کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حسێن شه‌هرستانی هه‌واڵێكی (كوردستانپۆست) پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌

Monday, 09/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری دهۆک
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌كه‌ناڵی ئێن ئارتی له‌دیمانه ‌تایبه‌ته‌كه‌ی (حسێن شه‌هرستانی)جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ كاروباری ووزه‌، به‌ئاشكراو بێ په‌رده‌هه‌والێكی كوردستانپۆستی نه‌ك هه‌ر پشت راست كرده‌وه‌، به‌ڵكو جه‌ختیشی كرده‌وه، ‌كه‌ به‌رپرسانی ئه‌فغانی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر سوپاسگوزاری به‌رپرسانی عێراقییان كردووه، ‌كه ‌به‌نرخێكی زۆر هه‌ررزان نه‌وتی خاو له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌چێت، كاتێك شه‌هرستانی ئه‌و زانیاریه‌ وه‌ر ده‌گریت تووشی شۆك ده‌بێت ئه‌وسا زانیویانه‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌ چ نرخێكی هه‌رزان و به‌قاچاخ نه‌وتی خاو ده‌نێرنه ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تیی بۆ ‌ئه‌فغانستانیش.
ئه‌وه‌ی جیگای دلخۆشكه‌ره‌، كه ‌سه‌رچاوه‌كانی زانیاریی و هه‌واڵی كوردستانپۆست له ‌ئاستێكدایه‌، كه‌هیچ رۆژنامه ‌و گۆڤارێك تا ئێستا پێی نه‌گه‌یشتوون.

شایانی باسه ‌ئێمه‌ له ‌20 رۆژی رابردوو ئه‌و هه‌واڵه‌مان به‌ مانشێتیكی گه‌وره‌ی سه‌رنجڕاكێش بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ حاجی مه‌شهود خاوه‌نی كۆمه‌ڵگای مازی له‌دهۆك له‌ دژی عه‌بدولهادی نه‌زیر برازاكانی خۆیی كه‌هه‌ر دولایان شه‌ریكی نێچیره‌ڤان بارزانیین ، به‌نامه‌یه‌ك نوری مالیكی له ‌ته‌هریب و به‌قاچاخبردنی نه‌وتی خاو له‌كوردستانه‌وه‌بۆ ئه‌فغانستان ئاشكراكردووه‌.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a93c437c
هه‌ر بۆ زانیاری خوێنه‌ر شه‌وی رابردوو كوردستانپۆست تاكه ‌كه‌نالی میدیای بوو كات و ساتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ڕه‌ش له‌هه‌ریمه‌وه‌ بۆ توركیا بڵاو كرده‌وه ‌به‌ناو سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كانیشه‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیكارانی ئه‌و ته‌هریبكردنه‌ی نه‌وتی خاو بۆ توركیا. ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌پێدانه ‌ئه‌و هه‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی  خاو له‌لایه‌ن پارتی له‌كاتیكدا بووه‌ بۆ شه‌وه‌كه‌ی دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه ‌سرووشتییه‌كانی هه‌ریم له‌كه‌ناڵی ئین ئارتی له‌دیمانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی دركاند به‌نیازن ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق نه‌یه‌ته ‌پیشه‌وه‌ ئه‌وا ئیمه ‌نه‌وتی  خاو بۆ توركیا ده‌نێرین، به‌ڵام ئاشتی هه‌ورامی و پارتی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامیان نه‌كردووه ‌و نه‌وته‌ خاوه‌كه‌یان به‌قاچاخ گه‌یانده ‌توركیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە