کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پێکهاتنی کۆنفرانسی سێهه‌می ژنانی رۆژهه‌‌ڵات

Tuesday, 06/08/2013, 12:00

1123 بینراوە


کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنفرانسی سێهه‌می ژنانی رۆژهه‌ڵات راگه‌یاندن
پێکهاتنی کۆنفرانسی سێهه‌می ژنانی رۆژهه‌‌ڵات
Saturday 26th & Sunday 27th October 2013
London Metropolitan University
166-220 Holloway Road
London, N7 8DB

کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ کۆنفرانسی سێهه‌می ژنانی رۆژهه‌ڵات، پێخۆشحاڵه که پێکهاتنی کۆنفرانسی سێهه‌می ژنانی رۆژهه‌ڵات به جه‌ماوه‌ری کورد رابگه‌ینێت.
‌کۆنفرانس له‌ژێر ناونیشانی "ڕۆڵی ژنانی کورد له دابینکردنی گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به دێمۆکراسی کردنی ئێران" له رۆژانی 26 و 27ی مانگی ئۆکتۆبری 2013 له زانستگای مێترۆپۆلیته‌ن له له‌نده‌ن پێکدێت. کۆنفرانسه‌که به زمانی کوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام پانێلی 4 به زمانی ئینگلیزی ده‌بێت.
کۆنفرانس له چوار پانێلی باس و لێدوانی تایبه‌ت به ژنی کورد له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌دوێت.
1- پێگه‌ی ژنی کورد له ئێران، ئێراق، تورکیه، سوریه و له هه‌نده‌ران: ئه‌م به‌شه هه‌وڵ‌ده‌دات که جه‌خت بخاته سه‌ر بارۆدۆخی ژنی کورد له بواری سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا.
2- چۆنیه‌تی و گرنگی‌پێدان به به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی وشیاری کومه‌ڵگه له‌سه‌ر بابه‌تی ژێنده‌ر و پێگه‌ی ژن له کۆمه‌لگه‌ی کوردیدا: ئه‌م به‌شه تیشک‌ده‌خاته سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رنج و باس و لێدوان له‌سه‌ر مافی ژن و ئازادی ژن له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیدا.
3- دیاربوون و نادیاربوونی ژنی کورد له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێراندا و له چوارچێوه‌ی جووڵانه‌وه‌ی دێمۆکراسی‌خوازی و بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێراندا: ئه‌م به‌شه هه‌وڵ‌ده‌دات له بابه‌تی 'به ئه‌وانی‌تر کردنی' ژنی کورد بدوێت له چوارچێوه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ژنان و دێمۆکراسی‌خوازی له ئێراندا.
4- 'هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ ژنانی کورد': وتاربێژان له‌م پانێله‌دا چه‌ن بابه‌تی گونجاو له‌گه‌ڵ تێمای کۆنفرانس و له‌سه‌ر هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کوردبۆ دابینکردنی مافیان پێشکه‌ش‌ده‌که‌ن.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ کۆنفرانس له‌و به‌ڕێزانه‌ی که خوازیارن له‌م کۆنفرانسه‌دا وتار پێشکه‌ش بکه‌ن داواده‌کات که کورته‌یه‌ک له باسه‌که‌یان بۆ کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ کۆنفرانس تا 31st August 2013 به ئیمه‌یل ئادره‌سی خواره‌وه به‌ڕێ بکه‌ن: [email protected] . تکایه کورته باسه‌که له 300 وشه زیاتر نه‌بێت و درێژه‌ی باسه سه‌ره‌کی‌یه بۆ پێشکه‌ش کردن له ماوه‌ی 10-15 خۆله‌کدا بێت. به‌هۆی ئه‌وه وتاربێژان بۆ پانێلی 1 و 4 له لایه‌ن کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ کۆنفرانسه‌وه بانگهێشت ده‌کرێن تکاده‌که‌ین باس بۆ پانێلانه ئاماده‌مه‌که‌ن.

ئه‌م کۆنفرانسه له کۆتاییدا هه‌وڵ‌ده‌دات که به په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک هه‌ندێ پێشنیاربکات بۆ چۆنیه‌تی پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی ژنانی کورد له پێناو پته‌وکردن و سه‌لماندنی مافیان له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و له ئێراندا.


کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنفرانسی سێهه‌می ژنانی رۆژهه‌ڵات له‌نده‌ن July 2013


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)