رێبازی بارزانی !.
Wednesday, 11/02/2009, 12:00
1581 بینراوە
ئەوەی هاندەرم بوو لە نووسینی ئەم بابەتە، پیرۆز كردنی مەلا مستەفای بارزانیە تا رادەی پێبەخشینی هەندێ سیفاتی خوایی و، كون كردنی مێشكى خەلكە بە گوتنەوەی ووشەی رێبازى بارزانی لە هەموو كۆروو كۆبوونەوەیەك ،تا وای لێهات كەوتە بوارى خوێندن وتەنانەت باخچەی ساوایانیشی گرتەوە.چەند شەوێك لە مەو بەر و لەتەلەفزیونی قەلات لە هەولێرلە بەشی مندالان ،باخچەى ساوایانی بروسكی نیشان داین كەمامۆستایەك گۆرانی بۆ مندالان دەگوت(كە دڵنیام ئەم گۆرانیەی لەدڵەوە نەدەگوت) گۆرانیەكەش بەم شێوەیە بوو(منالێكی سۆرانیم ،خەلكی شاری سلیمانیم،شاری هەڵمەت قوربانیم،پەروەردەی رێی بارزانیم) من قسەم لەسەر وشەی سۆرانیش هەیە بەلام ئێرە شوێنی باس كردنی نیە.باشە چۆن دەبێ لەئێستاوە سەدام ئاسا مێشكى ئەم مناڵە ساوایانەبەم قسە پروپوچ و بێمانایانە ئاو دەین كەلەبنەرەتدا شتێك نیە بەناوی رێبازی بارزانی لەهەگبەی بۆشی هەندێ ماستاو چی و درۆزن نەبێ كە هەندێ سیفەت دەدەنە پاڵ بارزانی كەزۆر لێی دوور بووە.ئەم ماستاو چیانە لەسەر هەر بابەتێك قسە بكرێت بارزانی بەپێشەنگ دادەنێن ،بۆنمونە لەكوردایەتی،ئازایەتى ،مرۆڤ پەروەری،سیاسەت....هتد .
ئەگەر خەلەتاند نی گەل نەبێ بارزانی لەهیچ یەكێك لەمانە پێشەنگ نەبووە لە رووە باشەكەی بەپێچەوانەوە پێشەنگ بووە بەلایە سلبیەكەی چونكە ئەگەر لە بارى كوردایەتیەوە لێی بروانین بارزانی هسچى لە پێشمەرگەیەكی ساد ە زیتر نەكردووە بەلكە تاوانباریشە بەوەی كە لە كاتی تەنگانەدا میللەتی جێ هێشتووەو گیانى خۆیی و منالەكانی رزگار كردووەو كوردیشى بە ئەمانەتەوە تەسلیمی جەلادەكانی كردووە ،لەئازایەتیشدا بارزانى تەنها لەشەری عەشیرەتەكاندا ئازابووەو بەشداری راستەو خۆی كردووە ولەهیچ شەرێكى دوژمنانى كورد لەبەرەكانی شەردا نەبووە ،كاتێكیش پێشەواى جێ هێشت(دواى ئەوەى سەردانی شای كرد) لەترسی گیانی خۆی سنوورى چەند دەولەتێكی بریو كورد گوتەنی چاوى نەیدیت و خۆی بەرووباری ئاراس دادا كارێكى ترسنۆكانەى وا كەسەرانى پارتی ئەم هەلاتنەی بەقارەمانێتى بۆ حسێب دەكەن و لەكۆرو كۆبونەوەكان بە حەماسەتەوە دەیلێنەوە،بارزانی تەنها لەبەرامبەر كوردئازاو پالەوان بووە ،ئەگینا ئەوەتا لەبەرامبەر عبدالكریم قهسم دەلێ هوتاف بەگیانى من لێمەدەن من بەقۆبدەرەی قەیتانەكای زەعیم نابین و لەبەرامبەر شای ئیرانیش پاش ئاشبەتال بەشا دەلێ تۆ چئنت پێباشە وادەكەین بڵێ بمرن دەمرین بژین دەژین.باشە كەسێك مرۆڤ دۆست بێت چۆن دەتوانێ لەدوای راگەیاندنی ئاشبەتال و هەلاتن جورئەت بكات نزیكترین كەسانى خۆى بەدیلی بكوژێت (حەمەداغای مێرگەسوورو كورەكانی) لەكاتێكدا ئەوان نەك هەر هیچ تاوانێكیان نەكردبوو بەلكە لە بارزانی زۆر شۆرشگێرتربوون،ئەمەو جگە لەتیرۆركردنى سەدان لە نەیارانى خۆیو تەسلیم كردنەوەى دەیان پێشمەرگەی دیموكرات بە رژیمى شا و خومەینى ،تەنانەت كوشتنی كەسانێك كەژنێكى بارزرعیش هێنابێ .دەڵێن بارزانی سیاسیەكی شارەزا بووە ئەی بۆ ئەو هەموو شكستە سیاسیانەی بەسەر داهات و ئاگاشى لە دوا یی مێگەلیش نەبوو. بۆیە هەق وایە بارزانى وەك خۆی باسی بكرێت كە ئەویش لە رێگای كوردایەتی بەشى خۆی كردووەو هیلاك بووە نەك كردنی بە خواو بپەرسترێ،چونكە ئەوە نیە كە هەژاری شاعیر دەلی (بۆ پێشەوە پێشمان كەوە بارزانی ، لە كوردستان تۆمان هەبێ بەسمانی )چونكە لە بەرامبەردا گوتراوە (لەكوردستان ئەومان هەبوو بەس نەبوو ،..........................،شاعیریشی بەلام وەك من نازانی ، رێبەر نەبوو رێ ون كەر بوو بارزانی) .