:00






پاش ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسی ڕەگەزپەرست و نەمانی بەربەستەکانی سەر ڕێ ی ئازادی و ڕزگاری کورد و ئەو دەرفەتە مێژوییەی کە هەڵکەوت بۆ گەلە بەش مەینەتەکەمان و ئە قورساییە سیاسی و ئابوری و سەربازییەی ئەو دەمە هەرێمی باشوری کوردستان هەیبو ئەگەر هاوشانی ئەوەش خاوەنی سەرکردایەتییەکی وریای بەسەلیقەی وردبینی نەتەوەیی دڵسۆزی بەئاگا بوایە ئێستا پارسەنگی هێز لە عێراقی دوای بەعسدا بەجۆرێك دەبو کە ترس و بیم و شەڕو جەنگ بە هیچ کلۆجێک لەلایەن عەرەبی عێراقەوە لە سەرمان نەدەما!
عێراق ئەو دەم سەرزەمینێکی وێرانی داگیرکراوی بێسەروبەری بێ سوپاو بێ دیسیپلین و بێ زێرخان و بێ سەرکردایەتی و ، بەرامبەر ئەوەش کورد خاوەنی قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆی ڕێکخراوی خاوەن چەك و چۆڵ و تا ڕادەیەکی باشیش گوزەرانی خەڵک و کۆمەڵگەکەشی لە ناوچە کانی ژێر جڵەوی ناوەند باشتر بو، ئەو دەمە نە شیعەو نە سونە خاوەنی ناوەندی بڕیارو دامەزراوە و میدیای ئاسمانی و دراوو هیچ جۆرە ئیمکاناتێکی ماددی و مەعنەوی نەبون ، ئەو دەم دەرفەتی زێڕین و هەڵکەوتی دیرۆکی بو بۆ چەسپاندنی ئەمری واقع و جێبەجێکردنی نەخشەی خەونە نەتەوەییەکانی کوردستان ، ئەوە دەرفەتێکی نایاب بو بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زەویانەی کە مێژو دەیسەلمێنێ سەدان و بگرە هەزاران ساڵیشە زێدی دڵگیرو ڕەسەنی باب و باپیرانی کوردە، ئەو دەمە عەرەبی هاوردەو پاشماوەکانی بەعس هێند پێشمەرگەو کورد بەسام بون لایان بەناوهێنانی پێشمەرگە زاورەتەرەك دەبون ، ئەو دەم زۆرێك لەو ماڵباتانەی عەرەبی هاوردە کە ستەمی نەتەوەیی و ماڵییان لە هاونیشتیمانیانی کورد کردبو لە ترسان ناوچە دابڕاوەکانیان بەجێهێشتبو، ئەو دەم کورد دوای سوپای ئەمریکا دوەم هێزی سەر ئاستی عێراق بو ، کورد دەیتوانی ئەو دە م هەمو بەرنامەکانی خۆی بخاتە سەر زەمینەی جێبەجێکردن ،بەڵام لە جیاتی ئەوە هاتن ماڵی وێران و لێکترازاوی عێراقیان بنیات نایەوەو هێندێك کەسایەتی نەناسراوو پەراوێزی شیعەو سونەیان بە یارمەتی دان بێت یاخود بە دژایەتی کردن بێت کرد بە پاڵەوانی ، و سوپاو حکومەتیان بۆ عێراق ئاوا کردەوەو هەندێك جاریش کە پەیوەندییەکانی نێوان سونەو شیعە دەگەشتە ئاستی گڕ کرتن کورد ئاوی بە ئاتەشی توڕەییاندا دەکردو وڵاتی کوردستان و ئیمکانییەتی حکومەتەکەمانیان دەخستە گەڕ بۆیا ن و بانگهێشتی هەولێرو سلێمانی و پیرمام و دوکانیان دەکردن و ئاشتیان دەکردنەوە، بەڵکە لەسەردەمی فەرمانڕەوی پۆڵ بریمەردا بە تکای سەرانی کورد لە بریمەر ڕێگە بە بەشداری پارتی دەعوەی دەسڵاتدار دەدرێت لە بەشداری سیاسی ئەو دەمە دا، کورد لەو سەرو بەندەدا دەیتوانی وەك چۆن خانەقینی پاك کردەوە لە ستەمی(استیگان) ئاواش کەرکوك و ناوچەکانی دیش پاك بکاتەوە ، دەیتوانی لە ڕێگەی کڕینی خانوی عەرەبەکانی هاوردەو بەخشینیان بە کوردە دەرکراوەکانەوە ژمارەی عەرەب نزیك بکاتەوە لە سفر، دەتوانرا ئەو کات فشارێکی سیاسی بخرێتە سەر دەسڵاتی هاوپەیمانان و ڕازی نەبن بەو دۆخەی کە ئەمریکا سەپاندبوی، یاخود دەتوانرا هیچ نەبێت بەو شێوازە داڕشتنەی ماددەی ٥٨ و پاشانیش ماددەی ١٤٠ قایل نەبن کە لەجیاتی چارەسەری ،ئاڵۆزییەکی دەستوری و قانونی بۆ کورد ئەفراندووە! یان دەتوانرێت بوترێت ئەو ماددەیە هەر بە مردارەوەبویی لە دایك بووە ، ئاخر چی هێزێك لە جیهاندا کە خۆی بە نیشتیمانی بزانێت بەوە ڕازی دەبێت زەوی و خاکی خۆی بخاتە بەردەمی قوماری ڕیفراندۆمەوە؟ یان چۆن ڕازی دەبێت کێشەی کەرکوك و ناوچە داگیرکراوەکانی تر گرێبدرێت بە کەربەلاو نەجەف و کوێ و کوێوە؟ یان چی هێزێکی سیاسی و نیشتیمانی لە سەرتاسەری دنیادا بەدی دەکرێت چاوی خۆی بپۆشێ لە بە سزا گەیاندنی دوژمنەکانی کە بەسەدان هەزار کوردیان لەناو بردووە؟
سەرکردەی کام وڵاتی جیهان جورئەتی ئەوە دەکات پاکانە بۆ تاوانبارانی جینۆساید بکات دژ بە نەتەوەکەی خۆی؟ سەرکردەی چی وڵاتێك لە دنیادا هەیە بوێرێ بە ئاشکرا یاخود نهێنی زیندانییەکی تاوانباری وەك (تاریق ڕه‌مه‌زان) تەبریە بکات؟ چی هێزێکی نیشتیمانی لە دنیادا هەیە جورئەتی ئەوەی هەبێت بەرامبەر میللەت خیانەتکارانی شۆڕش و نەتەوە داڵدە بدات و دابەستەیان بکات و قوت و ڕۆزی گەل و چەوساوەکانی وڵاتیان بە قوڕگدا بکات؟ چی پارتێکی شۆڕشگێرتان لە مێژوی کۆن و نوێدا بیستووە یان بینیوە دوژمنە ساواکەی خۆی گەورە بکات و دوجار جەنگی لەگەڵدا بەرپا بکات؟ چی هێزێکی خاوەن لۆجیك لە دنیادا هەیە ئیدیعای بەڕێوەبردنی نەتەوەیەك و پێشڕەوی بکات ، کەچی هیچ ژێرخانێکی ئابوری و سەربازی نەبێت؟ لەکام وڵاتی دنیادا دەبینرێت کۆمەڵە تاکێك لە جیاتی نەتەوەیەك بیر بکاتەوەو توڕە ببێت وبڕیار بدات و پەشیمان ببێتەوە لێی؟ کام هێزی خاوەن لۆجیك هەیە لە دنیادا کە هەمو اعتماد ێکی خۆی لەڕوی دارایی و نەختینەییەوە وابەستەی نەیارەکەی بکات؟ ئاخر دیوتانە لە مێژودا وڵاتێك سایلۆیەکی دانەوێڵە ،کۆگایەکی دەرمان ،نەخۆشخانەی یەدەگ، ستافی پزیشکی
 تایبە ت و دەیان شتی لەم بابەتەی نەبێت و چەکدارەکانی لە گیرفانی خۆیان فیشەك بکڕن دەهۆڵی جەنگ بکوتێت؟!
لەوە سەیرتر لە کوێی دنیادا بینراوە ١/٢ بەرپرسانی باڵای وڵاتێك فەرمانڕەوایەتی شوێك بکات و لە پایتەختی ئەو شوێنەدا لە لوتکەی دەسڵاتدا بێت لەو لاشەوە لولەی تانك و تۆپ ڕوبکاتە ئەو شوێنە ؟ لەوە سەیرتریش سوپا سالاری سوپای نەیاریش لە خۆی بێت؟ باشە وا گریمان جەنگ بەرپابو ئێمەش سەرکەوتین ئەی چارەنوسی نوێنەرەکانمان لە بەغداد چی لێدێت ؟ ئایا هێندە سەربازیان لەگەڵە کە بتوانن خۆیان بپارێزن ؟ یان دەگیرێن و دەکرێن بە بارمتە؟ داخۆ دەتوانرێت لەسەرو بەندی جەنگدا موچەی سەربازو موچەخۆرو خۆراکی کۆمەڵگە دابین بکرێت؟ ئایا بیر لە مانە کراوەتەوە؟ بۆ بیرکردنەوە لەم لایەنانە هیچ موئەشیرێك بەدی ناکرێت، یان ئەم فەرتەنەو جوڵە مەکۆکیەو ئەم خۆ بادانەی هەردولا بۆ دورخستنەوەی باری سەرنجی کۆمەڵگەی عێراقی و کوردستانییە لە بابەتە جەوهەری و پرسە ئابوری و نیشتیمانیەکان، کە پەیوەندیدارن بە بابەتی ئازادی و خزمەتگوزاری و جاکسازی و مافە شارستانییەکانەوە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ خوێنەر بە جێدەهێڵم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە