ڕوونکردنەوەیەک لە دکتۆر عهبدولمسهور بارزانی یهوه لە بارەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم
Wednesday, 02/05/2012, 12:00
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕۆژی ٢٣/٤/٢٠١٢ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەندێک لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامیداوە (بزووتنەوەی چکسازی کوردستان)یش بەشداری ئەو کۆبوونەوەیەی کردووە!
ئەوەی دەزانرێ لە باسووری کوردستان تەنها یەک بزووتنەوەی چاکسازی هەبووە و بە هەمان ناو بەشداری هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩ ی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و دکتۆر (عهبدولمسهور بارزانی) سەرۆکی ئەو بزووتنەوەیە بووە، ئێستاش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناوبراو چەندین کەس و لایەن وا تێگەیشتوون کە ئێمە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیەمان کردووە بۆیە بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین ئێمە وەکو بزووتنەوەی چاکسازی بە هیچ شێوەیەک بەشداری ئەو کۆبوونەوەیەمان نە کردووە و بەشداری ئەو جورە کۆبوونەوانەیەش ناکەیــن.
ئەگەر رێکخستنێکیش بەم ناوەوە دروستکرا بێت ئەوە ئێمەنین و ئاگاداریش نین کە رێکخستنێک بەم ناوەوە لە باشووری کوردستان هەبێت.
دکتۆر عهبدولمسهور بارزانی
سەرۆکی بزووتنەوەی چاکسازی کوردستان
٢٦/٤/٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست