کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرەى گەل یان بەرەى بەرژەوەندى

Sunday, 30/06/2013, 12:00




ئەمە پرسیارێكە لەوانەیە لەناخى هەمووماندا دروست بوبێت چونكە هەموومان ماوەیەكە بەوەخۆشحالأ بووین كە یەكیتى نیشتمانى زۆرباس و لێدوانى لەبارەى سازانى نیشتیمانیەوە ئەدا بەتایبەتى لەسەرمەسەلەى دەستور كە هەمووشمان ئەو ڕاستیە باشئەزانین كە تێپەڕاندنى دەستور لەم سات و كاتانەدا تاكە ئامانج كەهەیبوو مەبەست درێژكردنەوەى سەرۆكایەتى سەرۆكى هەرێم بوو بۆیە هەموووامان وامان زانى كەیەكێتى ئەیەوێت بنكە جەماوەریەكەى خۆى ئاشتكاتەوە وەبەویست و خواستى ئەوان هەنگاو بنێ كە ئەمەش جۆرێك لەگەرمو گورى لەناو ڕیزەكانى ئەو حیزبەدا درو ست كرد كە بەئاشكرالەیادەكانى 38 سالەى دامەزراندى یەكێتى نیشتمانى كوردوستاندا بەدەر كەوت بەڵام ئەوەىكە بوەمەتەڵ و هەڵنیات ئەوەیە ئایە یەكێتى نیشتمانى بۆ لەگەڵ درێژكردنەوەى ماوەى دەسەڵاتى سەرۆكى هەرێمى كوردوستانە كەئەمەش بەدڵنیاییەوە ئەبێتە هۆى توڕەكردنى لایەنگرانی یەكێتى و هەوادارنى یەكێتى بۆیە ئەم چەند ساتەى ئەمڕۆ هەستیارو گرنگن كەئایە یەكێتى لەبەرەى گەلدا ئەبێت یان بەرەى دەسەڵات و درێژكردنەوەى ماوەى سەروو ۆكایەتى سەرۆكى هەرێم دا بەداخەوە ئەوەى ئەمڕۆ ڕەیدا لەناو هۆڵى پەڕلەماندا نەخوازراوبوو چونكە وامان ئەزانى كەپارتى تەنیایە بەڵام ڕێكەوتنى ستراتیژى ئەم جارەشیان بویەوەبەمۆتەكەو نەى هێشت بڕیارێك بۆبەرژەوەندى ئەزموونى حوكومڕانى لەكوردوستاندا بدرێت بەڵكو بەداخەوە ئەم جارەش كاربۆبەرژەوەندى كەسێك ولایەنێك كرا كەئەمەش گرفتێكە كە داهاتوو ئایندەى ئەم ووڵاتە بەرەو قەیران ئەبات باشە خۆئەمانەدەیان ساڵە بانگەشەى دیموكراسى و ئازادى و مافى هاووڵاتیانیان كردۆتە شیعار بەڵام كاتێك خۆیان لەدەسەڵاتدابن یەكسەر ئەبن بەدكتاتۆر ئائەمەیە سازان و بەرەى میلەت یان بەرەى هاوپەیمانى بەرژەوەندى تەسكى حیزبایەتى نەك كوردایەتى بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە كاریگەرى خراپى ئەبێت لەسەر هەمووئەوانەى كەهۆشیارن وەكەبەبیرو باوەڕەوەشوین ئەو لایەنانەى دەسەڵات كەوتوون چونكەبەئاشكرا و بەڕۆژى ڕوناك پێچەوانەى گوتاریان ڕەفتارئەكە لەپێناوى مانەوەى خۆیاندا هەمووشتێك ئەكەن بەڵام بەداخەوەدواجارهەرمیلتەو باجەكەى ئەدات وەئەزموونى ووڵاتمان لەكەدارئەكات وەمتمانەى هاووڵاتیان لاواز ئەكات .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە