له‌زه‌كه‌ریاوه بۆ سه‌رباز هه‌ورامی و دكتۆر له‌تیف ره‌شید
Thursday, 12/02/2009, 12:00
1403 بینراوە
هیچ كات نه‌مبینیوه مه‌سولێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه باس له‌گه‌نده‌ڵییه‌كانی كرابێ، شه‌رمه‌زار بووبێت و شه‌رم دایگرتبێت، یان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و واز له دزی و گه‌نده‌ڵی موشه‌خۆری بێنێت.. یان هه‌ر هیچ نه‌بێت بێته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن یان له‌رێگه‌ی كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنه‌وه داوای لێبووردن له‌خه‌ڵكی بكات..
چونكه تا زۆر تر بخۆن وبدزن و گه‌نده‌ڵی بكه‌ن ئه‌وا هه‌ر به‌لایانه‌وه كه‌مه و تێر بوونیشیان مه‌حاڵه، هه‌ریه‌كه‌شیان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستی خستۆته خوێنی ئه‌و میلله‌ته‌و هه‌ریه‌كه‌شیان به‌شێوه‌یه‌ك كار بۆ ئه‌و جۆره كه‌سابه‌ته‌و گیرفان پڕكردنه ده‌كاته‌وه.. ئه‌مه هه‌ر مه‌سوله‌كانمام ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ئێستا چه‌ندین چین و توێژیش هه‌ن تووشی هه‌مان نه‌خۆشی بوون.
با له‌وه زیاتر سه‌رتان نه‌یه‌شێنم، د. له‌تیف ره‌شید-ی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی عێراقی كه‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بێبێده‌نگی و به‌دزیه‌وه كه‌وتۆته ناو وه‌زعه‌كه‌و ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ئه‌یكات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی‌بزانێ و كه‌سێكیش گێی بڵێ ئه‌رێ كاكه ئه‌وه تۆ خه‌ریكی چیت؟
به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌ویش ده‌یكات تا سه‌ر نابێت، رۆژێك ده‌بێ هه‌ر ئاشكرا بێت... وه‌ك ئه‌و كاسبیه‌ی كه ئێستا به‌نیازه له‌گه‌ڵ زه‌كه‌ریای گۆرانیبێژدا بیكات.
دوای شكستهێنانی په‌یوه‌ندی زه‌كه‌ریا به سه‌رباز هه‌ورامی-یه‌وه، زه‌كه‌ریا بیری له‌وه كرده‌وه كه‌رێگه‌یه‌كی تر بگرێته به‌ر بۆ ده‌سپێكردن و به‌رده‌وام بوونی پڕۆژه‌كانی، چونكه دڵنیابوو به‌دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌سه‌رباز هه‌ورامی ئه‌وا ده‌ستی ده‌بڕێت له‌ولا هیچی پێناكرێت، بۆیه ماوه‌یه‌كه ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ دكتۆر له‌تیف ره‌شیددا رێكه‌وتوون كه‌به‌ناوی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌وه چه‌ندین شوقه‌و باڵه‌خانه دروستبكه‌ن له به غداد له‌سه‌ر رووباری دیجله...به رووبه‌ری (450)دۆنم، كه بۆخۆی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه نه‌ك بۆ من به‌ڵكو بۆ هه‌موو لایه‌ك جێگه‌ی گومانه،تۆ بڵێی زه‌كه‌ریا سیله‌ی ره‌حمی بۆ جنوب به‌رز بووبێته‌وه‌و بیه‌وێ له‌وێش پڕۆژه بكات؟ یان ئه‌مه به‌شێك و جۆرێكی تری دزی و پاره به‌فیڕۆ چوون و پاره خواردنه له‌لایه‌ن زه‌كه‌ریاو دكتۆر له‌تیف ره‌شید؟، ئاخر جه‌نابی وه‌زیر تۆ له‌هه‌موو خه‌ڵك باشتر ئه‌زانی كه زه‌كه‌ریا خۆی ئه‌ه‌و پاره‌یه‌ی نییه‌و ئه‌بێ له‌كۆمپانیایه‌ك یان له‌لایه‌نێكی وه‌ربگرێت، یان په‌نا بۆ شوێنێك به‌رێت، له‌كاتێكدا ئێستا سه‌رباز هه‌ورامیشی نه‌ماوه، ئه‌ی چۆن ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ت بۆ كرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووره ده‌سته‌و واتزانی كه ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستان پێی نازانین؟َ
ئایا جه‌نابی وه‌زیر که‌س نییه پرۆژه ی درووست‌کردنی به‌نداوی بده‌یتێ کۆمپانیای (نورسۆی تورکی) نه‌بێت ئه‌ویش له رێگای زه‌که‌ریاوه، ئه‌بێ ئه‌و توانا به هێزه‌ی زه‌که‌ریا چیبێت، یان به‌ڵێنی به جه‌نابیشت داوه ببێت به زاوات وه‌ک که به‌ڵێنی به سه‌رباز هه‌ورامی دابوو.
جه‌نابی وه‌زیر بۆ ئه‌و رابردووه پیسه‌ی خۆت ئه‌وه‌نده‌ی تر پیستر کرد و خسته ژێر ده‌ستی كه‌سێكی هه‌رزه‌كاری وه‌كو زه‌كه‌ریا، خۆ ناشکوری نه‌بێ نه‌مووچه‌كه‌ت ئه‌وه‌نده كه‌مه تا پێی نه‌ژیت نه ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ژاریشی په‌نا بۆ ئه‌م كاسبیه به‌ریت. دڵنیام ئه‌مه جگه له‌مه‌به‌ستی دزین و ژێراو ژێری به‌ولاوه مه‌به‌ستێكی تری له‌دواوه نییه، كورد دڵی به‌وه خۆشه كه نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌كانی له‌به‌غا سه‌رقاڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك خانه‌قین....هتدن، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كه‌له‌وێ خه‌ریكی چین..
ئه‌گه‌ر كار وابڕوا دڵنیام له‌وه‌ی وه‌ك چۆن لێره هه‌ر رۆژه‌ی مه‌سولێك نهێنی خانوو زه‌وی و پاره‌و ماڵ وموڵكی ئاشكرا ده‌بێت و ریسوا ده‌كرێت، ئه‌وا كار وا بڕوات مه‌سول و سه‌ركرده‌كانیشمان له به‌غداو جنوب له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی سه‌رمان شۆڕده‌كه‌ن و به‌سه‌ر شۆڕی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ئێمه‌ش به‌خۆیانه‌وه شه‌رمه‌زار ئه‌كه‌ن..