کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەپێی داوایاکی یاسایی لە بەریتانیا دەردەکەوێت، کە پاڤێل تالەبانی 187 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم دزیوە

Thursday, 19/09/2013, 12:00


ئه‌م دۆکۆمێنته‌ بریتیه‌ له‌ تۆمارکردنی داوای یاساییەک لە بەریتانیا کە کۆمپانیای مۆندی پترۆلیمی به‌ریتانیاMonde Petroleum SA  ، له‌ سەر پاڤێڵ تاڵه‌بانی و چوارکه‌سی تر ئەویش ده‌رباره‌ی کۆنتراکتێکی ساخته‌، که‌ پاڤێڵ تاڵه‌بانی و هه‌ندێک لێپرسراوانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم و کومپانیایه‌کی کاره‌باوه‌ کردویانه‌. ئه‌م دۆکۆمێنته‌ له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌کانی کومپانیای مۆندی پترۆلێمه‌وه‌ نێراوه‌ بۆ پاڤێل تاله‌بانی و ئه‌و چوارکه‌سه‌ی تر، تا له‌ دادگا ئاماده‌بن، مێژووی ناردنی ئه‌م دۆکۆمێنته‌ مانگی شه‌شی ساڵی2012 یه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی سه‌رنجه‌، له‌م دۆکۆمێنته‌دا زۆر به‌ئاشکرا ڕوون بۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و پێنج که‌سه‌، که‌ پاڤێل تاڵه‌بانی یه‌کێکیانه‌، هه‌موویان پێکه‌وه‌ کاریان کرووه‌ و فێڵیان له‌ حکومه‌تی هه‌رێم کردووه‌ و کومپانیای مۆندی پترۆلیمی به‌ریتانیایان بێبه‌ش کردووه‌ له‌ دزینی ئه‌و ملیۆنه‌ها دۆلاری بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌و کۆنتراکه‌ ساخته‌یه‌ی هێنانی کاره‌با.
شتێکی تریش که‌ جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئەگه‌ر حوکمه‌تی هه‌رێم که‌سانی دڵسۆزی تێدا بوایه‌ هه‌ر زوو ده‌یانزانی هێنانی 488ملیۆن مێگا وات نزیکی لانی که‌م 400 ملیۆن دۆلاری ده‌وێت، به‌ڵام پاڤێڵ په‌یمانی به‌ حکومه‌ی هه‌رێمداوه‌، که‌ به‌ 187 ملیۆن ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌کات و هه‌ر بۆیه‌ به‌ په‌له‌ کومپانیاییه‌کی ساخته‌ له‌ قبرس تۆمار ده‌کەن، کە ئەو کۆمپانیایە بوونیشی نییە، بە دوایدا عومه‌ر فه‌تاح ئه‌و کۆنتراکه‌ ده‌دات به‌ پاڤێل تاڵه‌بانی.
به‌گوێره‌ی ڕێکه‌وتنی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت له‌ سه‌دا حه‌ڤده‌ی ئه‌و 187 ملیۆن دۆلاره‌ بخاته‌ سه‌ر حسابێکی تایبه‌تیه‌وه‌ و که‌س بۆی نه‌بێت ده‌ستی تێبخات هه‌تا کۆنتراکه‌که‌ به‌ ته‌واویی بڕیاڕی له‌ سه‌ر ده‌درێت و ئه‌و کومپانیای هێنانی کاره‌بایه‌ ده‌ست به‌کاره‌کانی ده‌کات.
 حسابی ئه‌م بانکه‌ له‌ کاری بازرگانی و پڕۆژه‌ کان و پێی ده‌ووترێت ئێسکرۆ ئه‌که‌وانت  Escrow Account و ناوی تاکه‌ که‌سێکیشی له‌سه‌ر نییه‌.
 گوێره‌ی ئه‌م شکاته‌ پاڤێل تاڵه‌بانی توانیویه‌تی ناوی خۆی بخته‌ سه‌ر ئه‌و ئێسکرۆ ئه‌که‌ونته‌ و به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌ستی کردووه‌ به‌ دزین و دەرهێنانی ئه‌و پاره‌یه‌ و خۆی له‌ به‌خشینی پاره‌ی حه‌قده‌ستی کومپانیای مۆندی پترۆلیمی به‌ریتانیا دزیوه‌ته‌وه‌، که‌ داوای سێ ملیۆن دۆلاری لێ ده‌که‌ن و پاشان دوو ملیۆن دۆلاری تر، که‌ کۆی شکاته‌که‌یان له‌ پاڤێل و ئه‌و چوارکه‌سه‌ی تر پێنج ملیۆن دۆلاره‌.
له‌م دۆکۆێنته‌ی ئه‌و پارێزه‌رانه‌دا هاتووه‌، که‌ ئه‌و چوارکه‌سه‌ وه‌ک شکاندی کۆنتراکت ناویان هاتووه‌، به‌ڵام پاڤێڵ تاڵه‌بانی وه‌ک که‌سێکی ساخته‌کار و فێڵباز ناوی هاتووه‌.
به‌کورتی ئه‌م که‌یسی شکاته‌ی، که‌ کۆمپانیای مۆندی پترۆلیمی به‌ریتانیا، له‌ پاڤێڵ تاڵه‌بانی و ئه‌و چوارکه‌سه‌ی ترکردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌داحه‌ڤده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ که‌187ملیۆن دولار له‌ حسابیێکی تایبه‌تدا دابنرێت، که‌ ئێسکرۆ ئه‌کاونتی پێ ده‌ووترێت، ده‌کاته‌ هه‌ژده‌ ملیۆن و حه‌وت سه‌دهه‌زار دۆلار، به‌ڵام پاڤێل تاڵه‌بانی و ئه‌وان هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌یان دزیووه‌ و به‌کاریان هێناوه‌ و کۆمپانیای مۆندی پترۆلیمی به‌ریتانیایان بێبه‌ش کردووه‌ له‌ دانی به‌خشیش و حه‌قده‌ستی کاری ئه‌و کومپانیایه‌، که‌ ئێستا داوای پێنج ملیۆن دۆلار له‌ پاڤێل تاڵه‌بانی و ئه‌و چوارکه‌سه‌ ده‌کات.

لێره‌دا هه‌ندێک زانیاری بڵاوده‌که‌یه‌وه‌ که‌ له‌ شکاته‌دا هاته‌ و ناوی چه‌نده‌ها که‌سی تریشی تێداهاته‌وه‌ که‌ چ به‌ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیان به‌و پاره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌:
کلیکی ئەم لینکە بکە بۆ بینینی داوا یاساییەکە، کە لە خوارەوە جارێکی تر کەمێک قسەی لەسەر دەکەین:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Talebani/paveltalabani.pdf

- له‌ به‌شی 21 ـ لاپه‌ڕه‌11 باسی ئه‌وه‌ ده‌کات، که‌ پاڤێڵ تاڵه‌بانی ناوی خۆی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و ئێسکرۆ ئه‌که‌ونته‌، که‌ تابتوانێت به‌ ئاره‌زووی خۆی پاره‌ی لێده‌ربهێنێت، که‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی کۆنتراکه‌که‌یه‌ و کارێکی نایاساییه‌.

- له‌ لاپه‌ڕه14و15و16دا ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ژده‌ ملیۆن و حه‌وسه‌د هه‌زار دۆلاره‌ نابێت که‌س ده‌ستی تێبخات، به‌ڵام پاڤێڵ تاله‌بانی به‌ ئاره‌زووی خۆی بۆ خۆی به‌کارهێناوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش کارێکی ساخته‌ و دزینه‌.

ـ له‌ به‌شی22ولقی11دا به‌ ئاشکرا ده‌ڵێت پاڤێڵ تاڵه‌بانیی جارێک پێنج ملێۆن و دووسه‌د هه‌زار دۆلاری له‌و حسابه‌ ده‌رهێناوه‌ بۆ کاری شه‌خسی خۆی، که‌ پێچه‌وانه‌ی کۆنتراکه‌که‌یه‌.

ـ له‌ به‌شی 22لی۷دا لاپه‌ڕه‌ 17دا باسی ئه‌وه‌ ده‌کات، که‌ پاڤێڵ تاڵه‌بانی له‌م حسابه‌ سێ سه‌د هه‌زار دۆلاری لێداوه‌ به‌ سه‌یاره‌یه‌کی گرانبه‌ها. هه‌روه‌ها باسی چه‌نده‌ها که‌س ده‌کات، که‌ پاڤێڵ پاره‌ی پێداوون له‌م حسابه‌.

- له‌ به‌شی 22 دا لقی2 داباس له‌ وه‌زیری کاره‌بای حکومه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، که‌ داوای ئه‌و هه‌ژده‌ ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلاره‌ ده‌کاته‌وه‌، که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بودجه‌ی هه‌رێم پاش ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رده‌ه‌وێت، که‌ ئه‌و کۆنتراتی پڕۆژه‌ی کاره‌بایه‌ جێبه‌جێ ناکرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌که‌ی بێسوود ده‌بێت و ئه‌و پاره‌یه‌ وون ده‌بێ.

لەم لینکانەی خوارەوەشدا هەندێک زانیاریی و بەڵگەی دیکە دەردەکەوێت کە تالەبانی و هەردوو کوڕەکەی لە کۆمپانیاکانی دەرەوەی کوردستاندا ئەمەریکا، هۆڵەندا، ئەفغانستان، سویسرا، ئێران ... هتد چەندین پشکیان لە نەوتی دزراودا هەیە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە