چى پیویستە لەسەر ئۆپۆزسیۆن بیكات لەئیستادا؟
Sunday, 21/04/2013, 12:00
ئۆپۆزسیۆن ئەوئاسۆیە بوو كەبەشێكى خەڵكى ئەم نیشتمانە دەنگیانپێدا وچاوەڕوانى ئەوەیان لێدەكرد داكۆكیكەرى تەواوى مافەكانیانبن ئەگەرچى هەندێكیان لەئیستادا نەتوانرێت بەدى بێت، هەرچەندە دەتوانم بڵێم تائیستا ئۆپۆزسیۆن نەیتوانى ببێتە جێگەى ئەو خەونە!
بەڵام سەر بارى ئەوەش هیشتا جێگەى ئۆمێدن چونكە ئەرڵتەناتیڤێكى دیكە لەئیستادا نییەوناشكرێ پشتیان لێبكەین، بەڵام دەكرێ لێرەدا بپرسین وبڵێن لەم بۆشاییەدا چییەپیویستەلەسەر لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن بیكەن ودەبێت خۆیان لەچییەوە دووربگرن؟
ئەمەیان بابەتێكى گرنگەوپیویستە قسەى لەسەر بكریت، سازشنەكردنى ئۆپۆزسیۆنە لەسەر داخوازییەكانی 17ى شوبات ورۆژانى دواتركەخەڵكى ئازادیخواز لەمەیدانەكانى ئازادییەوە داوایاندەكرد،پێویستە ئۆپۆزسیۆن ئەوەباش بزانێت بەسازشكردنیان لەوداخوازییانە دەبێتە هۆى لەناوبردنى خۆیان وپەراوێزخستنیان لەسەرگۆڕەپانى سیاسى هەرێم،
لەم سەروبەندەشدا قسەلەسەر درێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكایەتییەكەى مسعود بەرزانى دەكریت كە دەبوو مسعود بەرزانى پێش هەمووان قبولى نەكردایە نەك مەكتەبى سیاسییەكەى خوى وهاوپەیمانەكەى سەرقاڵبكردایە بەهەوڵدان بۆڕازیكردنى ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەى تەمەنى دەسەڵاتەكەى درێژ بكرایەتەوە!
چونكە تاكە قسە كەپارتى وبارزانی ووتەبیژەكانیش شانازییان پیوەدەكرد لەڕابردوودا متمانەودەنگى خەڵك وهێنانى رێژەى دەنگێكى زۆرى بارزانى وجیاوازتر لەدەنگى هەمووحیزبەكانى تر بەهەردووحیزبى دەسەڵاتیشەو!
بەم پێموایە بەم داواكارییەش ئەویان بۆ بارزانى نەهێشتەوە لەداهاتوودا ببێتە ماییەى شانازى وقسەلەسەركردن! هاوكات ناكرێ ئۆپۆزسیۆنیش بێدەنگى هەڵبژێرێت لەبەرامبەر ئەم گەمە سیاسییەى هەردووحیزبى دەسەڵاتدارى هەرێم،لەپێش هەمووانیشەوە پێویستە ئۆپۆزسیۆن هەوادارانى خوی بهێنێتە سەرشەقامەكان ودواتریش داوا لەئازادیخوازان وڕووناكبیران وڕۆشنبیرانى وسەرجەم هاونیشتمانیانى ئەم نیشتمانەبكات تاپشتگیریان لێبكەن كەداخوازى هەمووان وڕەواى هاونیشتمانیانى ئەم نیشتمانەن وبینەسەرشەقام ولەڕێگاى كەناڵەجیاوازییەكانى ترەوە فشارى زیاتربخەنە سەر دەسەڵات تالەكاتى خۆیدا هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدەن، نەك داوا لەپارتى ویەكێتى بكریت هەڵبژاردن بكەن! چونكە هیچ كەس لەدنیادا حەز بەكەمكردنەوەى دەسەڵات وهاوبەشیكردنى جەماوەرناكات جگە لەووڵاتانەى كەبەتەواوەتى دیموكراسین وهەڵگرى ئاڵاى دیموكراسى وئازادین، ئەوەى لەم هەرێمەى ئێمەدا گوزارشت دەكات هیچ پەیوەندییەكى نییە بەدیموكراسى وئازادییەوە، بۆیە ناكرێ داوا لەدەسەڵاتیك بكەیت لەپێناو مانەوەى خۆیدا هاوشیوەیى دەسەڵاتە دیكتاتورەكانى دنیا بەئاگر وئاسن وەڵامى داخوازى خۆپیشاندەرانى دایەوە، وەك ئەوەى لە 17ى شوبات وڕۆژانى دواتر ڕۆیاندا، سەربارى ئەمانەش تازە گفتوگۆ دەكرێت لەگەڵ لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆنى كوردستان پێش كوتاى هاتنى دەسەڵاتى سەرۆكى هەرێم دریژ بكرێتەوە!پیموایە بەشداریكردن لەپیلانێكى لەوچەشنە بۆ درێژكردنەوەى تەمەنى سەرۆكێك كەهیچ دەسكەوتێكى نەتەوەى نەبووە وداكۆكیشى لەگەڕانەوەى بستێك خاكى ئەم نیشتمانە نەكردووە كەبەناوچەدابڕێنراوەكان ناوزەد دەكرێن،بەبەراورد لەگەڵ ئەوەى ئەم دواییەدا بەبەرچاوى هەمووان ولەكەناڵەكانەوە كشانەوە لەبەغدا لەبەرامبەر بڕێك پارەى هەندێ كۆمپانیا نەوتییەكان كەلەكوردستاندا كاردەكەن وكارەكانیشیان تەنها لەبەرژەوەندى دەسەڵات وكاراكتەرەكانى ناودەسەڵاتە،كەلەداهاتووشداپێویستمان بەشورشى ئازادكردنى سەروەت وسامانى نیشتمانى دەبێ وەك ئەوەى لەساڵى 1973كرالەعێراق وبەنیشتمانیكردنى [نەوت]ناویلێنرا،چونكە بەم بەشداریكردنەیان دەبنە هۆى لەناوبردنى خەونوخەیاڵى دەنگدەرانیان كەدەنگیانپێدان لەپێناو بەرجەستەكردنى ئازادى دادپەروەرى كۆمەڵایەتیدا، چونكەپارتى ویەكێتى دەیانەوێت بەهەرشێوەیەبیت بەخەڵك بڵێن ئەوەى ئێوە دەنگتانپێداوە هیچ لەئێمە باشترنین وژیرتریش نیین جابۆیە پێویستە لەسەر لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن نەكەونە داوى ئەوەپیلانەوە،ڕەنگە پارتى ویەكێتى لەپێناو جێبەجێكردنى پیلانەكەیان ئامادەبن گەورەترین سازشبكەن لەسەر هەندێ داواكارى ئۆپۆزسیۆن كەئۆپۆزسیۆن پێوابیت دەسكەوتبێت،بەڵام لەراستیدا ئۆپۆزسیۆن دەبێت ئەوەیان بیرنەچێتەوە كەهەر خودى خۆیانن باس لەناشەرعیبوونە بریارەكانى رابردووى پەرلەمانە درێژكراوەكەى پێشوو وئیستا بوونەتە گرفتێك بۆهەمووان وهەمووانیش بەدەستى ئەوبڕیار وبابەت وگرفتانەوە دەناڵێنن وهەرئەوانەیشن كەماییەناكوكى نیوان ئۆپۆزسیون ودەسەڵاتە تائەمرۆش ئیستاش هاتوون باس لەدرێژكردنەوەى وادەى دەسەڵاتێكى حیزبى لەساییەى دەسەڵاتێكى بێبەرهەم وبەرهەرمهێنانى مشەخورى زیاتر ...هەروەها نەیتوانیوە هیچى تر وەبەربهێنێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست