حاكم قادری دهیهوێت فهوجێکی جاش خهفیفه بۆ کوردهکانی سوریا و تورکیا دروست بکات
Sunday, 10/04/2011, 12:00
پاش ئەوەی یەكێتی چەند سینارۆیەكی فاشلی بە كار هێنا بۆ ئەوەی سەرای ئازادی بە خەڵكی دەڤەری سلێمانی چۆڵ بكات و سەری نەگرت هیچ سودێكی نەبوو، هەروەها ناتوانێت قەناعەت بە هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە و پۆلیس بكات كە روی تفەنگەكانیان لە كەسوكاری خۆیان و خەڵكی ناڕازی كوردستان بكەن، بۆیە بە ناچاری پەنایان بۆ كوردەكانی پارچەكانی تری كوردستان بردوە، لەو باریەوە دوێنی حاكم قادر لەگەڵ 80 هاوڵاتی كوردەكانی توركیا و سوریا كۆكردۆتەوە و پێیانی وتوە ئەمەوێت فەوجێكتان بۆ بكەمەوە.
سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكرا و نزیك لە وەستا حەسەن بە كوردستانپۆستی راگەیاند و هەوڵەكەی پشتڕاستكردەوە وتی: دوێنی حاكم قادر لەگەڵ 80 كوردی توركیا و سوریا كۆبوەتەوە و پێی وتون وەرن فەوجێكتان بۆ دەكەمەوە، ئەمڕۆش 20 كەسی لێ دەعوەتكردون و بە مەبەستی دروستكردنی فەوجێك بۆ ئەو كوردانەی سوریا و توركیا،مەبەست لە دروستكردنی ئەو فەوجە بۆ ئەوەیە كە بە خەیاڵی خۆیان بە كاری بهێنن دژی خەڵكی سلێمانی.
چاودێرێكی سیاسی لەو بارەیەوە بە كوردستانپۆستی ووت: یەكێتی ئەگەر بیر لەوە كارە بكاتەوە هێزێك دروست بكات لە خەڵكی پارچەكانی تری كوردستان و دژی سەرای ئازادی بە كاری بهێنێت، ئەوە دڵنیا بێت كە بەو جۆرە سینارۆیانە هیچ شتێكیان دەست ناكەوێت، جگە لەوەی شەرمەزاری خەڵكی سلێمانی دەبن و ئەوەندەیتریش خەڵكی دەڤەری سلێمانی لە خۆیان توڕەتر دەكەن.
پهیامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست