کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داواکاری خه‌ڵکی سه‌یدساق ره‌وان، پێویسته وه‌ڵامی خۆپشاندان به‌ فیشه‌ک ‌نه‌بێ

Saturday, 04/01/2014, 12:00

1069 بینراوە




ماوه‌ی دوو رۆژبوو خه‌ڵکی قه‌زای سه‌یدسادق بۆ داواکاریه‌ ئاسایه‌کانیان هاتنه‌ سه‌رشه‌قام و به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه‌ داوای مافه‌کانیان ئه‌کرد. داواکاری جه‌ماوه‌ر له‌ هه‌موو کاتێکدا ره‌وان، به‌تایبه‌ت له‌ ئێستای حکومه‌تی خۆماڵی زیاتر، چونکه‌ ناچاره‌ باشترین خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان بکات له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیان. بۆیه‌ نابێ داواکاری و خزمه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌بن سێبه‌ری شه‌ڕه‌ به‌رد یان هه‌ندێک کرده‌وه‌ی زێده‌ڕۆی خۆپیشانده‌ران بشاردرێنه‌وه‌. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ جێبه‌جێکردنی داواکاری‌ خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ باشترین هه‌ڵوێسته‌.
ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش راستبکرێته‌وه‌ گوایه‌ جه‌ماوه‌ری سه‌یدسادق له‌دژی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدن؟ به‌لای ئێمه‌وه‌ ئه‌وه‌ش بۆ شێواندنی داواکاریه‌کانی خه‌ڵکن، له‌راستیدا داواکاری سه‌یدسادقیه‌کان داواکاری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌کانی تریشه‌، ئه‌گه‌ر ئێستا خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ به‌جێگه‌یاندنی داوای به‌پارێزگابوون تا ئاستێک بێده‌نگ بکرێن، به‌ڵام باوه‌ڕ ده‌که‌ین خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌مان داواکاریان هه‌ن.
پێویسته‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر شه‌هیدبوونی خۆپیسانده‌ران و بریندارکردنیان، به‌گشتی به‌لێپرسینه‌وه‌ ده‌ربازبکرێت، به‌تایبه‌ت کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش، که‌ به‌رگه‌ی بچوکترین توڕه‌ی خۆپیشانده‌ران ناگرن، چونکه‌ ئه‌وه‌ جاری یه‌که‌م نییه‌ که‌ گه‌نجان له‌ خۆپیشاندان شه‌هیدده‌بن. له‌وانه‌یه‌ خۆپیشانده‌ران تائاستێک توندبن و به‌ به‌رد هێرشیان کردبێته‌ سه‌ر داموده‌زگاکان و ئه‌وه‌ش وه‌ک پاساوێک بۆخۆیان به‌کاربێنن وه‌ک رووداوه‌کانی 17 شوبات و رۆژانی دوای، ئه‌وانیش ئه‌یان گووت له‌به‌رامبه‌ر به‌ردو داری خۆپیشانده‌ران به‌فیشه‌ک خۆمان پاراستوه‌و ئه‌نجام 10 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌. دروستبوونی توڕه‌ی لای خۆپیشانده‌ران له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چونکه‌ ده‌سه‌ڵات گوێی که‌ڕه‌ له‌ئاست داواکاری خه‌ڵک له‌کاتی ئاسایداو وه‌کو ئه‌وه‌ی خه‌ڵک نه‌زانبێ و به‌هه‌ندێک قسه‌ی باق و بریق رازی بکرێ، ئه‌وه‌ش وای کردوه‌ که‌ گه‌نجان و جه‌ماوه‌ری توڕه‌ خۆپیشاندانه‌کانیان تائاستێک توندببێ. ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ پێویستمان به‌ گه‌وره‌ترین و به‌رفره‌وانترین ناڕه‌زای هه‌یه‌، به‌ڵام که‌مترین توند و تیژی تێدا رووبدا، چونکه‌ ده‌بێ بزانرێ ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانن حه‌زه‌که‌ن خۆپیشانده‌ران توندبن تاکو له‌ژێر ناوی توندوتیژی داواکاریه‌کانیان پشتگوێ بخه‌ن.
ئێمه‌ وه‌ک رێکخراوی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌پشت داواکاری خۆپیشانده‌رانی قه‌زای سه‌یدسادق و هه‌موو ناڕه‌زای و توڕه‌یه‌ک که‌ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ نیشانه‌درێ، ئه‌وانه‌ش به‌ڕه‌واو ئاسایی ئه‌بینین، ئه‌گه‌ر داواکاریه‌کانیش جێبه‌جێ نه‌بن ئه‌وا ئێمه‌ پێمان باشه‌ ناڕه‌زایه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیان و دوور له‌توند و تیژی فره‌وانببن تاکو هه‌موو داواکاریه‌کان جێبه‌جێده‌بن.
سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی بۆ رۆحی شه‌هید بڕیار
به‌هیوای شیفا و زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌کان
رێکخراوی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان
4\1\2014



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)