چۆن ده‌سه‌ڵات ته‌شویشی خستۆته سه‌ر که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن
Saturday, 23/04/2011, 12:00
به‌م کورته روونکردنه‌وه‌یه ده‌مه‌وێت هه‌ندێک زانیاریی له سه‌ر ته‌شویش خستنه سه‌ر که‌ناڵی ئاسمانی ئه‌م زانیارییه‌ی خواره‌وه بۆ خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان بڵاوبکه‌مه‌وه ، به‌تایبه‌تیی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌م، که چۆن ته‌شویش خراوه‌ته سه‌ر که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن، هه‌روه‌ها پاش په‌یوه‌ندیی کردنمان به په‌یامنێری کوردستانپۆست له سلێمانی که به‌دواداچوون و که‌شفی ئه‌و ناوچه‌یه بکات که گومانه‌که‌مان له‌سه‌ری زیادکردبوو، په‌یامنێره‌که‌مان پێری چۆته چه‌ند ناوچه‌یه و شوێنێک که به ده‌ست یه‌کێتییه‌وه‌یه و له ئه‌نجامدا بۆی ده‌رکه‌وت که شه‌پۆله‌که له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌هێزه بۆ ناردنی ئه‌و ته‌شویشه.
دروستکردنی ڕادیۆ یان ته‌له‌فزیۆن به ڕاستی کارێکی ته‌کنیکی زۆر ورده ، ئێمه وه‌ک کورد ته‌نها به‌کار هێنه‌ری ته‌کنیکه‌که‌ین و دروستکه‌ری نین. چه‌ند که‌سانێک هه‌ن له کوردستان ده‌زانن کلیکی دوگمه‌کان بکه‌ن و خۆیان به زانای ڕادیۆ ته‌له‌فزیۆن ده‌زانن، ئه‌مه به‌ڕای من له جێگه‌ی خۆیدا نییه.
ئه‌و که‌سه‌ی، که خۆی زۆر به زانا ده‌زانێت و ته‌شویشی خستۆته سه‌ر که‌ی ئێن ئێن ئه‌م که‌سه زانا نییه به‌ڵک و تێکده‌ره له زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا ئه‌م کاره حوکمی هه‌یه، وه‌ک تاوانباری میدیا حسابی بۆ ده‌کرێت.
ئه‌م که‌سه نه‌زانانه هه‌ڵساون به دانانی ئیستگه‌یه‌کی ڕادیۆ، ته‌نها ئاپ لینک که‌واته ته‌نها په‌خش ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاپ لینکه ڕووی بکه‌یته هه‌ر که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆن بۆ نمونه 100 وات په‌خش بکه‌یت، ئیتر هیچ به‌رنامه‌ه و ده‌نگێکی نه‌بێت ته‌نها، په‌خش بکه‌یت ئه‌وا ئه‌و که‌ناڵه تێک ده‌ده‌یت و په‌خشه‌کای پچڕ پچڕیی تێ ده‌که‌وێت، چونکه که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن به به‌رده‌وامی ده‌بێت له ڕێگه‌ی سه‌حنێکی ساته‌لیته‌وه به یه‌ک وات یان دوو وات په‌خشه‌که ئاپلینک ده‌که‌ی بۆ ساته‌لیت له‌وێشه‌وه ده‌چێته سێنته‌ری په‌خش (سێنه‌ری خاوه‌ن ساته‌لیت، بۆ نمونه کوردسات په‌خشه‌که‌ی ده‌چیته‌وه ئیسرائیل) له‌ویشه‌وه په‌خش ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و ساته‌لیته‌ی که فه‌رکوڤێنسه‌که‌ی له‌سه‌ره.
که‌واته ئه‌م که‌سه تێک ده‌ره‌ی سه‌ره ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانیییه، که په‌خشی ڕادیۆکه ده‌کات و ڕووی ده‌کاته گرده‌که‌ی گۆڕان ئه‌مه‌ش وا ده‌کات په‌خشه‌که‌ی که‌ی ئێن ئێن به تێکشکاوی بچێت به‌ره‌و ساته‌لێت.
ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه نیشانمان ده‌دات، که چۆن ده‌سه‌ڵاتی ئیرهابی خه‌ریکی چ جۆره کارێکه:
هیوادارم ڕوون کردنه‌وه‌که‌م که‌ڵکی هه‌بووبێت بۆ هه‌موان.
که‌ی ئێن ئێن ده‌توانێت دوو شت بکات یه‌ک به‌ربه‌ست دروست بکات بۆ ئه‌و شوێنه‌ی په‌خشه‌که ده‌کات ڕووبه‌ڕووی که‌ی ئێن ئێن، یان ئه‌میش رادیۆیه‌کی 1000 واتی بهێنێت ڕووی بکاته ئه‌و ڕادیۆ ئاپلینکه تا فریکڤێنسییه‌کی ئه‌و بخاته ژێر پاڵه‌په‌ستۆوه.
به‌رپرسی به‌شی ته‌کنیکی له کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست