کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێك بۆ ئەو جەماوەرە خۆپیشاندەرە بە ئەمەك و بەشەرەفەى سەراى ئازادى سلێمانى

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


بەڕێز (كوردستانپۆست)ى ئازیز 
(پەیامێك بۆ ئەو جەماوەرە خۆپیشاندەرە بە ئەمەك و بەشەرەفەى 
سەراى ئازادى سلێمانى)
لە كارمەندانى ماندوو نەناسى كارەباوە ئەم پەیامە دەخەینە بەرچاوتان كە پێمان وایە كاریگەرى زۆرى دەبێت لەســـەر چارەسەرى ڕەوشى كارەبا لە هەرێمى كوردســـتان و بەتایبەتى شارە خۆشــەویسـتەكەمان شارى هەڵمەت و قوربانى كە داوابكرێت بەڕێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانى (ابو بكر أحمد عبداللە) لاببرێت كە تا سەر ئێســقانى گەندەڵە و بووكە شووشەیە بە دەستى یەكێك لە بەڕێوەبەرەكانیەوە كە(بەڕێوەبەرى دابەشكردنى كارەباى سلێمانى / شێخ هیوا ) كە بە جووتە زۆر گەندەڵ و هەلپەرست و بێ بەڵێنن ، لێرەدا ئێمە ئەمە بۆ مێژوو تۆمار دەكەین 
كە لەو كەسە بێهەڵوێستانە خۆش نەبن وسبەى بێنەوە ڕیز وكلكە لەقێ بكەن وەكو پیشەى هەموو كاتیان چونكە ئەمان هۆكارى سەرەكى خراپى كارەباى ئەم شارە جوانە كە هیچ داكۆكیەكى لێناكەن ، با لابردنى ئەم دوو گەندەڵە ببێتە دروشمتان.

پشتیوانتان
فەرمانبەرانى كارەبا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە