بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ترۆمبێلێکی ڕزاو وسەرۆکێکی بێ گوێ!

Thursday, 12/01/2012, 12:00




لە جیهانی پرجەنجاڵ و هەژموونی تەکەنۆلۆژیای نوێ و خواست و باسی زۆر لە سەر چەمکی دیکتاتۆری و دیمۆکراسیو،باسکردن لە دەیان چەمکی تر جیهان تا ڕادەیەک وا سەرقال بووە وەک ئەوە وایە هاتنی ڕۆژی کۆتایی بێت ، واتە یوم القیامە.
هەر ووڵاتەو هەر سەرکردەو هەر سەرمایەدارو،هەرکۆمپانیای جۆراو جۆروهونەرپیشەوهەرکەسێکی تری سادە لە گوڵە بەڕۆژە فرۆش و پەشمەک فرۆشێکەوە تا دەگاتە ئەوەی کە سەرۆکی ووڵاتێکە، لە کاتوو ساتێکدا ژیان دەکەن ئاوهاش وێنای ژیان دەکەن کە سبەی وادەی کۆتایی تەواوی گێتی بێت !  
ئەگەربە ڕاستی سەردانێکی پزیشکە دەروونیەکانیان پێ بکرێت لەوە دڵنیام وەک ئەو ترۆمبیلە پڕکێشانە وان کە لە لایەن پسپۆرانی بواری پشکنینەوە هەلسەنگاندنیان بە ئاکامێکی نەرێنی دەردەکەوێت و،پاشان لە لایەن یاسای لێخورینەوە هۆشدارییان پێ دەدرێت، تا ئەو کاتەی کە بە تەواوی لە گرفتەکانیان ڕزگاریان ئەبێت،یان ئەوەیە خۆیان بەن بەدەستی قەدەرولە ترسی وەرگەڕان و کۆنترۆڵی پۆلیسەکانی ڕێگەوبانو،بە قەدەر جارێک ڕزگاریان بێت، ئەوەشی ئەوهەموو بارەدەروونییەی هێناوەتە نێو تاک بە تاکی مرۆڤەکانەوە و ژیانی لە سەر چینو توێژەکانی کۆمەڵ گرانو تاڵ کردووە بە پلەی یەکەم فەرمانڕەواییەکی گەندەڵکارانەی سەرۆکەکانە کە تیادا هەلی کارو ئاسودەیی و ئومێدیان خستۆتە نێۆ ڕۆژەڤی تاڵی ستەمکارانەی هێزو بازویانوو، باری دەروونی مرۆڤەکانیان لا ئاساییەوە بۆ نا ئاساییو شڵەژان گۆڕیوە!
واتە لە هەردوو بوارەکەدا کەسی لێخوڕلە مەترسیدا ژیان دەکاتو هەردەم لە بارێکی ناهەمواری دەروونیدا گوزەران دەکات هەرئەوبارە دەروونییە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەو ئاکامە بگات کە لە لایەن میکانیکی بواری ترۆبێلەوە هۆشداری پێدرا،لە بە کارنەهێنانی ترۆمبیلەکەی تا ئەوکاتەی بە باشی لە کۆنترۆڵ دەردەچێتو دەبێتە ترۆمبیلێکی پاک،بەڵام بێ گوێی شۆفێرلە بەرابەر پسپۆرانی بواری ترۆمبیلو هێماکانی ڕێگەوبانەوە دوابەدوای خۆی کارەساتێک دەقەومێنێتو جگە لەوەی ماڵوێرانی بۆ خۆی بهێنێت لە سەرهەمان شەقام ترۆمبێلو کەسانی تر دەخاتە بازنەی کارەساتەکەوە!وەک پسپۆرانی بواری ڕێگەوبان زۆر جارئاماژەیان بۆ کردووە بەشێکی زۆرلە کارەساتەکانو گیان لە دەست دانی خەڵکانی ترلە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا هۆکارەکەی لە لایەن کەسێکی بێگوێو نەزانەوە بووە،بەو هۆیەشەوە خەڵکانی تری بێ تاوانو خۆ پارێز بەشێکی قوربانییەکان هاتوون، بە واتایەکی تر ئەو گەشتیارانەی کە لە ترۆمبێلێکدا یان هەر هۆکارێکی تری گواستنەوەدان هیچ پەیوەندییەکیان بە وەرگەڕانو خولقانی کارەساتەوە نییە ئەوە لێخوڕە دەبێت ئاگاداری سەلامەتی گەشتیارەکان بێت،باشترە بڵێین شۆفێرێکی باش ڕۆڵی سەرۆکێکی باش دەبینێتو خرابێکیش پێچەوانەکەی!
سەرۆکێک کە سەرەتا بە چەند ئامانجێک بۆ سەرکورسی دەسڵات سەردەکەوێت کە خۆی لە چاکسازیو بەرەوپێش بردنی ووڵات دا دەبینێتەوە بە پلەی یەکەم،بەڵام کاتێک خۆی لە بەرزی دا دەبینێتەوە ئیتر خوارەوەی خۆی بە ئاسانی بەدی ناکات تا ئەو کاتەی کە جەماوەر دەبێتە بورکانی هێزێکی دژ بە دیکتاتۆر بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایی، سەرەتا بە چەند داخوازییەکو پاشان بە هێنانەخوارەوەی تەختو تاراجی سەرۆک خواستەکان بەردەگرن!!
وەک چۆن دوورترین ڕێگا سەرەتاکەی لە هەنگاوێکەوە دەست پێ دەکات سەرچاوەی قەیرانە وێرانکارییەکانیش کە ووڵات بە بوارە جۆراوجۆرەکانی هەژاری دەگەیەنێت،ئاوهاش سەرچاوەکەی چەند دەنگێکی ناڕەزاییە کە خۆی لە چەند هۆشداریو داخوازییەک دبینێتەوە تا ئەوکاتەی کە دەسڵاتە تۆتالیتاریەکانو،سەرۆکە بێ گوێکان مایلی چاککردنی گوێکانیان نابن بە چوونە لای ئۆتۆرینۆ کە تایبەتە بە چارەسەرییەکانی بیستن! واتە سەرۆک کاتێک دەکوێتە بەرشاڵاوی ناڕەزاییەکان هیچ بەهانەیەک نییە بەوەی کەڕزگاری بکات لەوەی کە بەسەری هاوپیشەکانیدا تێپەڕیونو بە دەستی جەماوەرو ئیرادەی پۆڵایینیان یان لە بیابانەکاندا گۆڕ بە گۆڕیان کردوون یان بە شەرمەزارییەکی زۆرەوە پشتیان کردووەتە خاکو ئاوی خۆیانو لە ووڵاتە دوورە دەستەکان بە شەرمەزاری گیانیان لە دەست داوە،مەرگی قەزافی کە چەند مانگێک تێناپەڕینێتو،خۆدزینەوەی شای ئێران لە ساڵی ١٩٧٩و نەگەڕانەوەی بۆ ووڵاتەکەی بۆ هەتاییو لە گۆڕ نانی بە دەیان هەزار میل دوورلە شوێنی لە دایک بوونی!
هەردوو جۆر لە سەرۆک بە گوێدارو بە بێ گوێوە بە باشی دەزانن بە دابەزین لە سەر کورسی دەسڵات کام داهاتوو جاوەڕوانیان دەکات، چوونکە پێشتر نامەی کردەوەکانیان بە دەست دەگات ،ئەوانەی سەرۆکن شەکریان خوارد ئەگەر بڵێن ئاگاداری ڕەوشەخرابەکانی ووڵات نەبوینە،هەر بۆیە گومانی تێدا نییە بە ووردی ئاگاداری ئەو هەموو ئازارانەن کە هەژارێک لە نەبوونی بژێویدا دەیچێژێتو،زیندانییەکی بێ تاوان لە گۆشەی زیندانێکدا پێوەی دەناڵێتو،دایکێکی جگەر سووتاو شیوەن بۆ مەرگی کوڕە لە دەست چووەکەی دەکاتو، کرێچییەک تەواوی مانگ لە پەژارەی نەبوونیدا دەیچێژێتو،بیمارێک لە نەبوونی دەرمانی پێویست دا پەنا بۆ مەرگ دەباتو پەنابەرێک لە تاراوگە بە ئازاری دوورە ووڵاتییەوە سەردەنێتەوەو،لاوێکی گیرفان چۆڵ ئازارەکەی دەزانێتو،بازارگانێکی بە ویژدان لە خەمی سەروەتەکەیدا دەی چێژێت لەو دەمەی کە بەرپرسێک یان هێزلە پشتێکی گەندەڵ دەستی بە سەر پارەکەیدا گرتووەو قۆرخی کردووەو لە چاوەڕوانیدا ئاوات بۆدەسکەوتەکانی دەخوازێت!
سەرۆکە تاوانکارەکانی سەرکورسی فەرمانڕەوایی ئێوە دەتوانن شۆفێرێکی باش بن لە گەیاندنی گەشتیارانی ووڵات لە گەشتەکانیاندا بە بێ هیچ کارەساتێک ،هەرچی زووتر بێت باشترە بە ئاگا بێن لە خەوی دەسڵات، ئەگینا دوورنییە بە هەمان پێوەر مامەڵەتان لە گەڵدا بکرێت لە لایەن دانیشتوانوتاکەکانی ووڵاتەوە،بۆ ئەوەی نەوەک قەزافیتان لێ بێو،نە وەک شای ئێران لە تاراوگەدا لە گۆڕ بنرێن،لە هەموو باشتر بۆ دەربازبوونتان لە داهاتوویەکی پڕلە شەرمەزاری یان ئەوەسە سەردانی ئۆتۆرینۆ بکەن، یان ئەوەتە لە داخوازییەکانی جەماوەر خۆتان بە گێل نەزانن!!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە