ده‌با هه‌موو پێکه‌وه کامپه‌ینی ئابڕوبردنی ڕژێمی تورکیا بکه‌ین
Tuesday, 03/01/2012, 12:00
ده‌با هه‌موو پێکه‌وه کامپه‌ینی ئابڕوبردنی ڕژێمی تورکیا بکه‌ین
باهه‌موو ئاسانکاری وکڕینی به‌رهه‌می تورکی و فڕین به هێلی هه‌وایی تورکی قهدهغهکهین
ئه‌وه نزیکه‌ی سه‌د ساڵه ئاشکرایه‌و شاراوه نی یه ڕژێمی ڕه‌گه‌ز په‌رست و جیاوازیخوازی تورک دوور له هه‌موو ههڵوسهکهوتی شارستانی وئاینی و مرۆڤایه‌تی چی جۆره ڕژێمێکی کارتۆنی دیموکراسی یه. هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤی له پێکردووه و ڕژیمێکی نۆکه‌رو به‌کرێگیراوی ڕۆژئاوا یه‌و بووه به پۆلیس و جاشیان له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌وه ئاشکرایه که به‌هاری عه‌ره‌بیش شانۆگه‌ریه‌کی دیکه‌یه و هه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژیاوا ته‌واو ده‌بێت ،هه‌ر جۆره دیموکراسیه‌ک له دژ به‌رژه‌وه‌ندیان بێت کێشه‌ی بۆ دروست ده‌که‌ن و نایه‌ڵین سه‌رکه‌وتووبن، چونکه دیموکراسی ته‌واو له ناوچه‌که‌دا له‌دژ به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوایه.
دیموکراسی ڕاست و ته‌واو ده‌بێ به پێی وویستی میلله‌تان و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وولاتانه بیت بۆ ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ به پێی فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسی و ئازادی ته‌واو که خۆیان دایانناوه به‌س بۆ وولاته‌کان و میلله‌تانی خۆیانه، نه‌ک میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی سێهه‌م.
ئه‌م کێشه‌یه‌ی کورد وڕژێمی تورکیا دروستکراوی ڕۆژئاوایه، تورکیاش به‌بێ پشتیوانی ڕۆژئاوا ناتوانن شه‌ڕ له دژ کورد بکه‌ن وخۆشیان چاک ده‌زانن، ئه‌ی بۆ نوسه‌رانی ئێمه باسی ئه‌مه ناکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن له ئه‌وروپا کۆمه‌کی خه‌لکی ئه‌وروپی بۆ کامپهینێن بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌لکی ڕۆژئاوا‌و په‌یداکردنی کۆمه‌کی و به‌کار هێنانی ده‌نگیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتاری وولاتهکا نیانا، بۆ جه‌خت خستنه سه‌ر تورکیا ، هیچ نه‌بێت بۆ ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ له تورکیا و به ئاسایی و یاسایی کردنی دیموکراسی ته‌واو نه‌ک وه‌ک ئه‌م جۆره کارتۆنیه‌ی ئێستایان.
به پێی ڕاووبوردوی ڕووداوه‌کان نابێ باوه‌ڕمان به پێشه‌وا میلیشیاکان /سیاسیه‌کان بێت که هیچ له‌و باره‌وه بکه‌ن، چونکه قه‌راری سیاسی و نیوده‌وڵه‌تی له جێگای به‌هێزیه‌وه ده‌کرێ، ئه‌مانه‌ی ئێمه چونکه خاوه‌نی دهستهلاتداری ناسراوی نێوده‌وله‌تیان نیه ، که هه‌ر کام له سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه ده‌بینین، بێ گومان له مه‌ڵبه‌ندی بێ هێزی شانخواری و سهرکزیهوه قسه ده‌که‌ن و که‌س گوێ یان لێناگری چونکه هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک پێکناهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ کام له داگیرکه‌رانی کوردوستان و به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئااوا له ناچه‌که‌دا، له‌وانه‌یه هه‌ندێک جار به پێی پێویستی خۆیان بهکارێان بێنن، ئه‌ویش هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیه، وه‌ک چه‌ندین جار ڕوویداوه.
هه‌رچه‌ند هه‌ندێ ده‌سته‌لاتی ناوچه‌یی و دیموکراسیمان هه‌یه و چه‌ندین نیمچه حیزب و میلیشیای تر دروست بوون، که‌چی ئه‌م تازانه نه‌زانتر و که‌م ده‌سته‌لات ترن له‌وانه‌ی هه‌تا ئێستا بوومانه، سه‌یری مێژووی سیاسه‌تی هه‌موو جیهان بکه‌ین هه‌ر له‌زه‌مانی سۆمه‌ریه‌کانه‌وه هه‌تا ئێستا که‌ی تا ئێستا به‌و جۆره تێگه‌شتنه که‌لتوری و ئاینی یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌خلاق له سیاسه‌تدا بووه؟
سیاسه‌ت جۆرێکه له زیره‌کی له درۆکردنا، به‌جۆرێک زیره‌کی که سیاسی درۆ ده‌کا له‌دژ ئۆپۆزیسیۆن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ولاته‌که‌ی و حیزبه‌که‌ی و میلله‌ته‌که‌ی، که چی هه‌ندێ له‌مانه‌ی ئێمه چونکه گه‌لحۆو نه‌زانن ده‌ڵێن ئه‌مریکا بێ ئه‌خلاقه، ئه‌ی که‌ی ئه‌وه ئه‌خلاقه بچی به شانی کزه‌وه گوێ له ئێران و عهرهباکن و تورک بگریت و نه‌توانی به‌هیچ جۆرێ به‌رهه‌ڵستی فه‌رمانه‌کانیان بکه‌یت؟ ئه‌ی که‌ی ئه‌وه ئه‌خلاقه به ناوی خوا‌و ئاینه‌وه بازرگانی بکه‌یت و درۆ له گه‌ل خه‌لکی کورد‌و موسولمان بکه‌یت و به‌رده‌وام درۆ‌و بوختان بکه‌یت به‌ده‌م فه‌رموده‌کانی خوا و ئاینه‌وه؟ بێ ده‌نگی هه‌ندێ له گروپه میلیشیاکان له جه‌ریمه‌کانی ئۆردوگان دژایه‌تی پرینسیپی ئانی یه‌و جۆرێکه له نیشاندانی هه‌ڵوێستی ترسنۆکیان، که گروپه میلیشیاکان بێ شه‌رمانه بووه به هه‌ڵوسوکه‌وتی ئاسایی ڕۆژانه‌یان. خۆ ئه‌گه‌ر به ئاشکرا نا‌وێرن و ناتوانن، خۆ ده‌کرا میلله‌ت بخرۆشێنن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی تۆمه‌تبارکردنی ڕژێمی جه‌نگه‌لی تورکی هه‌ر ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی پرۆپاگه‌نده.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ توکیای پۆلیسیان له ناوچه‌که‌دا تازه نی یه‌و بۆ یه‌که‌م جار نی یه، داموده‌زگای ڕه‌گه‌زپه‌رستی سپیه‌کانی ئه‌فریقای خوارو هه‌تا ئاخر نه‌فه‌سی له ناوچوونی ڕۆژئاوا کۆمه‌کی کرد‌و به ڕه‌سمی ئیدانه‌ی جیاوازی خوازی و ڕه‌گه‌ز په‌رستی نه‌کرد، که ئه‌مه کێشه‌یه‌کی به‌رده‌وامی به‌رامبه‌ر هه‌موو ڕه‌ش پێستی جیهان بوو، ڕۆژئاوا لهبهربهرژهوهدنی ئابوریان وازیان نه‌هێنا له کۆمه‌کی کردنی هه‌تا ئاخر هه‌ناسه‌ی که‌وتنی، پاش ئه‌وه‌ش نێڵسن مهندێلایان کرد به پاڵه‌وان و تێکۆشه‌ری دژ ڕه‌گه‌زپه‌رستی و وه‌ده‌ست هێنانی ڕێزی مافی مرۆڤ وجایزهی نبێلیان پێ دا‌و خۆیانکرد به هاوشانی و هه‌موو وولاته‌کانیان به‌رده‌وام ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م پیا هه‌ڵدان و خۆ نزیک خستنه‌وه‌ش هه‌ر مه‌به‌ستێکی درۆکردن و بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریان، نه‌ک بۆ مه‌به‌ستی ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ.
کۆلهیهتی به شێوازی کۆنی کڕین فرۆشتنی مرۆڤ نه‌ما، هۆکه‌ی ئابووری بوو نه‌ک ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ، چونکه خه‌لکی کۆیله له کاردکردن و به‌رهه‌م هێنانا وه‌ک خه‌لکی ئازاد به‌رهه‌می زۆر نه‌بوو و داهاتی بۆ خاوه‌ن ده‌ستلات که‌م بوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بوو کۆیله‌یی به یاسا لابرا و جیاوازی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تا ڕاده‌یه‌کی باش نه‌ما.
له‌دوای ئاش به‌تاڵه‌که‌ی ساڵی 1974 که به په‌یمانی جه‌زائیر وهواریبۆمدیهن پاڵه‌وانی چه‌په‌کان، ئه‌مریکا و شای ئێران هنری کیسنجه‌ر که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بوو وه یه‌کێک بوو له وه‌ستاکانی به‌جێ هێنانی ئه‌و په‌یمانه ووتی:
'ئه‌وه‌ی ئێمه به کوردمان کرد بێ ئه‌خلاقی یه به‌لام بێ ئه‌خلاقی له سیاسه‌تدا نی یه'
ئه‌وه تا که‌ی هه‌ندێ که کۆلکه سیاسیه‌کانی ئێمه فێرده‌بن؟ یا هه‌ر ده‌بێ له ڕۆژنامه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا بکه‌وێته به‌رچاومان، که هه‌موو کێشه‌کانی عیراق و ناوچه‌ی هه‌رێم ده‌ستی ده‌ره‌وه‌یه، میلله‌تانی عێراق هه‌موو خه‌و به ژیانی بێ هه‌ڕه‌شه‌ی شهر و ئاشتی یه‌وه ده‌بینن، سه‌یری تاوانباری ڕژێمی ئێران له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و وه‌ک ده‌رکه‌وت ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غداو قه‌سابی کردنی مندالانی به‌غداد ئیتر شیعه بن یا سوننه که له‌به‌رژه‌وه‌ندیان بوو به‌لایانه‌وه گرنگ نی یه و پرینسیپه ئاینی یه‌کانی له پێ ده‌که‌ن، به‌هه‌مان شێوه تورک و عه‌ره‌ب و هه‌تا ڕۆژئاواش هه‌میشه به‌هه‌مان کار هه‌ڵده‌سن گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریان بێت، لیره‌دا نه ئه‌خلاق ونه دین و نیشتمان په‌روه‌ری و هیچ نرخاندنێکی مرۆڤایه‌تی ده‌وری نامێنی.
ئه‌وه سێ هه‌زار ساڵه، هه‌ر له زه‌مانی میلله‌تی ترۆی که له گه‌ل یۆنانیهکانا بۆ ماوه‌ی ده ساڵ شه‌ڕیان بوو، هۆی سه‌ره‌کی هۆی بازرگانی و له‌ده‌ستدانی سامان بوو، که میلله‌تی ترۆی ڕێگای بازرگانی به‌رهه‌می کانگای مس و ته‌نه‌که‌یان له یۆنانیه‌کان گرت، چونکه ئه‌و دوو جۆره کانه برۆنز دروست ده‌کرا و کاڵای خاوی سه‌ره‌کی بوون بۆ دروستکردنی کاڵای چه‌ک دروستکردن و شه‌ڕ.
ئیتر یۆنانیه‌کان ناچار بوون که بیانویه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ شه‌ڕ، ئه‌وه بوو له سه‌ر ڕفاندنی خانمی هێلین ژنی یه‌کێک له پادشاکانی یۆنان په‌لاماری ترۆیان دا‌و بۆ ماوه‌ی ده‌سال شه‌ڕ بوو، ئاوا ئیتر: بیانوه‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی و داگیرکه‌ری و شهڕوهک: شه‌ره‌ف، ئاین، کێشه‌کانی سنوری و داگیرکردنی ولاتانی هاو په‌یمان، به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی هه‌ر وه‌ک کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمان په‌روه‌ریش کێشه‌ی ئابووری یه.
پێشه‌وای هه‌موو گۆڕانه‌کانی مێژوویی زۆربه‌یان نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندو شاعیر‌و فه‌لسه‌فی وخهلکانی ئاینی و ویستی مرۆڤ بۆ گۆڕان و نوێخوازی و چاککردنی باری ژیانی میلله‌ت وداموده‌زگا له‌ئه‌نجامی گۆڕینی زانیاری و ڕۆشنبیری و جۆری بیرکردنه‌وه‌ی میلله‌تان و تێگه‌شتن له ژیان و لاسایی یه‌کتر کردنه‌وه و له یه‌کتره‌وه فێر بوون.
لێره‌دا مه‌به‌ستم نوسه‌رانی خۆمانه، ئیتر لای خۆمان نوسه‌ر له‌وه‌ده‌کا هه‌موو که‌سێک بگرێته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌داته قه‌له‌م و ده‌توانێ شێوه‌ی بیر‌و بۆچونه‌کانی بخاته‌ڕو، هه‌ر وه‌ک له باسی ڕووداوه‌کانا ده‌بینرێن، وه‌ک ڕووداوه‌که‌ی شیرناخ که هه‌ندێ له براده‌رانی خۆمان له‌سه‌ریان نوسی.
وه‌ک له بومه‌له‌رزه‌که‌ی وان‌دا بۆمان ده‌رکه‌وت ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌لکی ناوچه‌ی وان تیا چوون و به‌لامانه‌وه وایه له به‌سه‌رهاتی وادا ده‌سته‌لاتی که‌س نی یه سروشت نه‌بێ، به‌لام وه‌ک له ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌ن باس ده‌کرا ڕژێمی فاشی و تاوانباری ئۆردوگان له یه‌ک دووڕۆژی سه‌ره‌تای بومه‌له‌رزه‌که‌دا ڕێی نه‌دا وولاته‌کانی ده‌ره‌وه یارمه‌تی بنیرن و له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌ندێ باس نوسرا ، ئه‌م ڕووداوه که له وانه‌یه سه‌د ئه‌وه‌ندی ئه‌و 40 که‌سه له ڕووداوه‌کی شه‌رناخ ده‌ستی ڕژێمی تورکی تاوانباری تیا‌بوو، نوسه‌رانمان به پێی پێویست باسیان نه‌کرد و که‌س خۆپیشاندانی نه‌کرد وبه پێی پێویست ناڕه‌زایی دژ به هه‌ڵوێستی تورکیا یان ده‌رنه‌بڕی.
لای براده‌رانی نوسه‌ر وایه به‌س دهستهلاتداری ناوچه‌ی هه‌رێم ده‌توانێ ناڕه‌زایی ده‌ربڕێ و هه‌رکه‌س خۆی له هه‌ڵوێست ده‌رباز ده‌کا، کێشه‌ی به‌رده‌وامی خه‌لکی کورد ئه‌مه‌یه که هه‌ر یه‌کێک له ئێمه تاوان ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌وانه‌ی که دهستهلاتدارن، ئه‌ی نابێ بیربکه‌ینه‌وه خۆمان ده‌بێ چی بکه‌ین و چۆن هه‌ڵوێستی خۆمان بخه‌ینه کار؟ میلله‌ت گه‌ر هه‌موو پێکه‌وه ئاگادار و هۆشیاری ڕاستیه‌کانی ڕووداواکانبن، دهستهلاتدار ده‌وری نامێنێ.
زۆر که‌م له نوسه‌ران باس ده‌که‌ن چاره چی یه؟ ده‌بوو هه‌موو نوسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و خه‌لکانی ئه‌کادیمی و قوتابیان و خه‌لکانی ئاینی و گروپه مێلیشیاکان ئه‌گه‌ر کورد په‌روه رن، ده‌بوو به‌ردوام چه‌ندین ساڵ بوو کامپه‌ین بکه‌ین که‌س به‌رهه‌می وولاتی تورکیا نه‌کڕن، ده‌بوو به پۆستهرو ڕیکلام و له قوتابخانه‌کان و کۆلێژ و دانیشگاکان کامپه‌ین بکرێ که‌س به‌رهه‌می تورکیا نه‌کڕێ. ئه‌گه‌ر خه‌لکی کوردی باشوور دڵمان ده‌سوتێ به‌وه چی ڕوده‌دا له باکور ده‌بوو به‌هیچ جۆرێ هیچ به‌رهه‌مێکی تورکی نه‌کڕین، ئه‌م کامپه‌ینه ده‌کرێ هه‌تا له ئه‌وروپاش چونکه خه‌لکی ئه‌م وولاتانه هه‌ر له منداڵیه‌وه له ماڵه‌وه‌و له قوتابخانه فێر ده‌بن که هه‌موو که‌س له جیهانا مافی مرۆڤی هه‌یه ده‌بێ ڕێزی ئه‌و مافانه‌ی بگیرێ، له هه‌ر سوچێکی جیهانا، ئه‌م کامپه‌ینه گه‌ر خه‌لکی زانا‌و چالاکمان هه‌بێت ده‌توانین لهئهروپاش ئه‌م کامپه‌ینه بکه‌ین، به‌دووجۆر که‌ڵک له‌م کامپه‌ینه ده‌کرێ، یه‌که‌م به‌رده‌وام باسی تاوانه‌کانی ڕژێمی فاشی ڕه‌گه‌ز په‌رستی تورکیا وئابڕووبردنیان دووهه‌م هه‌وڵدان بۆ بایکۆتی به‌رهه‌می تورکی، چونکه لێدانی لایه‌نی ئابووری له به‌کارهێنانی چه‌کی قورس به‌هێزتره.
ئێمه‌ی کورد دوژمنی هیج میلله‌تێک نین،تێکه‌ڵاویمان له‌گه‌ل هه‌موو میلله‌تانی ده‌وروپشتمان هه‌یه، ئێمه دژی ڕژێمه تاوانباره خوێن مژهکانیانین ، ئێمه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمیش ڕازی نه‌بن ده‌توانین هه‌ڵوێستی خۆمانمان هه‌بێت. ئێمه ئه‌گه‌ر ڕاست بکه‌ین و هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تیمان هه‌بێت ومیله‌ت و وولاتی خۆمانمان خۆش بووێت ده‌بێت هه‌ڵوێستمان هه‌بێت: ده‌بو بایکۆتی هه‌موو به‌رهه‌می خواردن، جل و به‌رگ، فلیممی تورکی، هێڵی هه‌وایی تورکی نێوان ئه‌وروپاو کوردوستان و ئاسانکاری نه‌که‌ین له گه‌ل کارمهندیانا له باشور به‌بێ هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستدرێژێ، چونکه ئه‌وه‌ی تورکیا نزیکه‌ی سه‌د ساڵه به کورد ده‌کا کامپه‌ینی ده‌ستدرێژی به‌رده‌وام و جه‌ریمه و دژی هه‌موو پرینسپی مافی مرۆڤه.
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو کورده‌کانی دانیشتوی وولاته‌کانی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریکا وئوسترالیا وکه‌نه‌دا هه‌موو ئه‌رورپا به کۆمه‌ل و تاکی ئه‌و خه‌لکانه به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ین و کار بکه‌ین و خه‌لکانی ئه‌م وولاتانه ئاگادارکهین و بۆ ئه‌وه‌ی کۆمهکیمانکهن و نامه بنوسن بۆ ئهنداماکهنی په‌رله‌مانیان و کامپه‌ینی به‌رده‌وام رێکخه‌ین و به‌شداری کاری وه‌رزشی هونه‌ری و نوسین و به‌دره‌وام بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌واله دڵته‌زێنه‌کان له کۆلێژ و دانیشگا و ده‌زگای کۆمۆنیتی و په‌یوه‌ندیکردن به نوسه‌ران و وه‌رزشه‌وان و هونه‌رمه‌نده ئه‌وروپیه‌کان وخهلاکانی دهستهلاتدار و ده‌زگا خێرخوازیه‌کان و که‌نیسه‌کان ومزگه‌وت وهه‌موو پهرستگاکانا هه‌ول بده‌ین له چالاکیه ناوچه‌ییه‌کان و له حیزبه‌کانیاندا کاربکه‌ین و به‌شداری بکه‌ین و با ئێمه‌ش ناومان هه‌بی و بناسرێین و به‌هۆی ئه‌و کارانه‌وه کامپه‌ین بکه‌ین له دژ ڕژیمه‌کانی داگیرکه‌ران و دیکتاتۆر و فاشیه‌کان.
گروپه میلیشیاکان له ئه‌وروپاش بوون به کێشه له ڕێگای ئه‌م کارانه‌دا، به‌لام گه‌ر مرۆڤ به‌ته‌نیاش بیه‌وێت ده‌توانێ کار بکا. چوونکه بنکه‌ی ڕۆشنبیرو هه‌ر چالاکیه‌ک بون به به‌رژه‌وه‌ندی میلیشیایی وڕێگای خه‌لکانێ ناده‌ن که له خۆیان نه‌بی و به‌دڵی خۆیان کار نه‌که‌ن، من خۆم هه‌ندێ ته‌جروبه‌م له‌م کارانه‌دا هه‌یه .
ئه‌م کێشه‌ی که‌م ته‌رخه‌می و نه‌زانی و گه‌نده‌ڵی یه له ناو ههمووکوردهکانا هه‌یه و ئه‌وانه‌ی باکوریش هه‌ر وه‌ک ئه‌مانه‌ی لای خۆمان هه‌ندێکیان گه‌نده‌ل و نه‌زانن، هه‌ندێ له کارمه‌نده‌کانیان له‌م بوارانه‌دا نه‌زان و گه‌نده‌ڵن، تیایانا هه‌یه 25 ساڵه له‌م وولاته ئه‌وروپیانه‌ن و خۆیان به تێکۆشه‌ر ده‌زانن و زمانی ئه‌م وولاتانه فێر نه‌بوون و نایانه‌وێ فێربن.
له‌م وولاتانه له خۆیان باشتر زمان نه‌زانی و زیره‌ک نه‌بی که‌س گوێت لێ ناگرێ، بازاڕی هه‌مووجۆره کارێک له ئه‌وروپا بازاڕی منافه‌سه‌یه، گه‌ر له خۆیان زیره‌کتر و چالاک‌تر نه‌بێ که‌س گوێت لێ ناگرێ و سه‌رنجی که‌س ڕاناکێشی. هه‌روه‌ک له کوردوستان چوارپارچهین له ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر به‌دڵی دوژمنانی کورد به‌جیاو چوارپاچه ده‌ژین، ئه‌م عه‌قلیه‌تی میلیشیایی و خێلهکیهتی یه به‌هه‌مان شێوه له‌ده‌ره‌وه‌ش له کۆڵمان نابێته‌وه.
هه‌روه‌ک له ناوچه‌ی هه‌رێم زۆر له په‌رله‌مانتاران نه‌زان و خێڵه‌کی و کۆنه مه‌لای مزگه‌وت وله بنه‌ماڵه‌ی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ وشێخ و سه‌یدی درۆزن و ناوی زل و دێی وێرانن و هیچ نه‌زانن، هه‌ندێ له خهلکانیان لێره‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ن، نه‌خوێنده‌وارو نه‌زانن، گۆڕانی ئه‌و خه‌لکانه ئه‌وه‌نده زهمهتهوه و ئه‌وه‌نده بێ مێشکن له‌وانه‌یه له‌م سه‌ده‌دا هیچ هیواداریان تیا نابینرێ.
به‌لام خه‌لکانی کورد له ئه‌وروپا هه‌ر له تاکی هه‌ر که‌سێکه‌وه ده‌توانین هه‌وڵ بده‌ین و په‌یوه‌ندی بکه‌ین به په‌رله‌مانتاری ناوچه‌کانی خۆمانه‌وه چونکه په‌رله‌مانتار ده‌بێ گوێ له خه‌لکی ناوچه‌کانیان بگرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌نگدان بۆیان، ده‌نگدان لێره به پاره نافرۆشرێ وه‌ک لای خۆمان، هیچ حیزبیه‌ک / میلیشیایه‌ک موچه‌ی به‌لاش وه‌رناگرێ و هیچ حیزبێک له به‌رهه‌می سامانی ده‌وڵه‌ت حیزبه‌کانیان موچه‌یان نی یه، حیزب له‌م وولاتانه به پاره‌ی به‌خشیشی ئه‌ندامه‌کانیان پاره‌یان بۆ کۆده‌کرێته‌وه و به‌یاسا هیچ حیزبێک موچه‌ی سالانه‌ی ڕه‌سمی نی یه له‌لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه، ئه‌و جۆره موچه دانه به تاکی خه‌لکی حیزبی و به حیزبه‌کان جۆرێکه له تالانکردنی سامانی ده‌وڵه‌ت و گه‌نده‌ڵی.
وا ئێستا تۆڕی په‌یوه‌ندیکردنی ئهلتکترۆنی وا له جیهانا به‌ربڵاوه، په‌یوه‌ندیکردن له چرکه‌و ده‌قه‌دا ده‌کرێ، ده‌بێ پێشه‌وای ئه‌م کارانه نوسه‌رو شاعیر وئاینی و هونه‌رمه‌ند و فه‌لسه‌فی و سیاسی بن، به‌یاسای ئه‌م وولاتانه ده‌کرێ باسی ئه‌م کێشانه بخرێته په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌وروپاوه ئه‌ویش به کۆکردنه‌وه‌ی سه‌د هه‌زار ده‌نگ، کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م ژماره دهگانه زه‌حمه‌ت نی یه، به‌لام کارکرد و کامپه‌ینی به‌رده‌وامی ده‌وێت، ئه‌م کارانه ته‌نها به نوسین و باسی دانیشتنی سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی ژووری دانیشتن وه‌ده‌ست نایه، به‌رده‌وام کارکردن و هه‌ولدانی ده‌وێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست