کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەلا مەحەمەدە كۆرە , تۆڵە لە قادر عەزیز دەكاتەوە

Saturday, 16/05/2009, 12:00

1406 بینراوە


دەسەڵاتى گەندەڵ و دزو مافیاى پارتى ,دواى ئەوەى گوى لە قەبرى مەلا مستەفاى بارزانى كرد لە 31 ىئابى 1996 بڕیارى دا , ئەوەى خەیانەتە لە مێژووى دونیادا پراكتیزەى بكا دژى نەتەوەكەى ,ئەوەى دوژمن پێى نەكرابوو ئەم بەزیادەوە كردى, دواى 31 ى ئاب خەیانەت, بە فیعلى لە كوردستان تامى نەما هەتا بۆ خەیانەتكارانیش , لە ژێر ئەم بەروارە هەموو ئەتكێك بووە كارێكى ئاسایى ,بوارى دەروونى تاكى كورد لە ڕووى كۆمەڵایەتى شێوازێكى تازەى بەخۆوە بینى.
خائین ئیتر كارەكانى بە شەرمندەیى بەڕێوە نەدەبرد, چونكە لە هەموو كارێكى دزێو شورابۆوە , وەك دەڵێن تاكە بوونەوەرەك شەرم بكا مرۆڤە, چونكە هەر ئەو كارى وا دەكا جێگاى شەرمندەیى بێت.....
باس لە كێشەكانى ناو زەحمەتكێشان ناكەم , چونكە دەبێت بگەڕێینەوە سەرەتاكانى ساڵى 1985 ى ئیتجا و بە دواوە دوورنیەو قادر عەزیزیش بەرى نیە , بەڵام ئەوەى گەرەكمە بیڵێم , مانگى ئەیلولى ساڵى 1996لە ژێر چادرەكەى مەكتەبى سیاسى زەحمەتكێشان لە نۆكانێ لە چاوپێكەوتنێكى ڕادیۆیى یەكێتى ,پرسیارى پەرلەمانیان لە قادر عەزیز كرد, گوتى پەرلەمانى چى ئەوە بویتە گەراجى دەبابان,دیارە ئەوێ ڕۆژێ ئەو پەیڤە لە گەڵ زنجیرو گوەكانى سەر مێزى پەرلەمانتارانى كورد كەسەربازانى حەرەس جمهورى جێبان هێشتبوو وەك دیارى , بونە دەستەواژەى سەردەم لە ناو قامووسى زمانەوانى كوردى ,دیارە ئەو ڕەخنانە بە پارتى هەزم ناكرێت,پشت بەستن بە پەندى كوردەوارى , تۆڵە بەزەبرە ئەمما بە سەبرە , دەبێ قادر عەزیز باجەكە بداتەوە . دوور نیە تەجروبەى سیناریۆى عەبدولستار تاهیر شەریفیش دووبارە بێتەوە , چۆن كاتى خۆى سەدام هەیسەمى كوڕى ئەحمەد حەسەن بەكریان لە ڕێگاى تكریت بە بە تامپۆن تیرۆر كرد..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)