له سایه‌ی عاشوڕا سلێمانی ئێستا بووه به ناوچه تێکه‌ڵاوه‌کان
Sunday, 25/11/2012, 12:00
له مێژووی ئه‌م جیهانه‌دا نه‌بوه‌و نه‌کراوه ناکرێتیش، ته‌نیاو ته‌نها له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ماناندا نه‌بێت که کراوه‌و سه‌ری گرتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به ده‌ستی خۆت شه‌رێک بۆ ماڵی خۆت بدۆزیه‌وه‌و خۆت به دوای بگه‌ڕێت و داوای لێبکه‌یت و پێی بلێی وه‌ره ناوبژیوانێک بێنین تا ساغی کاته‌وه ئایا ئه‌م ماڵه هی کاممانه... من یا تۆ.
له هه‌موو کون‌و قوژبنی ئه‌م دونیایه بگه‌ڕێی گوندێک یا شارێک یا هه‌ر ئاوه‌دانیه‌ک که‌سێکی لێنیشته جێبوبێت رازی بێت خانوێک یا مزگه‌وتێک یا کڵیسه‌ێک یا هه‌ر شوێنێکی عیباده‌ت له سه‌ر دروست بکات ، جا چ ده‌کرێ یا ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر بۆ داگیرکردنی خاکه‌که‌ت شوێن پێیه‌ک بدۆزێته‌وه‌و به ده‌ستی خۆت سه‌نته‌رێکی ئاینی ومه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ی بۆی درووست بکه‌یت و..... .
که‌ی له شاری سلێمانی قاره‌مان مه‌ڕاسیمی عاشوڕا کراوه‌و به‌ڕێوه‌چوه؟ که‌ی کوا له ئه‌سل و ئه‌ساسدا شیعه مه‌زهه‌ب له‌م شاره‌دا هه‌بووه؟ مێژووی شاری سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 228 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ، ئه‌گه‌ر که‌مێک به ووردی سه‌یری بکه‌ین ده‌توانین بڵێن بۆ چه‌ند پشتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه ، که‌واته هه‌ر به گێڕانه‌وه‌ی حکایه‌ت و قسه‌ی نه‌سته‌ق و ڕووداوه‌کان ده‌مانزانی و گوێبیست ده‌بوین ئه‌گه‌ر شیعه مه‌زهه‌ب له سلێمانی هه‌بوایه به درێژایی ئه‌و دوو سه‌د ساڵه‌ی ڕابردوو.
ئێمه مانان له‌م نووسینه‌دا هێچ مه‌به‌ستێکمان نیه به‌رامبه‌ر هێچ مه‌زهه‌بێکی ئایینی یا ڕه‌گه‌ز په‌رستی یا هه‌ر شێوه‌ێک و شتێکی نا مرۆڤانه، ته‌نها مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که ناکرێت له‌م ساته‌دا له سه‌ر ئه‌م خاکه پیرۆزه‌دا که سانێک بێن له هه‌ر پله‌و پایه‌ێک بن به هه‌وه‌ستی خۆیان ته‌خشان و په‌خشان به خاکی کوردستان بکه‌ن و بنکه‌و پێگه یا وه‌ک گوته‌نی (بوئره‌ێک) دروست بکه‌ن و بیکه‌ن به پێگه‌ێک له دوا ڕۆژدا بیکه‌ن به به‌شێک له خاکی عه‌ره‌بی و بڵێن ئه‌مه ناوچه‌ێکی تێکه‌ڵاوه به‌شمان تێیدایه.
له سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه له هه‌مووی ترسناکتر ئه‌وه‌یه که چه‌ند ماڵپه‌ڕیک و ڕۆژنامه‌ێکی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات زۆر به گه‌وره‌یی و به وینه‌ی زه‌ق و ڕه‌نگاوڕه‌نگ بریقه‌دار و ووتاری قه‌به قه‌به ریکلام بۆ ئه‌م کاره‌ساته چاوه‌ڕوانکراوه ده‌که‌ن.
جا خوێنه‌ری خۆشه‌ویست گه‌رکمانه پێتان بڵێین، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم پێتان ڕاده‌گه‌ێنێت و پیتان ده‌ڵێت :
خۆشه‌وێستان دانیشتوانانی هه‌رێم ، وه‌ک به‌ڵێنمان دابوو که هێچتان بۆ نه‌که‌ین، وه‌فاداری ئه‌و به‌ڵێنه‌ین و له به‌ڵێنه‌که‌شمان په‌شێمان نێن، به حه‌قی خۆشمان ده‌زانین ته‌خشان و په‌خشان به سه‌رو خاک و ماڵی هه‌مووتان بکه‌ین و هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست