سه‌رداني مه‌سعود بارزاني له پيناو چي؟
Tuesday, 19/11/2013, 12:00
1301 بینراوە
گه‌له‌كه‌مان به دريژاي 40 سالَه له باكووري كوردستان تێكۆشاني ئازادي ده‌دات. له‌م كاته‌دا كه رۆژههلَاتي ناوين به قوناغێكي گرنگدا تێده‌په‌رێت، هه‌روه‌ها كه له شهرِهكاني يهكهمو دووه‌مي جيهانيدا ده‌سته ده‌ره‌كي و ناوخۆيهكان رێگر بوون له به‌ده‌ست خستني پێگهێك بۆ كوردان, ئيستاش كه له‌ناو شهري جيهاني سێيه‌م داين ديسان هه‌مان ده‌ستي ده‌ره‌كي و خائيناني ناو گه‌له‌كه‌مان ده‌يانه‌وێت له پيناو بهرژهونديه ته‌سكه تاكه كه‌سي و حزبيهكهياندا ده‌ستكه‌وت وتيكۆشانهكاني گه‌له‌كه‌مان له خشته به‌رن.
ده‌توانين ئه‌م ههولَدانانهش له چه‌ند لاوه ههلَسهنگينێن:
1. له ماوه‌ي تێكوشاني گهلهكماندا له باكووري كوردستان ههولَي به‌ده‌ست هێناني پێگهيهكي سياسي بو گهلَهكهمان دراوه, ئه‌مه‌ش به پێشكه‌ش كردني خۆيني 30 تا 35 هه‌زار مرۆڤي كورد بو به دهستخستني ماف‌و پێگهيهكي سياسي و ياساي بوه تا ئهمرِۆ.
2. ئيستاكه گه‌له‌كه‌مان به پێشهنگايهتي بزاڤي ئازادي خوازي له پاش هه‌رس هێنان به ههولَي ئه‌و به‌ناو ئيسلاميانه كه له هه‌موو دهولَهتاني جيهانه‌وه رِێگا خۆش كرێ دهولَهتاني داگيركهري ناونهتهوهي و هه‌رێمي و هه‌روه‌ها ههولَه نهگرێسهكاني پارتي ديموكراتي كوردستان, تواني خۆبهرێوهبهري خۆي رابگه‌يه‌نێت. ئه‌مه‌ش هه‌م بۆداگير كه‌ران هه‌م بو خۆفروش و خائينهكان جێگاي قه‌بول كردن نيه.
3. له پاش ئه‌م تێكۆشانه گه‌وره‌يه‌ي گه‌له‌كه‌مان, لهنهۆروزي ئهمسالَدا رێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئه‌وه‌ي چهواشهكاريهكاني دهولَهتي داگيركهري تورك مايه پوچ بكات ههولَي چاره‌سه‌ر كردني ئاشتيانه‌ي كيشهي گه‌لي كوردي دا له باكووري كوردستان، بهلَام دهولَهتي فاشيستي تورك ئه‌م ههلهي تا ئيستا به‌هه‌ند وه‌ر نه‌گرتوه.
4. ئه‌و رۆلَهي كه پێشتر له ئاستي جيهانيدا توركيا بۆ دژايهتي كوردان پێدرابو له ئيستادا پێشكه‌شي پارتي ديموكرات(PDK)و كه‌سي بارزاني كراوه. چۆن بۆيان دياربو كه بهدژايهتي كردني راسته‌وخۆي ئه‌وان گه‌لي كورد زياتر رق ئه‌ستور ده‌بێت له داگير كه‌ران بۆيه پێويستيان به ئاميرێكي ناوخۆي بو بۆ ئه‌م دژايهتيه.
5.ۆله سالي داهاتودا ههلَبژاردني شاره‌وانيه‌كان له باكووري كوردستان و توركيا به‌رێوه دهچيت. بۆيه پارتي داد‌و گهشهپيدان له پاش ئه‌وه‌ي كه هيچ ههنگاوێكي بو چاره‌سه‌ري پرسي كورد ههلَنهگرت و سه‌ر نهگرتني پلانه (11) سالَهكي بۆ له‌ناو بردني پارتي كريكاراني كوردستان, له روي سياسيه‌وه لهناوكورداندا بهمردو له قهلَهم ده‌درێت. بۆيه سه‌رداني بارزاني وهاورياني, شوان په‌روه‌ر و....هه‌تد ههولَێكه بۆ ئه‌وي جارێكي تر ئه‌م پارته زيندو بكه‌نه‌وه, بهلَام ئه‌مه رِويهكي ئه‌م سهردانهيه!
سياسه‌تي ووڵاتاني زلهێز له‌پێناو خۆرههلَاتي ناويندا و سه‌ر له‌نوێ ديزاين كردنه‌وه‌ي ئه‌م پارچهيهي زه‌وي ئه‌وه‌يه كه چي تر بهريوه بردني دهولَهت نه‌ته‌وه گه‌وره‌كان جوابي خواسته‌كاني ئه‌وان ناداته‌وه بۆيه له ئه‌م شه‌ره جيهانيهدا كه ناوهندهكهي خۆرههلَاتي ناوه‌راسته پێويستيان به دهولَهتۆكهي نه‌ته‌وه‌ي بچوك هه‌يه به جيگاي ئه‌و دهولَهته گهورهگهله چۆن بهشێوهێكي كرداري ئه‌و دهولَهت نه‌ته‌وه‌ي گه‌ورانه خزمه‌تي ته‌واويان نه‌ده‌كرد, بۆيه له باكووري ئهفريقاداو له رۆژههلَاتي ناوين ده‌ستيان دايه شهري جيهاني سێيه‌م. به‌ڵام ناكرێت رولَي گه‌لان لهههولَي شۆرِش كردن له‌م ناوچانه نكۆلَي لێ بكه‌ين, به‌ڵام ئه‌م ههولَدانانهيان كرده دژه شۆرِشي گه‌ڵان.
له ئيستاشدا هه‌موو ههولَدانهكان بو ئه‌وه‌يه كه دهولَهت نه‌ته‌وه بچوكهكاني وه‌ك ئيسرائيل و فه‌لستين وئهرمينا و...هه‌تد و دهولَهت نهتهوهكي كوردستان به ناوه‌ندي پارتي ديموكرات (PDK)و بارزاني دروست بكريت و له‌م دهولَهتۆكهدا هه‌موو خه‌بات و تێكۆشاني گه‌له‌كه‌مان له ههمووپارچهكاني تري كوردستان له‌م ئامرازه‌دا بخنكينن و گه‌له‌كمان به ئه‌وشته ئكسپايره كه له ههمووجيهاندا ئيدي باوي نامينيت و له ناوده‌چێت، ههلبخهلَينێت.
رۆلَێكي تري ئه‌م سه‌ردانه دروست بوني خوبهرِێوهبهري كاتي گه‌له‌كه‌مانه لهرۆژئاواي كوردستان, له‌چه‌ندين رِوهوه بارزاني ئه‌م پێگه‌يه پێي قبولَ ناكرێت:
(1) هه‌بووني نهوتێكي زۆر كه بارزاني بهدامهزراندني ئه‌م خۆ بهريۆهبهريه لێ بێ به‌ش ده‌بێت.
(2)رۆژئاواي كوردستان به ده‌ست پێشخهري پارتي يهكيهتي ديموكرات توانيان خه‌تي سێيه‌م له سياسه‌تدا به‌رێوه ببه‌ن و نهببنه هاوكاري رژێمي سورياو نه‌وه‌ك سالَي 2003و ئهوكاتهي ئه‌مه‌ريكا هێرشي كرده سه‌ر ئێراق ببنه دارهدهستي وڵاتاني داگيركري جيهاني, كه‌تا ئيستاش بهرههمي خهباتهكهي بارزاني, ناوچه‌دابراوه‌كان بوه بۆ گه‌لي باشووري وڵاته‌كه‌مان, كه‌چي ده‌يانه‌وێت جارێكيتر به‌بي باوه‌ري به‌گه‌ل, خهلَكي رۆژئاواي كوردستانيش بي هيچ شه‌رت و مهرجيك وه‌ك 2003 چۆن خۆيانيان خسته باوهشي ئه‌مه‌ريكاوه پارته رۆژئاوايهكانيش بخاته باوهشي (ناتوو وئپوزسيوني بهناوسوريا)وه. چۆن ئه‌وان به‌پاره ده‌ستيان له هه‌موو ناوچه‌كاني كه‌ركوك‌و سهعديهو جه‌له‌ولاو خانهقينو...هه‌تد به‌ردا ئه‌وانيش به‌پاره ده‌ست له سهريكاني و ناوچه‌كاني تري رۆژئاواي كوردستان كه نه‌ته‌وه‌كاني تري تيدايه به‌رده‌ن و وه‌ك ئه‌وان ديرۆكێكي په‌ر له‌شه‌رم تومار بكه‌ن.
(3)دروست بووني ئه‌زموونێك بو كوردان كه ده‌توانێت له‌ماوه‌يه‌كي كورتدا ئه‌و خهزمهتهي له‌ماوه‌ي ئه‌م 22سالَهدا كهلَكى ئه‌وتۆمان لێ نه‌بينى له باشووري ووڵات، ئه‌وان له ژێر فه‌لسه‌فه‌ي ئاپۆيدا لهكاتێكي كه‌مدا ئه‌و خزمه‌ته بكه‌ن. ئه‌مه ئه‌بێته هۆي شلَهژاني بارزان و دژايهتي كردني پێگه‌ي كوردان له رۆژئاوا و كه‌وتنه پلان گێرِي له گهلَ دهولهتي تورك بو له‌بار بردني دهستكهوتهكاني رۆژئاوا كه‌وتونه‌ته ههولَدان.
به‌داخه‌وه سه‌رداني بارزاني ههولَدانيكي ناونهتهوهيه بو له ناوبردني كوردي ئازاد. چۆن پيش ئه‌وه‌ي سه‌رداني توركيا بكات له گهلَ ئه‌مريكاو لايه‌نه‌كاني تري پهيوهنديداري كايهكاني رۆژهه‌ڵاتي ناوين واتا ئيسرائيل و ئينگليزيشدا راويژ كراوه ئهري پاكتاو كردني PKK له باكوور و پێگه‌ي كورداني خورئاواش و دروست كردني لايه‌ن و حزبي كارتۆني و هاپهيماني كارتۆني له رۆژههڵاتيش يه‌كێكي تره له ئهوئهركانهي دراوه بهبارزاني بو پێشگيري كردن له ئازادي له ههمووكوردستاندا. به‌داخه‌وه ئه‌مانه وه‌ك پيشێنيانيان قه‌د باوه‌ريان بههيزي گه‌ل نه‌بووه‌و نابێت بۆيه به‌رده‌وام خولياي هێزه دهركيهكانن.
به‌ڵام ئيدي گه‌لي كورد له‌و ئاستهي پيشودا نين كه بهبانگهشهي بێ واتاي ئه‌وان فريوبدرَين، ئيستا هه‌موو گه‌له‌كه‌مان راستي ئه‌مانه ده‌زانن.