وه‌لامێک بۆ چه‌ند قه‌ڵه‌مێکی چه‌واشه‌کار: به‌ڵێ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان جێگای ره‌خنه‌ن!
Friday, 12/03/2010, 12:00
چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره‌ی هاوڕیم ، ره‌خنه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان گرت، که ده‌نگیان به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان داوه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو تاوان و پێشیلکاری و ناپاکییه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌به‌رامبه‌ریاندا ئه‌نجامی داوه! . له‌کاردانه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌دا مالپه‌رکه‌ی مه‌لا به‌ختیار وهه‌ندێ نوسه‌ری چه‌واشه‌کار له‌بابه‌تێکی هه‌ستیارانه‌دا ده‌یه‌وێت له شانۆگه‌ری وگاڵته جاری و چه‌واشه‌یه‌کی تر یاری به‌هه‌ستی خه‌لک بکه‌ن وه‌ک چۆن:
1. که‌مپنیان بۆ سوتانی په‌رتوکی فه‌رهاد پیربال کرد ، به‌لام که‌س له‌ئه‌ندامانی که‌مپین و واژوکه‌ران ، که‌رامه‌ت و بوێریان تیا نه‌بوو ، له‌به‌رامبه‌ر تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کانی کورد له‌هه‌ولێر ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕن!
2. که‌مپینیان دژ به وشه‌یه‌کی قێزه‌وه‌نی نه‌وشێروان مسته‌فا کرد ، به‌لام که‌سیان زاتیان نه‌کرد بلێێن تاله‌بانی تۆ نه‌ک به وشه به‌ڵکو به‌کردار و ده‌سه‌لات ، که‌رکوک وه‌ک مولکی باوکت ره‌فتار پێده‌که‌ی و ده‌یفرۆشی هه‌ر له 32 به 32 کانی کورسی پاڕیزگا ، تا ده‌گاته ئازادکردنی چه‌ندین میتی تورکی که له‌خۆپیشاندانی 28/07/2007 که بکوژی ده‌یان لاوی کوردی که‌رکوک بوو ن!
3. که‌مپینیان دژ به وشه‌ی پێشمه‌رگه به‌میلیشیا کرد بێ ئه‌وه‌ی وته‌که په‌خش بکه‌ن، که‌چی ڕۆژانه پێشمه‌رگه سوکایه‌تی له موچه‌ی که‌م و داڵده‌دانی سه‌دان و هه‌زاران جه‌لاد و بکوژی بنه‌ماله‌و هاوڕیکانیان ده‌کرێت ، و له‌دواین کاری به‌دره‌وشتیان له‌سه‌ر ده‌نگدان به لیستی گۆران جۆڕکی ره‌شیان له‌سه‌ر دوو ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دا کردوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناو و پله‌ی سیاسیی و شه‌هیدانه‌یان زۆر له شه‌هید و پێشمه‌رگه ماندونه‌ناسه‌کان زیاتره.
4. که‌مپینیان دژ به بێ یاسایی و زمان زبری رۆژنامه سه‌ربه‌خۆ و لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کان کرد ، که‌چی ئه‌وه‌ی له کوردستان، له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسان بوونی نه‌بێت (یاسا) و مۆرالی نووسینی سه‌دان جاش قه‌له‌میانه.
ئه‌مانه‌ش هه‌موی ده‌ره‌نجامی ئه‌و داهات و بودجه دزینه‌ی خه‌لکی کوردستانه که 19 ساله توانیویانه سه‌دان جاش قه‌له‌م بکرن و ئیمپراتۆریه‌تێکی راگه‌یاندنی زه‌به‌لاح پێک بهێنن ، بۆ چه‌واشه‌کردنی سه‌دان روداوی له‌م چه‌شنه‌دا . له‌ته‌ک سودوه‌رگرتن له دواکه‌وتویی کۆمه‌لگای کورد و نه‌بونی بوێری و چه‌قین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌واشه‌کاریه به‌رده‌وامانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته
ئێستاش ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای هه‌ندێ قه‌ڵه‌می خۆیان سوکایه‌تی و هه‌لمه‌ت دژ به ماندونه‌ناسێکی دۆسیه‌ی کۆمه‌لکوژی کورد بکه‌ن ، که‌نازانم ئه‌و به‌ناو قاره‌مانانه‌ی ئاوا سنگیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌رده‌په‌رینن ده‌توانن دوور له‌وته‌ی سۆزدار ی و چه‌واشه‌کار ، خه‌باتی خۆیان بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه باس بکه‌ن ؟ . که‌هه‌یانه ئه‌وه‌نده نه‌خوێنده‌واره به‌ناوی هه‌مو خه‌لکی هه‌له‌بجه کۆمه‌لێک وشه‌ی ڕیز کردوه !؟ ئاخر براکه‌م وا له‌ناو گه‌رمه‌ی هه‌لبژاردنین ، سه‌دان ئاواز وره‌نگ له‌م شاره‌دا هه‌یه ، تۆ چۆن ئاوا به‌ناوی خۆت وشه فڕێ ده‌ده‌یت !؟ بۆیه له‌وانه ده‌پرسین: چه‌ند شه‌ونخونی و گیرفانه‌کانتان ، به‌تال کردوه بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه!؟
چه‌ند جار بوێرانه سکالاتان له سه‌ر جه‌لادان و تاوانباران به‌ناوی خۆتان تۆمار کردوه!؟
چه‌ند جار له‌به‌رده‌م ده‌سه‌لات و به‌رپرسانی ئه‌م نیشتمانه که19 ساڵه ، هه‌رچی له‌ده‌ستیان هات له‌سوکایتیکردن به‌ئیو هه‌لوێستتان هه‌بوو!؟
چه‌ند جار دژ به تاله‌بانی وه‌ستان کاتێک:
1. نامه‌ی تاوانی بۆ جه‌لاده گه‌وره‌که‌ی (خه‌زره‌جی) باوک و براکانی ئێوه نارد!؟
2. سولتانی هاشم باوکی مناله‌که‌ی که ناوی ئه‌نفاله وه‌ستانه‌وه کاتێک وتی ئه‌و ئه‌فه‌سه‌رێکی هه‌ره نایابی عیراقه، که ئه‌گه‌ر له‌سه‌دام واژوی له‌سێداره‌م نه‌کرد ، له‌سولتان هاشم هه‌موو ڕیگریه‌کیش ده‌که‌م !؟
3. کاتێک به ده‌نگی ئێوه‌ی نه‌گبه‌ت داڕیژه‌ری فیکری ئه‌نفال وه‌فیق سامه‌رائی کرده ده‌سته راست و راوێژکاری !؟
4. کاتێک جه‌لادی کیمیابارانی هه‌زاران برینداری کیمیابارانی هه‌له‌بجه وشیخ وه‌سانان (تاریق ره‌مه‌زان) به‌به‌رچاوی ئێوه له‌دادگا ڕزگار کرا کوا ده‌نگ و ره‌نگتان !؟
5. کاتێک سه‌دان جه‌لادی وه‌ک فه‌تاح به‌گ له‌به‌ده‌م مال و گه‌ره‌که‌کانتان شاهانه ده ژێنین کوا ده‌نگ وره‌نگه ناره‌زایه‌تیه‌کانتان ؟
کفره‌که له‌کوێدایه ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌تان لێ بگرین وبلێین ئه‌و گۆمه بشله‌قێنین وبڵیین ، چ شه‌رمێک بوو بۆ ئه‌و هه‌له‌بجه‌یانه‌ی ، کاتێک خۆپیشاندان له‌ناو هه‌له‌بجه دژ به‌ئازادکردنی تاریق ره‌مه‌زان کرا به‌چوونی ده‌یان ئه‌ندامی چاک له‌سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان که‌چی ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران بوه 70 که‌س ، به‌ڵام بۆسه‌ردانی تاریق هاشم بۆ هه‌له‌بجه ، " پارێزه‌ره به‌ناوبانگه‌که‌ی سولتان هاشم " 2000 که‌ستان لێی کۆبۆنه‌وه؟
تاوانه‌که له‌کوێدایه ئێمه له سه‌ر باوک براکانی ئێوه3 سال له‌مه‌وبه‌ر شه‌ری قوله‌ی قافمان 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر (سکالا تۆمارکردن له‌سه‌ر تاله‌بانی) که‌چی بنه‌ماله‌ی قوربانیانی گه‌رمیان ، ده‌یکه‌نه ئه‌ندامی فه‌خری!؟
چ تاوانێکه ئێمه له سه‌ر زامداره‌کانی ئێوه باوک وبراکانتان ده‌رۆزه‌و ولات به‌ولات ده‌گه‌رێین و له‌ده‌رگاکانی په‌رله‌مانه‌کان ده‌ده‌ین و داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه ، لوتکه‌ی ترس ، بارزانی ده‌که‌ین که 52 برینداری هه‌له‌بجه له به‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کردنی پزیشکی ده‌گه‌نه کاروانه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر ، که‌چی ئیوه بارزانی به‌سه‌رۆک هه‌لده‌بژێرنه‌وه !؟
کاتێک ئێمه له‌بڕی داوه‌تی کۆنگره و قسه‌ی زلی سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌کان ، ته‌مه‌نی گه‌نجی خۆمان و له‌به‌ر ئازاره‌کانی ئێوه شه‌ری تاغوته‌کانی پارتی‌و یه‌کێتی ده‌که‌ین ، که‌چی ئێوه‌ش ، تابه رده‌وام بن له سوکایه‌تی پێ کردن و دزۆه‌خ ژیانتان ده‌نگیان پێ ده‌ده‌نه‌وه!؟ . راسته ئێمه ئازادانه بۆ هه‌ست کردن به‌راستگۆیی که‌رامه‌تی خۆمان ، ئه‌مانه ده‌که‌ین ، وه نه‌ک منته نیه به‌سه‌رتانه‌وه ، به‌لکو ئه‌مه بچوکترین ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقیه ، به‌لام ناکرێت سنوری ره‌خنه‌ش له‌به‌رامبه‌ره خۆتان دابنێن !؟ ئه‌وه‌ی پیرۆزه ته‌نیا ئیسک وپروسه‌که‌کانه و گۆره‌کانی عومه‌ر خاوه‌ره‌کانه !؟
ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بێ ده‌نگی و بیهه‌لوێستیاتن ، که به‌نده لای زۆر ئاسایه ، مام عه‌ولاو داده ڕه‌عنه‌یه‌ک له‌گه‌رمیان و هه‌له‌بجه‌دا ، سه‌رجه‌م ئه‌م راستیانه نه‌زانن ، یان له‌به‌ر خراپی بژیوی ژیانیان هه‌لوێست وه‌رنه‌گرن؟ ، به‌لام نازانم هه‌مو ئه‌و نوسه‌ر و خۆ به‌داکۆکی که‌رانه‌ی که‌لاف و گزاف به‌ناوی خه‌م خۆری بۆ که‌یسی کۆمه‌لکوژی و ده‌یان نوسه‌ری ناوچه قوربانیه‌کان لێده‌ده‌ن ، چه‌ندیان ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌یان و سه‌دان تاوان و ناپاکی ئه‌م د ه‌سه‌لاته ، که‌رامه‌تی سیاسی ونه‌ته‌وه‌ییی و که‌سیتیتان ده‌جولێت و بڵێن ستۆپ بارزانی و تاله‌بانی ، نابێت چیتر بنه‌ماله‌ی دارای حه‌مه خان له‌سالڕۆژی ئه‌نفال پێشوازی بکه‌یت ؟ ته‌حسین شاوێس له‌ریشه مه‌زنتر بناسێنی؟ وه‌فیق سامه‌رائی داڕێژه‌ری بیری ئه‌نفال به‌ده‌نگ و شه‌ونخونی و ئێسک و پروسکی بنه‌ماله‌کانی ئێمه پله‌ی ده‌سته راستی تاله‌بانی وه‌ربگرێت!؟
بۆ ئه‌م نوسه‌ره‌ی وه‌ک گه‌رمیانی یان هه‌له‌بجه‌یه‌ک ، ره‌خنه بارانی مسته‌فا له ڕۆژنامه روزه‌رده‌کانی یه‌کێتی ده‌کات و پێی ده‌لێم ، قودسیه‌ته‌که له‌کوێدایه ، ئه‌گه‌ر که‌سێک ره‌خنه‌یه‌ک له‌بنه‌ماله‌ی قوربانیان بگرێت و بلێت کاتی ئه‌وه هاتوه چیتر ده‌نگ مه‌ده‌نه ئه‌و ده‌سه‌لات و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌شێکی تاوان و دۆزه‌خ ژیانه‌تان لێی به‌رپرسن!؟ له‌کوێدا مسته‌فا داوای کردوه بنه‌ماله‌ی قوربانی ده‌نگ بده‌نه گۆران و یه‌کگرتوو ؟ بۆچ چه‌واشه به‌ده‌می خه‌لک ده‌که‌یت ، له‌کاتێکدا باس له‌مۆرالی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌که‌یت !! ئه‌ی مافی نیه بلێت کوا که‌رامه‌تی ئه‌وانه‌ی جه‌لادێک به‌به‌رچاوتان ئازاد کرا ، نه‌هاتنه مه‌یدان ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌کێک دژ به بکوژی شار‌و نه‌ته‌وه‌و باوک وبراکانی له‌زیندان ئازاد بکرێت قسه نه‌کات وه‌ده‌نگ به‌و به‌رپرسه‌ش بدات ، مافی نیه ره‌خنه‌یان لێ بگرێت ؟ ئایا مافمان نیه ، هه‌لوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌مانه بکه‌ین ؟ ئایا کاتی ئه‌وه دانه‌هاتوه ئه‌و قه‌له‌مه چاواشه‌کارانه‌ش رسوا بکرین، که‌له سه‌ر وشه‌یه‌ک دینه وه‌لام به‌لام له‌سه‌ر ده‌یان تاوان و سوکایه‌تی ، گوێ له‌مس و کوێری سیاسین ؟ ئایا تاکه‌ی بوار بده‌ین که‌سانی هه‌لپه‌رست و له‌رزۆک مزایه‌ده به‌سه‌ر خه‌لکانی به‌مۆرالی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن ؟ ئه‌وه فه‌تاح به‌گ له‌به‌رده‌متانا که‌مپین وناره‌زایی ئاسای وه‌ک عه‌باسی بایز ئاغا بکه‌ن !؟ که‌نایکه‌ن مزایه‌ده‌ش به‌سه‌ر خه‌لکا مه‌که‌ن !؟
نوسینه‌وه‌ی مێژوو هه‌رگیز به‌سۆزادری و هاوڕییاتی نیه ، به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی به‌دواچون و زانیاریم کردبیت ، بۆیه‌که‌م جار مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره ، توانی رابه‌رایه‌تی ناره‌زایه‌تیه‌ک دژ به یه‌کێک له(مناله خۆشه‌ویسته‌که‌ی بارزانی) و جه‌لادێکی کورد (عه‌باسی بایز ئاغا) له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی قوربانیان به 48 داوای یاسایی تۆمار بکات ، که‌ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش پێیان نه‌کرابێت بیده‌نه دادگا ، به‌لام ئه‌وسه‌روه‌ریه‌یان تۆمارکردو به‌هه‌لوێستن وه بواری ناده‌ن بگه‌رێته‌وه ناو زێدی له‌دایک بونی . بۆیه ئه‌وانه‌ی دروشم وشه‌ی زل ده‌که‌ن بفه‌رمون بوێری وهه‌لوێسته‌کانتان بۆمان باس بکه‌ن له‌بڕی وشه ڕێز کردن به پاره نووسین.
نامه‌وێت سه‌د باره ئاسا نمونه‌ی ئه‌رمه‌ن و جوله‌که بهێنمه‌وه که‌چۆن جه‌لادان له ئه‌ورپاوه ده‌به‌نه ولاته‌که‌یان یان تیرۆریان ده‌که‌ن؟ ئه‌وه‌ی لێره‌دا باس ده‌که‌م ته‌نیا بۆ ئاستی ڕیز گرتنی که‌رامه‌ته ، چونکه به‌داخه‌وه تاکی کورد که‌رامه‌تی له پارچه گۆشتێکی ئافره‌ت یان وشه‌یه‌ک ده‌بینته‌وه نه‌وه‌ک له‌سوکایه‌تی به‌نه‌ته‌وه!؟
سالی 2009 ناوی ئافره‌تێکی جوله‌که‌یان پێداین (هێلێنا سڤێنسۆن) که 18ساله زیاتر له 60 منالی ئه‌نفالی کورد به‌خێو ده‌کات ، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ک یه‌کێک له داکۆکی که‌رانی مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌لکوژی داوامان لێ کرد به‌شدار بێت ، له‌وه‌لامدا وتی ناوه‌کانی ترم پێ بلێن . کاتی ناوی سه‌رۆکی پارتێکی سوێدم پێ گوت ، وتی ناتوانم ، چونکه ئه‌و له شه‌ری غه‌زه به س دژی ئیسرائئیل قسه‌ی ده‌کرد نه‌وه‌ک حه‌ماسیش ، به‌لام خۆتان بیر بکه‌نه‌وه چه‌ند به‌رپرسی کوردستان که ده‌نگتان بۆداوه، بکوژی بنه‌ماله‌و نه‌ته‌وه‌که‌تانه!؟
بۆیه پرسیاره‌که‌ی مسته‌فا ئه‌وه‌یه ئایا ده‌تانه‌وێت به‌ره‌دوام بن له و ژیانه پڕ له‌سوکایه‌تی و تاوانه‌ی به‌رامبه‌رتان ده‌کرێت یان سنوڕیکی بۆداده‌نێن؟
بۆیه هه‌زار جار که‌مپین وناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن ، دلنیابن سبه‌ی له‌مێژوودا شه‌رمه‌زار ده‌بن، ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ی خه‌لک ده‌که‌ن . له‌یادتان نه‌چێت سبه‌ی میژوو هه‌یه ئه‌و مێژووه‌ش، ده‌سه‌ڵاتی به‌زه‌بروزه‌نگ وقه‌له‌مه پڕ له‌دۆلار و چه‌واشه‌کاره‌کان ناینوسنه‌وه!؟
******************************************
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی مسته‌فا حه‌سه‌نه گه‌وره کلیکی ئه‌و لینکه بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6821db0aتێبینی تکایه ئه‌م نووسینه ده‌ربری بیرورای قادر نادره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست