چاوپێکەوتنەکانی سەرانی جلال لەڕاگەیاندنی گۆڕان هەردەچێتەخانەی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەوە؟
Sunday, 23/01/2011, 12:00
ماوەیەک لەمەوبەروبەبڵاوبوونەوەی هەواڵی دیداری چەند لێپرسراوێکی جلالیەکان وچەند لێپرسراوێکی بزووتنەوەی گۆڕان هەموولایەکمانی تووشی شۆک کرد،دواترولەدووڕاگەیاندنی جیاوازی گۆڕان وجلالیەکان دیدارەکە بەدیدارێکی کۆمەڵایەتی ودوور لەسیاسەت ناوبرا وجەختیشیان لەوەکردەوە کەئەم جۆرە دیدارانە قابیلی دروست بوونە .بەڵام ئەوەی چاوەڕوانیمان نەدەکرد ئەوە بوو لەسەر زاری سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان گوێ بیستی بووین داواکاری جلالیەکان ومەلایەکانە بۆ دانوستاندن لەگەڵیان،سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەندامان ولایەنگرانی بزووتنەوەکەی بەپاساوی دەستبەردار نەبوونی گۆڕان لەسیاسەتی خۆی دانوستانەکەی پێ باش بوو،ئەوەی لێرەدا گومان لای هەموومان دروست ئەکات ،هەڵبژاردنی کاتی ئاشکراکردنی دیدارو ڕاگەیاندنەکەی کاک نەوشیروانە لەوکاتەی شەقامی کوردی سەرەتای ڕاپەڕینێکی دژ بەهەردوو حیزبی ستەمکاری ڵی چاوەڕوان ئەکرا تاڕادەیەک دەوری خۆی گێڕا لەخاوبونەوەیەکی نسبی لەشەقامی کوردی کەئەمەش جگە لەگۆڕان کەزەرەرمەندی یەکەم بوو بەهۆی دروست بوونی گومان لەلای ئەندامان ولایەنگرانی بزووتنەوەکە بەڕاستگۆیی دروشمەکانی ئەگینا بەشداربوانی لایەنی جلالی لەودیدارە کۆمەڵایەتیەدا لەوانەیە لەپای ئەو ئەرکەیان پاداشت کرابن
کاک نەوشیروان بەوە ناسراوە لامان کەیەکێکە لەوانەی هەڵوێستی تووندی نەگۆڕی هەیە بەرامبەر بەگەندەڵکاران وشەڕواڵ پیسەکان بۆیە ئەو قەناعەتەمان لادروست ئەکات کەلێدوانێکی لەوجۆرەی کاریگەری ئەو لێپرسراوانەی گۆڕانی لەسەرە کەتائێستاش مووچەی حیمایەکانیان تێکەڵ بەمووچەی حیمایەی سەرکردەکانی جلالیەکان کراوە لەبەرامبەر ئەو هەموودڵسۆزەی تری گۆڕان کەئامادەن بەبرسی کردنی ماڵومنداڵیان داکۆکیکەری ڕاستەقینەی بزووتنەوەکە ببن،ڕاستی تاڵە بەڵام پێویستە بووترێ.هەرئەمەو بەرژەوەندی تایبەتی ئەوانەشە کارئاسانی دروست بوونی ئەو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیانەن دوور لەچاوی تۆو گۆڕانخوازان
یەکێک لەهۆکارەکانی تری بێزاری جەماوەرەکەت ئەودیدارانەی ئەو جلالیانەیە کەلەمینبەری ڕاگەیاندنەکانتانەوە هۆکارەکانی گەیشتنی بەم قۆناغەی جلالیەکان ئەخەنە ئەستۆی ئێوە،کێش گەندەڵترین وشەرواڵپیسترین سەرکردەکانی جلالیەکان ئەوانەی سەرسەخترین بەرهەڵستکاری بزووتنەوەکەن کەجەماوەرەکەتان بەبینینی ئەم ڕوخسارانە لەشاشەی کەناڵەکەتان وڕۆژنامەکەتان دور دەکەونەوە ،هیوادارم ئەم چاوپێکەوتن ودیدارانەش نەچنە خانەی دیدارە کۆمەڵایەتیەکانەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست