گومانم لەخسرەویش هەیە
Monday, 17/01/2011, 12:00
یەکێک لەوکارانەی کەزۆرترین کات دەزگای زانیاری پێوەی سەرقاڵە بوونی بەناو میوانە کەڕاستیەکەی شاندی موخابەراتی ووڵاتانی دنیایە ،کەئەوانیش بەپێی ماوەی کاریان دەمێننەوە،ئێمە لێرەدا باس لە وانە ناکەین کەماوەیەکی زۆرو بۆمەبەستی کاری هەواڵگری کۆیلەکانی خسرەو دەبنە دەلیلیان وکون وقوژبنی ئەم کوردستانەیان پێ دەکەن ئەمیان بۆکاتێکی تر باسی لێوە دەکەین لەگەڵ بەناومیوانە هەمیشەییەکان ودیاری کردنی شوێنەکانیان تاخەڵکی بەئاگابن کەبەم شێوەیە ئەمنیەتمان ئەپارێزن
لێرەدا باس لەوانە دەکەین کەماوەی مانەوەیان سنووردارەو زۆربەشیان بۆ کردنەوەی دەوراتی بەناو موخابەراتیە بۆ کادرەکانی دەزگاو ئە فسەرەکانی ئاسایش وئەوانەشی بۆکاری ماوەکورت ودیاری کراو دێنە کوردستان،دیارە هاتنی ئەو کەسانەو بەپێ ی پسپۆریان لەڕووی ماددیەوە مەبلەغێکی خەیاڵیان پێ دەدرێ جیا لە دابین کردنی پێداویستی ڕۆژانەیان بۆ حەوانەشیان دەزگا ئەوەندەی بەناو میوانخانە هەیە گەر دابەشی کەن بەسەر خەڵکیدا ڕێژەیەکی باش لەئەزمەی نیشتەجێ بوون چارەسەر ئەکات،دابین کردنی ئەو بڕە زۆرەی پارە بۆ بەناومیوانەکان هەمووی لەسەر بوودجەی حکوومەتەکەی بەرهەمە کە لە بودجەی گشتی خەڵک دەیدزن
زۆربەی زۆری ئەو وەفدانە بۆکاری وەرگێڕی لەلایەن بەشی پەیوەندیەکانی دەزگاوە کادریان بۆدابین ئەکرێت کەزۆربەی کاتەکانیان لەگەڵیاندان،ناسینی کۆمەڵگەی کوردی لەلایەن تاکەکانی ئەم وەفدانەوە لەبەر ڕۆشنایی ناسینیانە بۆ جلال وخسرەوو باقی تری مسئولەکانی تر بۆیە زۆر جار دەکەونە هەڵەی زەقەوەو تووشی کاردانەوەی توند دەبن دژ بەخواستەکانیان لەلایەن وەرگێڕە بەسەرەفەکانەوە.زۆر ووتراوە وزۆرباس کراوە لەسەر بەدڕەوشتی ئەم نامەسئولانەکەدەیانەوێ کۆمەڵگە بەرەو فەسادی بەرن و نموونەی جوان وبەهابەرزە جوانەکانی لەبەر چاوی دونیا ناشرین بکەن بەڵام نەمان بینی ڕۆژێ لەڕۆژان مێزەر بەسەرەکان لەئاست ئەم تاوانانە بێنە گۆ ولەبری پاڕانەوەیان بۆشکۆدارکردن وپاراستنی هەردووحیزب بەهاندانی خەڵکی شۆرشێک لەدژ بەدکاران بەرپابکەن
رازاندنەوەی مێز بەهەمووجۆرەکانی مشروبات وخواردن کاری شەوانەی ئەوانە و هەر کەمووکوڕیەکیش بەسووکایەتی پێ کردنی جلال بۆ خسرەو کۆتایی دێت ودەبێت هەمووداواکاریەکانیان بێ پرسینەوە جێ بەجێ بکرێت هەرچەندە قورسیش بێت، یەکێک لەوبرادەرانەی کەلە گەڵ یەکێک لەو وەفدانە کاری وەرگێڕی ئەکرد وبەداخەوە کە دوای ماوەیەک باری دەروونی تێکچوو لەڕووداوێکی تەموومژاویدا کۆچی دواییکرد گێڕایەوە کە لە شەوێکی دانیشتنیاندا ڕووی دەمیان تێکردووەو پرسیاری بوونی سۆزانیان لێ کردووە بەمانایەکی دیکە گەر بۆیان دابین بکرێت ،بەڵام لەبەرامبەردا زۆر بەتوندی بەگژیاندا چۆتەوەو ڕووداوەکەشی بۆ خسرەو گێڕاوەتەوە جائیتر نازانم ئەو چۆنی تەرتیب کردووە لێرەدا لەبەر حورمەتی بنەماڵەی کۆچکردو ناتوانم ناوی بهێنم
ئەمە دەزگای پاراستنی ئەمنی نەتەوایەتیمانە کەدەیانەوێ شەرعیەتیان پێ بدەن و بەئاشکراو بێ سڵەمینەوە بەردەوامی بەو کارانە بدەن بۆیە لەدوای ئەو ڕووداوەوە بەگومانم لەخسرەو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست