سیناریۆی گرتن و بەرەڵاکردنی مەحمود سەنگاوی
Friday, 24/01/2014, 12:00
چوارشەممە رێکەوتی ٢٢ ٠١ ٢٠١٤ لە سیناریۆیەکی چاوەڕوانکراودا دادگای کەلار بڕیاری بەرەڵاکردنی مەحمود سەنگاوی دا، کە لەسەر تۆمارکردنی داوای یاسایی لەلایەن بنەمالەی کاوە گەرمیانییەوە ناچاربوون بۆ چەند رۆژێک بیگرن، چونکە فشارێکی زۆر خرابووە سەر دەزگا یاسایی و حیزبییەکان، پاش بەرەڵاکردنەکە مەحمود سەنگاوی لە بەردەم دادگای کەلاردا و لەگەڵ دوو پارێزەکەرەکەیدا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی بەست، کۆمەڵیک قسە و دروشمی بریقەداریان دا بە گوێی خەڵکییدا، بە ماوەیەکی کەم دوای ئەو کۆنگرەیە، کەسێکی نێو دەزگای زانیاریی پەیوەندیی بە پەیامنیری کوردستانپۆستەوە کرد، چەند زانیاریی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە بەرەڵاکردنەکەی مەحمود سەنگاوی بۆ کوردستانپۆست ئاشکرا کرد، کە تا ئیستا ئەو زانیارییانە شاراوەیە، ئێمەش بە پێویستمانزانی وەک راپۆرتە هەواڵیکی کورت بڵاوی بکەینەوە:
سه‌رچاوه‌کە به كوردستانپۆستى راگه‌ياند، ده‌زگايى دژه تيرۆر هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌لايه، كه مه‌حمود سه‌نگاوى له‌پشت تيرۆركردنى كاوه گه‌رميانيه‌وه بووە، بەڵگەکان بریتیین لە دەنگی تۆمارکراوی تەلەفونی کە پیاوکوژەکان لەگەڵ مەحمود سەنگاویید قسەیان کردووە، هەروەها دەنگی تۆمارکراوی چەند پیاو و کەسی نزیکی مەحمود سەنگاوی، کە بۆ دەزگای دژە تیرۆر قسەیان کردووە، هەروەها فلیمی ڤیدیۆیی لەسەر چۆنێتی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، کات و شوێنی پلان و ئەو کەسانەی بە کارەکە هەڵساون.
دەزگای دژه‌تيرۆر كه سه‌ر به‌باڵى هێرۆى ئيبراهيم ئه‌حمه‌ده ئه‌و به‌ڵگانه‌ي وه‌ك كارتێكى فشار به كار هێنا لە بەرامبەر مه‌حمود سه‌نگاوى بۆ ئه‌وه‌ى واز له كوتله‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بهێنێت و بچێته ژێر باڵى كوتله‌كه‌ى خۆيانەوە. سەرچاوەکە وتی هەر دەزگای دژە تیرۆر سەرەتا داوایان لە مەحمود سەنگاوی کرد تا بچێت خۆی تەسلیم بکات، تا ئەو فشارەی لە سەریانە کەمتر بێتەوە و لەوە زیاتر ناحەزانی یەکێتیی کەڵک لێ وەرنەگرن، بەڵام کاتێک مەحمود سەنگاوی خۆی تەسلیم دەکات، بە چەند رۆژێک هەست دەکات، هێرۆ و لاهور خەریکن لە پەیمانەکەی خۆیان پەشیمان دەبنەوە و چاڵیان بۆی هەڵکەندووە، هەرچەندە مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌و ماوه‌یە له گەرمیان و لە سه‌نگاودا به ئازادیی ده‌سوڕايه‌وه. پاش ئەمە ئیتر دەکەوێتە خۆی و له رێگاى سه‌رۆك عه‌شيره‌تێكه‌وه کۆمەڵێک نامەی سەردەمی جەلال تالەبانی، کە بۆی ناردووە وەک فەرمان و داواکاریی لە مەحمود سەنگاوی هەڵسێت بە تیرۆرکردنی دەیان نەیاریی خۆی و یەکێتیی ئەم بۆ تالەبانی جێبەجێ کردووە، کۆپی ئەو نامانە بۆ لاهوری شێخ جه‌نگى دەنێرێت و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت له كوشتنى كاوه گه‌رميانی پشتگیریی نەکەن و رزگاریی نەکەن و ئەوا ئەمیش نامەکانی تالەبانی بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتيشى ئه‌مه بووه هۆى ئه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى بێده‌نگ بێت و هه‌وڵى به‌ره‌ڵاكردنى بدات، هەر ئەوەش بوو، کە لە پڕ مه‌حمود سه‌نگاوی رۆژی چوارشەممە به‌ره‌ڵاكرا، دەنا هێرۆی برایم ئەحمەد وای دانابوو مەحمود سەنگاوی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بمێنێتەوە و بەرەلا نەکرێت، بە تایبەتی ئیستا نیوانی هێرۆ و بەرهەم ساڵح تێکچووە (
کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵی تێکچوونی نێوان هێرۆ و د. بەرهەم).
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، هەفتەی رابردوو مەحمود سەنگاوی، پیاوەکانی خۆی راسپاردبوو، کە هه‌ڕه‌شه له دادوه‌ره‌كه‌ى كه‌لار بکەن، گوایە ئەگەر هەر کێشیەک بهێنێتە رێگای، ئەوا دێینە سەرت و ژنه‌كه‌ت ده‌فڕێنین، شتی خراپی لەگەڵدا دەکەین، بە ڤیدیۆش وێنەی دەگرین، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌يه وای کرد دادوەرەکە پەیوەندیی بە لاهورەوە بکات و مەسەلەکەی تێبگەیەنێت، چونکە دادوەرەکە سەر بە باڵی هێرۆ بوو، هەموو ئەمانە چەند رۆژێک پێش بەرەڵاکردنەکەی مەحمود سەنگاوی روویان دا.
كوردستانپۆست له سه‌رچاوه‌كه‌ى پرسى باشه چۆن مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌و بێعه‌قڵیيه‌ى كرد و كاوه گه‌رميانى تيرۆركرد، لە کاتێکدا ئەو دەنگەی کە بڵاوکرایەوە و هەڕەشەی کوشتن لە کاوە گەرمیانی دەکات!؟
له وه‌ڵامدا سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد مه‌حمود سه‌نگاوى پێشتر له ژێر پاڵتۆكه‌ى تاڵه‌بانییدا چه‌ندين تاوانی تری ئەنجام داوە و کەسی کوشتووە، کاری قێزەوەند و ناشرینی کردووە، هەتکی ناموسی ژن و کچانی کردووە، هەموو ئەوانەی بۆ چۆ‌ته سه‌ر، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك بانده تيرۆريستيه‌كانى مه‌حمود سه‌نگاوى ئاشكرابوون، كه كارى تيرۆريستيان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام مه‌حمود سه‌نگاوى سوڵحى بۆ كردوون و ئازاديی كردوون، ئه‌مه واي لێ‌كرد بير له تيرۆركردنى كاوه گه‌رميانی بكاته‌وه و نەترسێت، پێی وا بوو ئەمەشی بە ئاسانی بۆ دەشارێتەوە، به‌ڵام نه‌يزانى تيرۆركردنى كاوه گه‌رميانى ئه‌و كاردانه‌وه نێوخۆ و نێوده‌وڵه‌تييه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست