دیدارەکەی هیوا ئەحمەد و چەند پرسیارێك بۆ ڕۆژی خۆی
Sunday, 08/01/2012, 12:00
هیوای کۆنە بەرپرسی لقی ٤ ، لەم دیدارە پڕ ڕۆمانسیەدا هەوڵ ئەدا وەك قوربانیەك خۆی و پارتەکەی لەتاوانێکدا دەست نیشان بکا پێش ئەوەی دادگای بینیبێت. دیارە ئەم هەوڵەش کارێکی ئاساییە بۆ هەر تاوانبارێك، کەبیەوێ خۆی لەو تاوانەدا وەك قوربانیەك دەربخا.لەبەرئەوەی ئەزانێ کەئەم دۆسییە تا ئێستا بەهەڵواسری ماوەتەوەو نەهێڵدراوە بگاتە دەست دادگا... لێرەوە هەقی خۆیەتی خەڵکی کوردستان بەگشتی و قوربانیانی ئەو تاوانە سیاسیە نەیەڵن لەکوردستان و دادگاکانی ئەوێ ئەو مەسەلەیە یەكلایی بکرێتەوە.. ئەشێ وەك تیرۆرکردنی سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبنان(ڕەفیق حەریری) دەستەیەك لە Un وەیان شوێنکی جیهانی ئەم دۆسییەیە ببینن و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێ ، ئەگینا لەکوردستان دادگاکان ئەو توانایەیان نیە بتوانن سەریان لەو کارە دەربچێ، ئەویش لەبەر پاپەندبونیان بەلایەنە سیاسیەکانەوە.. ئەوڕۆ هیچ دادگایەکی بێلایەن نیە لەکوردستان ، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی پشت وپەنایەن هەیەو سەرۆك و حزب لەپشتیانەوەیە.
لەسەرەتای دیدارەکەدا کەلەگەڵ میدیایەکی بێلایەن سازی نەداوە، ئەوەمان پێ ئەڵێ، کەئەم دیدارە لەوەو پێش سیناریۆکەی بۆ ئامادە کراوەو کاکی دیدارەوان ناتوانێ هەموو ئەو پرسیارانە بکا کە بەدڵی ئەو نەبێ.. هەر لەسەرەتاوە ، هیوا ئەکەوێتە هەڵەیەکی ماتماتیکیەوە ، ئەویش ئەڵێ، ٦٠٠ کەس لەناو لق بون و ئەو ڕۆژە بۆ نیوەڕۆ ٤٠٠ لەفەی گەزمان داواکرد، تۆ بڵێی ئەو ٢٠٠ ی تر خۆیان نانیان نەخواردبێ و سەرو دڵیان گیرابێ، وەیان بەڕۆژوو بون و لەوانە بوبێ شەشەڵانیان گرتبێ، ئەگینا ئەبێ ئەو ٢٠٠ کەسە خۆیان بەسەفەرتاس لەوەو پێش خواردنی خۆیان پێبوە.. ئەم هەڵەیەی هیوا وەك دەسپێکیك ئەوەمان پێ ئەڵێ کەئەو ووتانەی دواتری سەرلەبەری وەك ئەمەی سەرەوە هەڵەن و درۆی دەستکردن.
هەر دوای ئەمە هەڵەیەکی ترو درۆیەکی گەورەتر لەوەی سەرەوە، ئەویش ئەوەیە ئەڵێ خەڵکی تەقەی کردو بەڵام بەڵگەمان نیە، کەچی ئەو کەسەی کەتەقەی کردوە، چەکی بچوکی جۆری ویزەی پێبوەو لەژێر قەمسەڵەکەی شاردوویەتیەوە و کاتێ تەقەی کردوە خێرا لەبڕکی ناوە.جا ئەگەر وابێ ئەمە باشترین بەڵگە نیە، ئەی بۆ ئەڵێی بەڵگەمان نیە... کەواتە درۆیەکی شاخدارە و ئەمەش تەواوکەری درۆی یەکەمە.
وەك ئاشکرایە هەموو بارەگاکانی پارتە سیاسیەکان لەناوچەی زەرد، پاسەوانەکانیان لەلایەن پارتیەوە دەست نیشان کراون و موچەیان پێئەدەن، هەروەها جۆری چەکەکانیان دەست نیشان کراوە لەلایەن پارتیەوە. بۆڕاستی ئەمەش لەکاتی سوتاندن و تیرۆرکردنی ئەندامانی یەکگرتو لەساڵی ٢٠٠٥ لەبادینان، پاسەوانەکانی بارەگای ناوبراو هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو، هەروەها نەیان توانی پارێزگاری لەو بارەگایەو نەیان توانی ڕێگری لەو کوشتن وبڕینە بگرن کەتووشی یەکگرتو هاتن، ئایا ئەمە بەڵگەی ئەوەنیە کەکاتێ لقی ٤ جگە لەپاسەوانەکانی خۆی لەسلێمانی کارێکی پێش وەختەیەو خۆیان وویستویانە کاری تەقەکردن و تیرۆر ئەنجام بگەیەنن، ئەگینا ئەبوو پاسەوانەکانی لقی ٤یش سەر بە یەکێتی بونایە.. کەچی پارتی دزەی بەو هەموو چەکدارانە کردوەو توانیوەتی لەسەربانەکان قایمیان بکا، تا لەکاتی پێویستدا بەکاریان بێنێ. نەك هەر ئەمەش جۆری چەکەکانیش پێمان ئەڵێن ئەوەی لەو کاتەدا بەکار هاتوە نەئەبوو بەکاربێ، ئایا ئەوەی زانیاری لەچەك و جۆرێتی هەبێ، نازانێ کە چەکی B.K.C چەکێکە لەبەرئەوەی مەداکەی لەسەر ٣ کیلۆمەترەوەیە نابێ لەناو شاردا بۆ مەبەستی پاسەوانی بەکار بێ؟؟!!
هیوا ئەکەوێتە هەڵەیەکی ترەوە بەوەی نەیهێشتوە خەڵکی ناو لق بچنە دەرەوە، لەبەرئەوەی پێی وابوە بەچوونە دەرەوەیان قەتل و عام ئەکرێت، باشە وەك خۆی ئەڵێ با ئەو ٣ مەلاو پیاوە ئایینیە بە مەندیلی سپیەوە بهاتنایەتە دەرەوەو داوایان لەو خەڵکە بێ چەکە بکردایە و دایەلۆگیان لەگەڵدا بکردنایە، ئایا خەڵکی گوێی لێ ئەگرتن وەیان نا، هەر هیچ نەبوایە پێش تەقەکردنەکە، ئەبوو هیوا ئەو کارتەی بەکاربهێنایە، ئێدی کە بەکاری نەهێناوە، ئەوە گومان زیاتر لەکاری هیوا و بەرپرسەکانی دروست ئەکا.
وەك ئاشکرایە خەڵکەکە لەسەر جادەی سالمن و قەرەباڵغیەکە تەنها لەوێیە، باشە نەئەکرا هیواو بەرپرسەکانی پەیتا پەیتا ئەو خەڵکەی لەگەڵیدان لەژوورەوە بەمیوانەکانیشەوە ، بەقسەی خۆی ژن ومناڵ و هونەرمەندو دکتۆر،لەدەرگای پشتەوە لای ماڵی دکتۆر مەحمود سۆرانیەوە دزەی پێبکردنایەو لەوێوەوە بچونایەتە دەرێ (خۆ ئەو کاتە کەس لەوێ نەبوە تا ڕێگریان لێبکەن)؟؟!! خۆ ئەگەر ئەوەیان بکردایە خەڵکی و گردبوونەوەکە لەپشتی لقی ٤وە نەبون، جا ئەم کارەیان نەکردوەو بەوتەی خۆی ، وەك ویستویەتی پشتێنەیەکی ئەمنی لەو خەڵکە درۆست بکا، تەنها مانای ئەوەیە هیوا ویستویەتی شەڕێکی بێ بەرانبەر بکاو دواتر گەر پێوستی کرد ئەو خەڵك و مەلاو ژن و مناڵانە بۆ مەبەستی پارێزگاریکردن لەخۆی و چەتەکانی بەکار بێنێ.هەروەك چۆن کاتی خۆی مودیری ئەمنە سورەکە ویستی خەڵکی گەرەکی شۆڕش وەك بارمتەو پشتێنەی ئەمنی لەخۆی و ئەمنەکە خڕبکاتەوە، بەڵام خۆشبەختانە فریای ئەو پیلانە نەکەوت و سەری تیا چوو.
هیوای تیرۆریست ئەبێ باش بزانێ کە شتێك نیە لەدادگادا ناوی قەزاو قەدەر بێ، ئەمەی ئەو و چەکدارەکانی کردیان پێشنیەکی خۆی هەیەو وویستیان خەڵکی سلێمانی وەکو خەڵکی هەولێرو دهۆك چاوترسێن بکەن.. ئەوە کوردستان پۆست لەو کاتەوەی هیوا کرا بە بەرپرسی ئەمنە زەردەکە چەندین زانیاری و ووتاری لەسەر خۆئامادەکردنی هیواو چەتەکانی پارتی بڵاو کردەوە لەئەگەری کاری تیرۆرکردن و کوشتنی خەڵکی بێ چەك و ڕۆژنامەنوسان. هیوا ئەڵێ ، ئێمە پارێزگاریمان لەخۆمان کردوە، لێ ئەوەی پاسەوانە پاڵتوو ڕەشەکە ئەیکەن کاری هێرش کردنە و ڕاکردنە بەدوای خەڵکی و تەقەکردنە لە خەڵکی بێ چەك.. کاتێ تەقە دەستی پێکرد و خەڵکی بڵاوەیان پێکرد، ئەبوو کەسێ لەناو لقەوە نەهاتایەتە دەرێ و بەدوای کەسدا ڕانەکەن و چیتر فیشەك بەکەسەوە نەنێن،، ئەمەیە شێوازی پارێزگاریکردن، ئەك ئەوەی ئێوە کرتان،، ئەوەی ئێوە کرتان تەنها کوشتنی کەسێك وەیان ترساندنی کەسێك نەبو، لێ کوشتنی زیاتر لە ٥٠ کەس بو کەڕۆژیان تەواو نەبو بوو.
هیوا چونکە پێوستی بەدرۆ کردنە دێت باس لە تێوری ترس لەلایەن (فرۆید)وە ئەکا، نازانێ کە ئەوەی ئەو ئەیکات و بەو جۆرە شێوازەی قسە ئەکات و بەو شێوەیەش لەکاتی ئاخافتنەکانیدا دەست بۆ هەندێ شوێنی لەشی ئەبات بەتایبەتی بۆینباخکەی ، ڕاستیەکەی ئەوەیە ئەوەی ئەێڵێ هەمووی درۆیە، چونکە گەر ڕاستگۆ بوایە پێوستی بەو شێوازە نەئەکرد کە وەك بیەوێ درۆ بۆ کچێك بکا لەکاتی خۆشەویستیدا، خۆ دەرخستن وەك(عیسا) درۆیەکە و بەپێێ زانستی دەرونی فرۆیدی هەموو تاوانبارێك پەنای بۆئەبەن، نەك هەر ئەوەش ،هەر کاتێ تاوانبار پەنای بۆ ئاین و ئامرازەکانی برد، ئەوا ئەزانرێ کەهەمووی درۆیەو ئەیەوێ وەك پرێ بەسەریدا بپەڕێتەوەو خۆڵ بکاتە چاوی بەرانبەرەکەی.
هیوا ئەڵێ ٢٧ خولەك بەردە فڕکێ بوەو بەردەوام لە پەیوەندیدا بوین و داوامان کردوە چارەسەرێ بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە، پێمان ناڵێ جگە لە ووشیاری سدیقە فەنی کە پیاوی خۆیانە پەیوەنیدیان بەکێی تروە کردوە؟؟ حەز ئەکەین ئێمە پێتان بڵێین ، ئەوەی پارتی بناسێ ئەزانێ کەفەرمانی تەقەکردن تەنها لەخودی سەرۆکە تەزویرەکەتانەوە بوە، ئەگەر نا، ئەوا حەتمەن لەکوڕەکانیەوە بوە، چونکە پارتی وەك حزبێکی تاق سەرکردەوەو لەهەرەمێکی وادا تەنها ئەوە سەرۆکە ئەتوانێ بڕیاری یەکلاییکردنەوە بدات، جا بۆیە ئەوەندە کاتی وویستوە تا بڕیار بدرێ خەڵکی بێچەکی سلێمانی خەڵتانی خوێن بکەن.
بۆیە وەك کوردێکی دڵسۆز بۆ گەل و میلەت، داواکارین لە خانەوادەی قوربانیان بەهیچ شێوەیەك نەیەڵن دادگاکانی کوردستان ئەم دۆسیە سیاسیە کۆتایی پێ بهێنن و لەهەمان کاتیشدا ئەبێ گەلێ ووریابن لەوەی کەنەیەڵن ئۆپۆزیسیۆن دەستی باڵایان هەبێ و بەمووچەیەك وەیان هەر شتێكی تر فریوتان بدەن،، تکایە نەهێڵن جگە لەخۆتان و لایەنێكی دەرەکی بەتایبەتی دادگاکانی لاهای و دەستەی نوێنەرایەتی ووڵاتە یەکگرتوەکان نەبێ ناکرێ مافی قوربانیان تیادا فەراهەم ناکرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست