ڕژێمی ئێران وه‌ك دڕنده‌ترین ڕژێم بۆسهركوت كردنی ئازادی خوازان
Wednesday, 29/02/2012, 12:00
مێژو گه‌واهی ده‌ری ئه‌وه‌یه‌كه زۆربه‌ی ڕژێمه دیكتاتۆره‌كانی دنیا فه‌زاكانی ئازادی بچوك ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی به‌ته‌واوی له‌ناوبردنیشی ده‌ده‌ن هه‌ربۆیه له نێوفیكری ڕژێمه تۆتالیتارهكاندائهم جۆره به‌ڕێوه‌چونی سیاسه‌ته باوه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداراندایه بۆمانه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌یان گه‌شه‌كردن و فراوان بوونی ئازادیش له ڕێگه‌ی گروپێك یان حیزبێكی سیاسی ئۆپۆزیسیونی.
ناكۆك له‌گه‌ڵ ئه‌وڕژێمه دیكتاتۆره‌دا ورده ورده فراوان دهبێتزۆرجاریش ڕۆژنامه نوسان و هونه‌رمه‌ندان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شدارن له‌گه‌شه‌كردن و فراوانبونی ئه‌و ئازادی و یستنهدا ده‌كه‌ن ئیدی گرنگ نیه له‌نێو خۆی ئه‌و وڵاتهدابێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ,ڕژێمه سه‌ركوت كه‌رو دیكتاتۆره‌كانیش له‌ڕێگه‌ی تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن به زۆربه‌ی شێوازه‌كانی و زیندانی كردن و نان بڕین و هه‌تادوایی فشاری توند‌و بێ به‌زه‌ییانه ده‌خه‌نه سه‌رئازادی خوازان
بۆنمونهیهكێك له ووڵاتی زۆر دژه مرۆڤ و فره فرهتۆتالیتارانهی ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی توند مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ چالاك وان و ئازادی خوازان‌دا ده‌كات ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه كه‌سه‌رجه‌م فه‌زاكانی ئازادی قۆرخ كردووه‌و وه‌حشی گه‌رانه‌و دوور له‌سه‌رجه‌م هه‌ستی مرۆڤانه كه‌وتۆته له‌سێداره‌دان وزیندانی كردنی چینی چه‌وساوه‌ی كرێكار‌و چالاكوانان و ڕۆژنامه‌نوسان به‌جۆرێك لا له‌هیچ جۆره به‌هایه‌كی ئینسانی و ئه‌خلاقی ناكاته‌وه، به‌لایه وه گرنگ نیه له‌به‌ر تاكه هاواری مرۆڤێكی ئازادی خواز كه‌داوای سه‌ره‌تایی ترین مافیخۆی ده‌كات چه‌ندین ڕه‌شه كوژی ئه‌نجام بدات،
ڕژێمی ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی ده‌زگا بۆگه‌نه‌كانی وه‌ك ده‌زگای موخابه‌راتی ئیتڵاعات و سوپای پاسداران و مامورهكانیهوه و چه‌ندین به‌كرێ گیراو‌و جاشه چڵكاو خۆرهكانیهوه ده‌یان و سه‌دان هاوڵاتی زه‌حمه‌ت كێش‌و ڕۆژنامهنوسو چالاكوانی مه‌ده‌نی و سیاسی له نێوه‌ڕاستی كوچه‌و شه‌قامه‌كانی شاردا گولله‌باران و له‌سێداره بدات و زیندانیان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت ڕه‌چاوی حوكمی یاساش بكات وه‌هیچ جۆره دادگایه‌كی عادیلانه‌ش ئاماده‌بونی نیه ، ئه‌مه‌ش ترسناكترین دیارده‌یه به‌جۆرێك ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌شه‌ده‌كات و تاوانه‌كانی ئه‌و ڕژێمه گه‌وره تر ده‌بێت ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا كێشه‌یه‌كی فره گه‌وره‌یه‌و كاره‌ساتی گه‌وره‌ترو تاوانی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیدا دههێنیبَت ، ڕژێمی ئێران هه‌ربۆ هاوڵاتیانی خۆی نه‌بۆته ترسێكی گه‌وره به‌ڵكو ئێستا له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی وئامریكاو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌وڵاتانی دراوسێی وچه‌ندین وڵاتی تردابۆته ترسێكی گه‌وره له‌ڕوی سه‌ربازی و ئابوری و سیاسی دا ئه‌وه تائێستالهڕێگهی هه‌ڕه‌شه كانیه‌وه ترسێكی زۆری له‌نێودڵی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیدا دروست كردوه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه گه‌وره‌ترین خه‌ته‌ریش له‌سه‌ر وڵاتی ئیسرایله كه‌له ههركاردانهوهیهكی سه‌ربازیدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئیسرایل ڕوبه‌ڕوی گورزێكی كوشنده ی سه‌ربازی ببێته‌وه‌و هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مریكا نایه‌وێت ئه‌و گورزه كوشندهیهڕوبهڕوی ئیسرایل ببێته‌وه ...
ئه‌مریكا ده‌یه‌وی به‌ر لهدهستپێ كردنی شه‌ڕ له‌ڕێگه‌ی پلانێكی سه‌ربازیه‌وه سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران له‌كاربخات ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دروست ده‌بێت كه ئهمریكاو وڵاتانی ئه‌وروپاو ته‌نانه‌ت ئیسرایلیش له‌ڕێگه‌ی سیاسی و دیپلۆماسیه‌وه نه‌گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێك یان ئهیانهوێلهڕێگهی هاندانی هاوڵاتیانی نێوخۆی ئێران و حیزبهسیاسیه ئۆپۆسیسیونهكان و چالاك وانانی مهدهنیهوهههوڵبدهن بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران وكۆتاییهێنان به‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌و نه‌مانی ترس له‌سه‌ر ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی و خودی هاوڵاتیانی ئێرانیش ئه‌مه‌ش كارێكی ئه‌وه‌نده ئه‌سته‌م نیه كه‌بیری مرۆف ته‌قه‌بولی نه‌كات و بێ هیوابین له‌ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران ڕۆژێك دێت ئێمه وه‌ك هاونیشتیمانیانی كورد ئاڵای كوردستان له‌سه‌رجه‌م شارهكوردیهكانی ئێران‌دا هه‌ڵبده‌ین و له‌ده‌ست ئه‌و سسته‌م و ناعهدالهتیانی به‌رامبه‌ر ئێمه‌ی كورد ده‌كرێت ڕزگاربین ...پێویسته سه‌رجه‌م كوردانی نێوخۆی وڵاتودهرهوهی وڵات خه‌بات وتێكۆشانهكانمان چڕتربكهینهوهو بێ وچان وبێ ماندبون بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئازادیه سه‌رتاسه‌ریه فه‌راهه‌م بكه‌ین و كۆتایی بهێنین به‌ڕژێمی ئیسلامی ئێران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست