کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


(ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌ هوشیار جاف) ه‌وه‌

Tuesday, 21/04/2009, 12:00

1499 بینراوە


دوای 25 ساڵ خه‌بات و چوار شه‌هید له‌یه‌ك خانه‌واده‌ و دوای چه‌ندین ساڵ کار کردنم وه‌ك نووسه‌رێك له‌ مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی مه‌رکه‌زی پارتی و ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و برایه‌تی و ده‌نگی کوردستانی عێراق ،چه‌ند ساڵ زیندانیم له‌ پێناو پارتیدا ، جگه‌ له‌وه‌ی پارتی دیمکراتی کوردستان هه‌موو ئه‌و خه‌باته‌ی که‌ کردبووم خستیه‌ ژێر پێیه‌وه‌و باکی پێی نه‌بوو ، هه‌روه‌ك ده‌ڵێن ڕۆژانێك که‌ جاده‌ پان نه‌بوو ئێمه‌یان ده‌ویست و تکاو ڕجایان ده‌کرد که‌ له‌ ڕێکخستنه‌کانی پارتیدا کار بکه‌ین سه‌رباری ئه‌ هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ ئه‌وه‌ی هه‌مان بوو له‌ده‌ستمان دا جگه‌ له‌سه‌ربه‌رزی و شه‌هامه‌ت و شه‌خسیه‌ت ، که‌ له‌ناو خه‌ڵکدا بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ هه‌رچی ماڵ و موڵك هه‌بوون له‌ده‌ستمان دان و ئیمڕۆش هه‌روه‌ك به‌عسی جاران ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی و زارماندا ده‌گیرێت ، پێم ڕاگه‌یه‌نرا و به‌رگوێم که‌وته‌وه‌ که‌ گوایا من چومه‌ته‌ پاڵ لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان موسته‌فاو باوه‌ڕم به‌و ئیدیایانه‌ی ئه‌و هێناوه‌ ، من ماوه‌ی دوو ساڵیشه‌ بێلایه‌نم و هه‌موو خوێنه‌ریش نووسینه‌کانم ده‌خوێننه‌وه‌ و ده‌زانن و تده‌گه‌ن له‌ چی خه‌ڵوه‌تێکی بێلایه‌نیه‌وه‌ به‌یاخی خۆمم هه‌ڵداوه‌ ، من نه‌ك بڕوا به‌ ده‌سته‌ڵاتی ئێسته‌ی کوردستان نییه‌ ، بگره‌ پێیشم وایه‌ نه‌وشیروان که‌وتۆته‌ گومێکه‌وه‌ مه‌گه‌ر خۆی بزانێ چی به‌سه‌ر دێت به‌ده‌ست پارتی و یه‌کێتیه‌وه‌ ، من چۆن باوه‌ڕ به‌ که‌سێك دێنم که‌ پێشتر به‌شدار بووه‌ له‌ ڕشتنی خوێنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ بێگوناهه‌و به‌ پاره‌ی دزی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌زگای ووسه‌ی داناوه‌و ، کاره‌ساته‌کانی وه‌کو پشت ئاشان که‌ له‌بیر ناچیته‌وه‌ ، ئه‌مانه‌ی لێره‌دا ده‌یڵێم پاکانه‌ نییه‌و منه‌تیشم به‌که‌س نه‌ماوه‌ چونکه‌ بێهیوا بووم له‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که‌ ده‌سته‌ڵاتی داوه‌ته‌ ده‌ست به‌عسیه‌ کۆنه‌کان و دزوو جه‌رده‌کان ، ده‌یان پیاوی گه‌نده‌ڵ و ناپاکی وه‌کو دکتور نوری سه‌رۆکی دیوانی وه‌زاره‌تی تیایه‌ ، که‌ به‌ من ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر داوای مافی خۆت ده‌که‌یت و پێشتر له‌گه‌ڵ سامی عبدالرحمن کارت کردووه‌ ، بڕۆ سامی له‌گۆڕه‌که‌ ده‌رکه‌و داوای مافی خۆتی لێبکه‌ ، ئه‌و که‌سانه‌ به‌ درۆ ده‌خه‌مه‌وه‌و داوا ده‌که‌م که‌ ئیتر ڕازی نابم به‌ پڕو پاگه‌نده‌ کردن و له‌مه‌و به‌دوایش هه‌رکه‌س زیاده‌ ڕۆییی به‌ ده‌م منه‌وه‌ بکات ناوی ده‌هێنم و هه‌رچی هه‌یه‌و نیه‌ له‌ژێر به‌ڕه‌ ده‌یخه‌مه‌ سه‌ر به‌ڕه‌ .

هوشیارعریف که‌ریم
هوشیارجاف
که‌نه‌دا
[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)