کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داعش و ئاینی ئیسلام

Sunday, 10/08/2014, 12:00

2102 بینراوە




زۆرکەس باس لەمە دەکەن کاروو کردەی چەکدارەکانی داعش دژ بەداب و نەریتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.
بەبۆچوونی من داعش موسوڵمانی ڕاستەقینەن. با بزانین ئەمە تا چ ڕادەیەك ڕاستە.
کاتێ موحەمەد، پێغەمبەری موسوڵمانان لە شاری مەدینە پەلاماری یەکێ لە تیرەکانی جولەکەکانی دا(بەنو قورەیزە) هەر هەموو پیاو کوڕ و ژن و کچی تیرەی بەنوقورەیزەی لە نێوبرد. پیاوەکان سەریان پەلدرا، هەندێ لە ژنەکان بەسەر چەکدارەکانی موسوڵمانەکان دابەشکران بۆ ئەوەی کاری سێکسیان لەگەڵ بکەن،
ئەوەی مایەوە لە ژن و کچەکان لەگەڵ منداڵەکان ڕەوانەی شاری نەجد کران بۆ ئەوەی بە ئەسپ و چەك بیانگۆڕنەوە. ئێستاش بەهەمان جۆر چەکدارەکانی داعش سەری پیاوەکان پەلدەدەن یاخود بە گولە لە نێویان دەبەن. هەرچی ژنەکانن یا ئەوەتە بەسەر چەکدارەکانیان دابەش دەکەن یا ئەوەتە لە شارە سونییەکان بە پارە دەیان فرۆشن.
هەر لەزەمانی پێغەمبەر موحەمەد و دوای موحەمەدیش جولەکە و مەسیحیەکان و مەندایەکان یا دەبوایە ببنە موسوڵمان یاخود لە شوێن باوك باپیریان دەربچونایە یاخود لەسەر ئاینەکەی خۆیان بمێنەوە بەمەرجێ جزیە بدەن، کەچی هەندێ لە ئاینەکانی تر ئەو دەرفەتەشیان پێ نەدراوە یا ئەوەتە دەبوایە بێنە سەر ئاینی ئیسلام یاخود کوژران. ئێستاش چەکدارەکانی داعش هەر هەمان کار ئەنجام دەدەن هیچیان زیاد و کەم نەکردووە.

دوای ئەوەی پێغەمبەر موحەمەد کۆچی دوایی کرد بە هەزاران عەرەب لە ئاینی ئیسلام پاش گەزبوونەوە،
بەڵام بەماوەیەکی کورت پاش گەزبووەکان لە لایەن سوپای موسوڵمانەکان لەنێوبران.
ئێستێش داعشی مەزهەب سونە شیعەکان بە پاش گەزبوو لە قەڵەم دەدەن و کوشتنیان حەڵال کراوە.

تەنها جیاوازیەک هەیە لە نێوان داعش و ڕابووردوو.
لە ڕابوردوو کاتێ مەسیحیەکان جزیەیان دەدا موسوڵمانەکان وازیان لێ دەهێنان کەچی ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە ئیتر تا چ ڕادەیەك ڕاستە گوایە ئەو مەسیحیەی جزیەش بدات دەبێت بە خێزانەوە سونەت و خەتەنە بکرێن .





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)