کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرى خۆر بەبێژینگ ناگیرێت

Friday, 28/08/2009, 12:00


وەك هەموو لایەك دەزانین و دركى پێدەكەین ئەوا دەزگا چەواشەكاریەكانى پدك و ینك درێخیان نەكردو هەر ئەوەتا زۆر بەبێ شەرمانە ئەیانویست خۆل لەچاوى خەلك بكەن بۆ ئەوەى خەلك بروا بەو راگەیاندنە چەواشەكارەیەو پر لە درۆ دەلەسەیان بكات و وە ئەیان ویست هەژدە سالى حكومەت و حیزبى پر لە خیانەت و گەندەلى جوان بكەن بۆ هەلبژاردنەكان، وەگەلێ هێرشى نارەوایان دەكردە سەر لایەناكانى تر كە گوایا یەكیان راستە حیزبێكى كۆنە بەڵام جەماوەریان نیە، وە یەكى تریان گوایا جەماوەریان هەیە بەڵام خەبەتیان نیە وەتا دوایى. وە پێنووس كۆیلەكان و ویژدان فرۆشەكانى بارزانى و تالەبانى درێخیان نەكرد بۆ ئەوەى دەنگى نارەزایى كپ بكەنەوە بەلام بەرگەى شالاوى گەلیان نەگرت و چۆكیان پێدانوێنرا، وەلە دەنگدانى ئەم جارەیان وە بە گرەنتى ئەمان كەمینەى دەنگیان هەبوو، بەلام پەنایان بۆ بەر ساختكارى برد و چ لە رێگەى دەنگانى چەند بارەى لایەنگرانیانەوە بێت، یان لە رێگەى دووبارە پركرد نەوەى سندوقەكانەوە بێت لە لایەن كۆمیسیۆنى بالا لە بەغدا، كە سەرەراى ئەمانش دەزگاكانى چەواشەكارى پدك و ینك بەردەوام دەهۆلیان لیدەدا بۆ پاكى ئەم هەلبژاردن.وە تا ئیمرۆ باوە گەر دەزگایەكى راگەیاندنى لایەنێك لە بوارى درۆ و پرپاگەندە بەهێز بێت ئەوا ئەلێن لە دەزگاى پروپاگەندەى نازى دەچێت بەلام نازیەكان گەر بمابونایە ئەوا دەبوایە بێن راوێژو مەشق و راهێنان بكەن لەلاى دەزگا چەواشەكاریەكانى راگەیاندنى پدك و ینك.

بەڵام ئەنجامەكانى هەلبژاردن 25/7/2009 توشى شۆك و دڵەراوكێى كردن و درزى هاویشتە ناو خودى دووحیزبە زل هێزەكە لە ناو مالیان تووشى كێشە و ململانێ بوون كە خۆیان باش دركى پێدەكەن و بەرەو هەرەسى كۆتاییان دەبات.

لە ناو خودى پدك ئەوا كێشەكانى نێوان مەسرور و نێچیر پێى ناوەتەوە هەنگاوێكى ترو زەقى زیاتر پێوە دیارە، كە ئێستا زۆربەى پالێوراوەكانى پارتى بۆ پەرلەمان و حكومەت سەر بە بالى مەسرورن، بۆ نموونە كمال كەركوكى یان ئازاد بەروارى كە زۆر راشكاوانە دژى نێچیر وەستاوە و گووتى ئەم سەردانەى بارەگاكانى بزوتنەوەو یەكگرتوو هیچ پەیوەندى بە پارتیەوە نیە و ئەو وەك خودى نێچیر داواى لێبوردنى كردوە، كە لە كاتێكدا نێچیر دووەم كەسى ناو پارتیە ، وە گەر بەپشتى خودى مەسرو نەبێت چۆن دەتوانێت شەكرى ئاوا بخوات ، وە پاداشتەكەشى پالێوراوى یەكەمە بۆ جێگرى سەرۆكى حكومەت. وە خودى نێچیریش باش درك بە كێشەكان دەكات و بەلام دەیەوێت لە رێگەى كۆنترۆل كردنى پارتیەوە تۆلەى خۆى لە پیاوانى مەسرور بكاتەوە كە لە ئایندەیەكى نزیكدا هەموو لایەك دەرئەنجامەكان دەبینین.

هەلبژاردنەكان درزێكى گەورەترى دروست كرد لە نێوان خودى پدك و ینك كە گەیشتە رادەى لایەنگرانى پدك زۆر بە راشكاوانە ئەیانوت ینك ئیمەیان بەرەو هەلدێر بردوەو ئەم هاوپەیمانیە ستراتیژیە فێلە لە پدك، وە زۆرێكیان پێیان وایە كە یەنك تەنها 15 كورسى هێناوەو دەبێت سەرۆكى حكومەت هەر پدك بێت و وە تاوەكو كێشەكان وەختبوو بگاتە لێوالرى تەقینەوە، وە لایەنگرانى یەكێتیش بانگەشەكانى تالەبانى بۆ بارزانى بە سوكایەتى دەزانن وە ئەمە بە یەكەم هەلە و هۆكارى لە دەستدانى دەنگدەرانى ینك دەزانن.

گەر سەرۆكى حكومەت ینك و بەرهەم سالح بێت ئەوا كیشەیەكى زۆر چاوەرێى دەكات كە لە خودى نێچیرەوە بۆى بە میرات ماوەتەوە و وە هیچ دەروازەیەكى خێرو بەرەكەتى دامەزراندن و زەوى دابەش كردن و پلەو پایەى كۆمپانیاو پلەى وەزیفى بۆ نەماوەتەوە كە دڵى خەلكى پێخۆش بكات، وە سەرەراى ئەمانەش چەند فیلتەرێكى بە میرات بۆ بەجێماوە لە دام و دەزگاكان.وە سەرەراى ئەمانەش دەیانەوێت پێگەى سەرۆكایەتى هەرێم بە هێز بكرێت بۆ كەمكدنەوەى دەسەلاتى حكومەت ، وەلەسەروى هەمووشیان ئەوا كێشەكانى گەندەلى و لایەنگرانى خودى پدك و ینك كە رۆژاانە روبەروى دەبێتەوە.

ئەوەى كە زۆر جێگەى دلخۆشكەرى بوو لە هەلبژاردنى ئەم جارەیان ئەوا موقەدەساتەكانى بنەمالەى بارزانى تێكشكێنران لە ناو خودى پارتیدا، وە دیاریدەى گەندەڵى و سیستەمى خێلەكى و كۆیلایەتى و دەرەبەگایەتى بنەمالەى بارزانى زیاتر رەوشەن بووەو بۆ لایەنگرانى پدك و جەماوەرى كوردستان كە تا رادەیەك پێشتر بەم شێوەیە دركى پێنەدەكرا.

حوكمرانى نوێ تەنها درێژە دان دەبێت بە حوكمرانى نێچیروان و تەنها گۆران دەبێت لە روى روالەتەوە، لەبەر ئەوەى ئەوان تۆى سیستەمى كۆیلایەتى و گەندەلیان چاندوە و وە چاك بوونى سیستەمى حوكمرانى تەنها بە نەمانى ئەم دوو حیزبەوە دێتە دەرئەنجام، بروانە هەر لەم رۆژانەدا لە فرۆكەخانەى هەولێر هەستاون بە ئەتك كردن و زگ پركردنى ئافرەتَكى ئاسایش كە ناەى (....) لە لایەن سێ بەرپرسى ئەم حیزبەوە كە یەكیان ناوى تاهیر هەورامى یەو ئەوى تریان سەربەست عبدالایەكە بەرپرسى ئەمنیەو وە سێیەمیشیان رەزوان ناوێكە كە بەرپرسى پەساپۆرتى فرۆكەخانەى هەولێرە ، ئایا ئەم دۆخەى پدك چۆن چاك دەبێت؟؟؟؟؟:::: وە لەساتەوەختەكانى كۆتایى بانگەشەى هەلبژاردن لە دهۆك مسعود نارزانى هەر ئەوەتا نەدەگریا و هاوارى ئەكرد گەندەلى هەیە و ئەبێت گەندەلى نەمێنێت و لیژنەى نەزاهە پێك دەهێنم و خۆم پالپشتى لێدەكەم، كوا؟:

ئەوەى ماوە بیڵێم ئەوا لە هەلبژاردنەكانى داهاتوو دەبێت خەلكى هەژارو ماندونەناس و تێكۆشەر و بە ویژدانى ئەم وڵاتە نابێت چیتر دەنگ بدەن بە دوو حیزبە میللەت فرۆشە كە هەر رۆژەى لە باوەشى دوژمنێكى كوردن، وە تا ئەمانە مابن ئەوا گەلەكەمان هەر بەرەو هەلدێرو كۆیلایەتى و نائاسودەیى دەچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە