ئایا داعش بناما ئیسلامیەکانی پێشێل کردووە یان شێلگیری کردووە؟
Tuesday, 02/09/2014, 12:00
2124 بینراوە
ئایدیالۆجیای داعش ئەوەندە خەتەر نیە بە قەد ئەو چە واشە کاریەی کە دەڵێن ، داعش بناما ئیسلامیە کانی پێشێل کردووە و نوێنەرایەتی ئیسلام ناکات، ئەم چەواشە کاریە وەک ماددەی هۆشبەر وایە بۆ بەلاڕێبردنی کۆمەڵگاو تێنەگەیشتنێکی ریالیستیانە لە ئیسلام و مێژووە دژ بەمرۆڤایەتیەکەی، ئەوەی ئێستا داعش پیادەی دەکات لەسەر ئەرزی واقیع سەد دەرسەد پەیامی عیار بیست وچواری ناو دەقەکانی قورئانە ، دیارە قورئانیش لەگرنگترین شەش سەرچاوەکەی شەرعە (مسادر التشریع). بەڵام ئەگەر ئێمە بمانەوێ پەند لەو کارەی ئێستای داعش وەرگرین ئەبێ وەک ڕابونێک کە لەخەوێکی قول ڕای چڵەکاندین و بەئاگای هێنانیەوە، لەو وەهەمەی تێی کوەتوین بەرامبەر ئیسلام. دیارە ئەو بەپیرۆز کردنە
بێسنورو ڕەهاییەی کە کراوە بەبەرگی مفهومی ئیسلام ترسێکی وای خستۆتە ناو هزری مرۆڤی کۆمەکگای ئیسلام کە بەهیچ شیوەیەک زات نەکات قەرەی خۆی لەڕەخنە گرتن بدات بەرامبەر ئیسلام ، ئەم ترسە تا ئێستا کابوسێکی کوشندەیە و بۆتە هۆی ئەوەی کە لە میژووی ئیسلامدا ڕینیسانسێک سەر هەڵنەدا وەک ئەو ڕینیسانسەی کە لەناو کریستیان ڕویدا، لە هەموو میژووی ئیسلام تەنها ماوەیەکی کورت لەسەر دەستی (معتزلەکان) خەریک بوو گۆڕانکاری لەبنەماکانی ئیسلام ڕوبدات بەڵام زۆر بەدڕندانە قەتڵو عامیان کردن وتەنانەت هەموو نووسراوەکانیان سووتاندن ئەم تروسکایەشیان کوژاندەوە کەئەگەری ئەوە هەبوو ببێتە سەرەتایەک بۆ ڕینیسانس لەناو ئیسلام. بچوکترین رەخنە و قسەکردن لەسەر ئیسلام بڤەیە بەر لەوەی بەر غەزەبی خوای ناو قورئان بکەوی بەر غەزەبی ئەم خەڵکە دەکەوی کە خۆیان قوربانی دەستی ئیسلام وخوایەکەیەتی، پێم وایە ئەو مسوڵمانانەی کە دەڵین داعش بناماکانی ئیسلامی پێشێل کردووە نیگەرانیەکانیان لەوخاڵەوە سەرچاوە دە گرێ ، ئەویش داعش هەلساوە بەزیاد کردنی بڕگەیەکی تر لەو بڕگانەی کە محمەد لە قورانەکەی لەسەر ئه هلی زمەی (اهل الژمه) دایناوە، لەسەردەمی محمەدو خەلیفەکانی ڕاشیدین وئەمەویەکان وعباسیەکان زەمیەکان
(اهل الژمه) لەبەردەم سێ (٣) هەڵبژاردە بوون ، ئە و انیش (قتل- اوالاسلام- اوالجزیە) یانی ، یان کوشتن یان بوون بەئیسلام یان جزیە دان، واتە باجی نەبوون بەئیسلام بونیان بدەن بامانایەکی تر باجی مانەوە لەسەر ئاینی خۆیان دەبی بدەن،
بەڵام داعش هەلبژاردەیەکی تری لەبەردەم مەسیحیەکانی موسڵ دانا ئەویش کۆچکردن و بەجێهێشتنی زێدی هەزار ساڵەی باوو باپیریان بە پێی پێخاوس و سەلتو قوت لاسەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەرکران ، لەم ئایەتەی خوارەوە ئەو خوایە زۆر میهرەبانە !! نەخشە ڕێگای هەڵسوکەوتکردنی مسولمانەکانی دیاری کردووە بەرامبەر بە ئەهلی زممە (اهل الژمه)، بەم شێوەیە حوکمیان بەسەر دادەدات. (قاتلوالژین لایومنون با اللە والیوم الاخیره ولا یحرمون ما حرمه اللە ورسولە ولا یدینونە دین الحق من الژین اوتو الکتاب حتی یعگوا الجزیه عن یدیهم ساغرون). واتە ئەو کاسانەی باوەڕیان بە خواو ڕۆژی دوای نیەو وە ئەو شتانەی کەخواو ڕەسوڵەکەی حەرامیان کردووە بە حەرامی نازانن ودینی حەق بەراست نازانن و جەزیە نادەن بیان کوژن. ئەمەیە میهرەبانی کە سەری زمان وبنی زمانی موسڵمانەکانە. لەم ئایەتە هیچ ئا ماژەیەک نیە بۆ کۆچ پێکردن ، ئەمە داهێنانێکی تازەی داعشە لەداهینانە سەیرو سەمەرەکانی مێژووی ئیسلام، بەڵام لێرە پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایە بۆچی ئەم هەڵبژاردەیە لەبەردەم یەزیدیەکان دانەنرا بۆئە وەی قڕنەکرێن و ڕەووبکەنو سەری خۆیان هەڵبگرن، دیارە ئەمەش جێگای تێڕامانە، ئەم هەڵاوێردنە (انتقائیه) لەبڕیاردان بەرامبەر بەیەزیدیەکان دووهۆی سەرەکی لەپشتە ؛ هۆی یەکەمیان ئەو رق و کینە شۆڤینەی کەلەناو ناخی عەرەب دایە بەرامبەر بەکورد ، ئەو ی تریان ڕەنگە مەرجێکی تورکاکان بێت چونکە ئەوندە بەڵگە هەیە کە هیچ گومانێک ناهێڵێتەوە لەپیوەندی داعش و دەوڵەتی تورکیا، لەم ئایەتەی کە لەسەرەوە ئماژەمان پێکرد محمەد زۆر بە ئاشکرا هانی هەوادارەکانی دەدات بەشیوەیەکی هۆڤیانە بۆ سەپاندنی سێ هەڵبژاردەکە بەسەر نا موسڵمانەکان ، کەدەبێ لەم سێ هەڵبژاردەیە یەکیان هەلبژێرن ، کەواتە داعش هیچ شتێکی
شازی نەکردووە کە بەدەر بی لەو قاعیدەیەی کە پێغەمبەری ئیسلام دایناوە، تەنیا ئەوە نەبێ کە هەلبژاەدەیەکی تری زیاد کردووە بۆ مەسیحیەکانی موسڵ، ئەویش ڕەوکردن و بەجێ هێشتنی ماڵ وحاڵیان، دیارە ئەم داهێنابەی داعش دەچێتە خانەی (الاجتهاد) کە بڕگەیەکە لەسەرچاوەکانی شەرع، مسادرالتشریع (القرانالسنه النبویه احا دیپ اهل البیتاجماع اقوال العلماوالاجتهادالقیاس)،دیا رە خەلیفەی ئاخیری زە مانیش ئەم حەقە ئەدا بەخۆی کەئجتیهاد بکا وەک ئەوانی بەر لەخۆی لە شەریعەتی ئیسلامدا ، دیارە ئیسلامیەکان ئەو ئیجتیهادەی خەلیفە ئەبوبەکرنیگەرانی کردوون وای لێکدەدەنەوە کە پێشێلی دەقەکانی قورانی کردووە و بوە بەهۆی ڕزگاربوونی ئەم ژمارە مرۆڤە ، دڵیان ئاوناخواتەوە بەغەدری دەزانن بۆ ڕزگاربوونی ئەوەنەش، ئەگینا داعش زۆرچاک لەجەوهەری ئیسلام گەیشتوە بە موولە ناوەڕۆکی ئیسلام لای نەداوە ، نیگەرانیەکانیان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە نەک لەبەر ئەوەی داعش بەدرێژایی هەزار کیلۆمەتر زیاتر خاکی کوردستان سوتماک دەکات وخەڵکە کەی جینۆساید دەکات بە یەزیدی و کاکەیی و شەبەک و مەسیحی ، ئەگینا نەمانبینی نە جامیعەی عەرەبی و نە کۆنگرەی ئیسلامی و بە ڕێکخراوە ئیسلامیەکانی لای خۆشمان کە پاشماوەی(ئیخوان موجرمین) و لە قوتابخانەکەی حسن ئەلبەناو سید ئەلقوتب دەرسیان وەرگرتوە بەیەک ووشەش پڕۆتستۆی بکەن ، بەڵام بۆغە زەو گۆڕەپانی (ڕابعە ی عەدەوی) و میسر هەرهە موویان ببونە مایکرفۆن بەدەست چەنەیان تێک نەدەنا، تا گەیشتە خۆپیشاندانیش. سەرەڕای ئەم بەربەریەتەی کە نەک هەر بەرامبەربەکورد بوو بەڵکو سەراپای کەرامەتی مرۆڤایەتی ڕوشاند، یەک خۆپیشاندان نەکرا بێجگە لە خۆپینیشاندانەکانی ڕەوەندی کورد کردنی لەئەوروپا ، تا ئەوساتە وەختەش(ئەزهەڕ) کەگەورەترین ناوەندی ئاینی ئیسلامە وەک لەگۆێی گادا نوستبی وایە، داعشایەتی بونێکی بەردەوا می هەیە لەناو فەلسەفەی ئیسلام بۆیە دەبێ ئەوە بزانین کە ئیسلام ئەتمۆسفیرێکی لەبارە بۆ بەرهەم هێنانی دەیان داعشی تر بە ناونیشانی جیا دە مێک سەلەفی و دەمێک جیهادی، لەژیر کاریگەری ئایدیالۆجیایەک کە ناکرێ چاوەڕوانی شتێکی تری لێ بکەی لەکاتێکا پێغەمبەرەکەی بەر لەهەموویان کارەکتەرێکی هۆڤیانەی هەبووە هەر لەم حەدیپەی خوارەوە دەردەکەوێ کەچەند بەربەریانە هانی موسلمانان دەدات بەرامبەر بە جولەکەکان بۆ قەتڵ وعام کردنیان و بەتاڵان بردنی سەروەت ەسامانیان، کەدەڵی. (لاتقوم الساعه حتى یقاتل المسلمون الیهود، فیقتلهم المسلمون حتی یختبى الیهودی من وراو الحجر والشجر . فیقول الحجروالشجر یامسلم یاعبدللە هژا یهودی خلفی تعال فاقتلە (اخرجە مسلم) . بەکور دی وبەکورتی دەڵێ موسڵمانەکان کەدەست دەکەن بە کوشتنی جولەکەکان، جولەکەکان خۆیان لەپەنا بەردو داردەشارنەوە ،بەڵام داروبەردیش بەخۆیان ناگرێ بانگی موسڵمانەکان دەکەن دەڵێن ئەی موسڵمان ئەی عەبدی خوا جولەکەکان لەپەنا ئێمە خۆیان شاردۆتەوە وەرن بیان کوژن. ئەوتا لەبەر ڕۆشنایی ئەم حەدیسە کە زیاد لەهەزاروچوارسەد ساڵی بەسەر دا ڕۆیشتیە یەزیدیەکان داروبەرد بەخۆیان ناگرێ. ڕەوتە ئیسلامیەکان بەشیوە یەکی هەڵاواردن (انتقا ئی) مامەڵە لگەڵ دەقەکانی قورئان وحە د یسەکانی محەمەد دەکەن، شیوە لێکدانەوەکانیان بۆ دەقە ئانیەکان میزاجیانەیە و ئەمانە هەلدەبژێرن کەلەخزمەت سیاسەتەکەیان بێت وئیحراج نەبن لەربەرووبونەوە لەگەڵ کۆمەڵگا و خەڵک فریوبدەن بەبێ ئەوەی سوڕەتەکانی قورئان بخەنە ناو سیاقی مێژوویەوە و قۆناغە کانی سورەتەکان باس بکەن . بڕیار دانی محەمەد بۆ کۆچکردن لە (مەکە)وە بۆ (یپرب) مەدینە بڕیاریکی ستراتیژی وچارەنوس بوو، بەپلانێکی تۆکمەو د اڕێژراو سرنج دەخاتە سەر مەدینە چونکە پێی وابوو ئەو پلانەی کە دەیەوێ جێبەجیبکات لە مەدینە دەتوانی ئەنجامی بدات، یپرب یاخود مەدینە شارێکی ئاوەدان وبازرگانی بوو بە هۆی ئەوجولەکانەی کەلێی دەژیان دەوڵەمەندو سەروەت وسامانیکی زۆریان هەبوو ، لەمەدینە ئەو پلانەی دای ڕشتبوو توانی جێبەجی بکات ئاوا تەکانی بهێنێتە دی، محەمەد کاتێ لە مەکە بوو بانگەشەی بۆ پەیامەکەی دەکرد بێهێزو دەسەڵات و بیسەروەت وسامان بوو، ئامرازەکانی زۆروستەمی بەدەستەوە نەبوو بۆسەپاندنی پلانەکەی ، بۆیە لە بێ دەسەڵاتی خۆی داوای ئاشتی وپێکەوە ژیانی بیروباوەڕەکانی دەکرد ، ئەم ڕەوشە ئابوریە وهێزەی مکە ڕەنگی دابۆوە لەسەر سوڕەتەکانی کە بە سوڕەتی (مکی) ناو دەبرێن ، بەڵام کاتێک دەگاتە مەدینە محەمەد دەبێتە خاوەن سامان ولەشکر لەڕێگای قتڵ و عام کردنی جولەکەکانی (بەنی قوریزەو بەنی نەزیربەنری مستەقل) دوایی ڕێگرتن بە کاروانەکانی بازرگانی قوڕیشیەکان و ڕ وتکردن وتاڵانکردنیان کە لە شام ویەمەنەوە دەهاتن بۆ مەکە ، تا ئەوکاتە ئەم کاروانانە بەسەلامەتی هاتوچۆیان دەکرد بەڵام کاتێک ئەم چەتەیان لێ پەیدابوو بارەکە شیواوو کاروانەکان چیتر بەبێ هێزێکی زۆر نەیان دەتوانی هاتوچۆبکەن ئەمە بوە هۆی شەڕێکی بەردەوام وبوە سەرەتای سەرهەڵدانی فیتنەیەک کە تائێستا مرۆڤ پێوەی دەناڵێنی، لێرە بەدواوە محەمەد محمەدەکەی مەکە نیە بەڵکو محەمەدێکی ترە خاوەنی سامان وپیاوکوژە سازش ناکات ودڵڕەقە بەرامبەر نەیارەکانی کاری بەئاشتی وفرە باوەڕی نەماوە، لێرەوە وتاری سیاسی محەمەد دەگۆڕێ سورەتی (مدینە) لەدایک دەبن کە دەبنە مانەفێستی بڕیار دانی جینۆساید کردنی غیرە عەرەب وغەیرە موسڵمان ، پێغەمبەری ئیسلام لە پێغەمبەری شاعیرو ئاشتیخواز لە مەدینە دەگۆڕێ بۆ پێغەمبەری شەریعەو شەڕوڕێگری . ئێستا پرسیار ئەوەیە چی بکەین بۆنەمانی ئەم بەڵایە ترسناکە بەتایبەتی ئێمەی کورد کە هەزار و چوارسەد سالە گیرۆدەی بوین وەک ڤایرۆسێکی کوشندە کنەمان تێدا دەکا خەریکە کەلتورو مێژوو هونەرمان وێراندەکا شیرازەی کۆمەڵگامان لەگرێژنە دەبا، ناکری کورد چیتر دەستە وەستان دانیشێ بە پاساوی بڤە بونی ئیسلام هیچ کاردانەوەیەکمان نەبێ بەرامبەر ئەم ئەقلە بەسەر چووە ، ئەمە ئەرکی سەرشانی هەموو ڕۆشنبیرو سکۆلارو خەمخۆرانی ئەم کۆمەلگایەیە ئێستا کاتی دژە هێرشێکە بەدژی فکری تیرۆروکۆنەپەرستانی سەدەکانی ناوەڕاست، بە هۆشیار کردنەوەی گەنج ولاوی کوردستان بەرامبەر ئەم فکرە تاریک پەرست و بە ربەریە، ئەمە خەمی دلسۆزان وپێشکەوتوخوازانی ووڵاتە نابێ بۆ دەسەڵاتێکی ترسنۆک لێی گەڕێن کە سازشکاروبێ هەڵوێستە بەرامبەرکۆلکە مەلا وتوندڕەوەکان کە مزگەوتەکانیان کردۆتە سەکۆی بانگەشەی تیرۆرو وەک دەزگایەکی میدیایی داعش لاوانی کورد ڕەوانەی ناو ڕیزەکانی داعش دەکەن، ئەم ڕیش چڵکنانە بە ئاشکرا ڕۆژانە نەڕە نەڕیانە بۆ هەڵخەڵتاندنی خەڵکی و گەوجاندنی لاوانی کورد بە پیلانی سعودیەو قەتەروتورکیای خوینخۆرەی کورد بەبێ ئەوەی لیپێچینەوەیەکی جدیان لەگەڵ بکرێ بۆڕێگرتن لەم کارە خەتەرناکەیان، بەڵام ئەگەر خەمخۆرێک یا ڕۆشنبیرێک بچوکترین ڕەخنە لە سیستەمی خێڵەکی وبنەماڵەیی بگرێ ئەوا بەورئاسا هەڵمەتی بۆدەبەن ولەناوی دەبەن .