کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیشکێک بۆ‌ سه‌ر‌ بابه‌ته‌که‌ی نوسه‌ری‌ "سوڵتانه‌کانی‌ عوسمانی " !!

Wednesday, 03/02/2010, 12:00


چه‌ند‌ رۆژێکه‌ به‌ڕێزێک‌ که‌ ناوی‌ ڕێبوار‌ هه‌مه‌وه‌ندی‌یه‌ ،له‌ سایتی‌ کوردستان‌ پۆست ئه‌رک‌و ماندوبونیکی‌ زۆری‌ کێشاوه‌ خۆی‌ له‌ قه‌ره‌ی‌ کاری‌ وه‌رگێڕان‌ داوه‌، پێده‌چێت‌ ئه‌مه‌‌ یه‌که‌م‌ کاری‌ وه‌رگێڕانی‌ بێت‌ ، به‌بڕوای‌ خۆی‌ کارێکی‌ چاکی‌ پێشکه‌ش‌ به‌ بواری‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ کردوه‌ و خزمه‌تێکیشی‌ به‌ خوێنه‌رانی‌ کورد‌ گه‌یاندوه‌، ئه‌و برا‌ به‌ڕێزه‌‌ هه‌ڵساوه‌ به‌زنجیره‌یه‌ک‌ وه‌رگێڕان‌و نوسینه‌وه‌ی‌ ‌چه‌ند‌به‌شێک‌ له‌‌سه‌ر‌ ژیان‌و پێناسه‌و پڕۆفایلی‌ سوڵتانه‌کانی‌ عوسمانلی‌، ‌من‌ ده‌بێت‌ بپرسم‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ تا‌ چه‌ند له‌و نوسینه‌یدا‌ ئامانجی‌ خۆی‌ پێکاوه‌ ،ئه‌و ده‌یه‌وێت‌ چی‌ به‌ خوێنه‌ری‌ کورد‌ بڵێت‌ ؟. ئایا‌ هه‌ر‌ هێنده‌ به‌سه‌ باسی باڵا‌ به‌رزی‌و سورو‌سپی‌و ریش‌ خه‌نه‌یی‌ سوڵتانه‌کان‌و ناوی‌دایک‌ وباوک‌ کچ‌و کوڕه‌کانی‌ سوڵتانه‌کانمان پێ بناسێنێت‌ !؟ هه‌موو‌ نوسینێکی‌ وه‌رگێڕان‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر‌ نووسه‌رئاماژه‌ به‌ ناوی‌ سه‌رچاوه‌که‌و‌ ناوی‌ نوسه‌ری‌ کتێب‌ و له‌ چ‌ زمانێکه‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ بکات،که‌چی‌ ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌‌ گرنگه‌ به‌ هیچ‌ شێوه‌یه‌ک‌ ئاماژه‌ی‌بۆنه‌کراوه‌ ! له‌ لایه‌کی‌ دیکه‌وه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ دیاره‌ کتێب‌و سه‌رچاوه‌ی‌ چاکی‌ له‌ به‌ر‌ده‌سته‌ باشتر‌ ده‌بوو بچوبایه‌‌ته‌ قوڵایی‌ ژیان‌و کار‌و کرده‌وه‌کانی‌ سوڵتانه‌کانی‌ عوسمانی‌ که‌ له‌ ئیمپڕاتۆریه‌ته‌که‌یان‌ چ‌ جۆره‌ ئازار‌و ئاشوب‌و نه‌هامه‌تی‌‌و سه‌رکوتکردنێکیان‌ به‌سه‌ر‌ گه‌لانی‌ ژێر‌ ده‌ستی‌ خۆیان‌ هێناوه‌ ، له‌و‌ گه‌له‌ ژێر‌ده‌ستانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م‌ هه‌ڵبه‌ت‌ پشکی‌ شێر‌ به‌ر‌ گه‌لی‌ کورد‌ که‌وتوه‌! که‌ ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵدابێ‌ هاوخوێن‌و هاو‌ڕه‌گه‌ز‌و هاو‌ زمانی‌‌ سوڵتانه‌کان‌ پاش‌ له‌ ناو‌ چوونی‌ ئیمپڕاتۆریه‌‌ته‌که‌و بچوکبونه‌وه‌ی‌ نفوزی‌ ده‌سه‌ڵات‌و حوکمڕانی،‌ دواتر‌که‌ پاشماوه‌که‌ی ئه‌و کۆماره‌بوو که‌ ئه‌تاتورک‌ نه‌خشه‌ی‌ بۆ‌ کێشاو‌ به‌ناو‌ ده‌وڵه‌تی‌ عیلمانی‌ ئه‌و تورکیا‌یه‌ی‌ که‌ ئه‌مڕۆ‌ ده‌یبنین‌ دامه‌زراند‌ به‌ هه‌مان‌ شێوه‌ بگره‌ زیاتریش‌ گه‌لانی‌ ناوچه‌که‌‌ی دووچاری‌ سڕینه‌وه‌ی‌ ناسنا‌مه‌وپاکتاوی‌ ره‌گه‌زی‌ کردوه‌ئه‌و سیاسه‌ته‌ش‌ تا‌به‌ ئه‌مڕۆ‌ش‌ ده‌گات درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ر‌ هێسک‌وپڕوسکی‌ گه‌لی‌ کورد‌و گه‌لانی‌ دیکه‌ی‌ میزۆ‌بوتامیا‌و ئه‌نادۆڵ‌و قوبڕس‌ بونیاد‌ نراوه‌ !! ئه‌گه‌ر‌ که‌سێک‌ بیه‌وێت‌ خۆی‌ له‌ بواری‌ مێژوو‌ بدات‌ خۆ‌ ده‌بێت‌ به‌ ویژدان‌ و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ باس‌ له‌ ڕووداوه‌کانی‌ مێژوو بکات‌ و چاک‌ و خراپی‌ ڕووداوه‌کان‌ بۆ‌ نه‌وه‌ی‌ ئێستا‌ به‌ سه‌لیقه‌یه‌کی‌ کارا شرۆڤه‌ بکات‌‌، مێژوو‌ به‌ چه‌واشه‌کاری‌‌ نه‌نوسرێته‌وه‌ خۆڵ‌ نه‌کرێته‌ چاوی‌ نه‌وه‌کانی‌ ئه‌مڕۆ. دیاره‌ ئه‌وه‌ی‌ من له‌ نوسینه‌کانی‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌‌ بینیم‌ هیچ‌ کام‌ له‌و مه‌رجانه‌ی‌ کاری‌ وه‌رگێڕانی‌ تێدا‌ به‌دی‌ نه‌کرا! بۆیه‌ پێم‌ وایه‌ ناچێته‌ قاڵبی‌ نوسین‌و سوود‌ گه‌یاندن‌ به‌ خوینه‌ری‌ کورد ! ده‌کرێ‌ تورکێکی‌ عوسمانلی‌ بابه‌تێکی‌ له‌م‌ جۆره‌ بۆ‌ به‌شان‌و باڵ‌ هه‌ڵدانی‌ سوڵتانه‌کانی‌ عوسمانی‌ بڵا‌و بکاته‌وه‌ به‌ ڵام‌ کاتێک‌ که‌سێک‌ پاشناوه‌که‌ی‌ عه‌شیره‌تێکی‌ کوردی‌‌ ڕه‌سه‌ن(هه‌مه‌وه‌ندی‌) بێت‌ نوسینێکی‌ له‌م‌ جۆره‌ بڵاو‌ بکاته‌وه‌ جیگای‌ پرسیاره‌ !؟؟؟؟ به‌و ئومێده‌م‌ نوسه‌ر‌ی‌ بابه‌ته‌که‌‌ ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ نوسینه‌م‌ به‌ هه‌ڵه‌ لێک‌ نه‌داته‌وه .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە