کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لەژێرسێبەرى ئاڵاى كوردستان چى روودەدا؟؟

Wednesday, 23/05/2012, 12:00






من بروام بەمە نییە كەتۆ دەلێى لەژێرئەم ئاڵایە لەدایك بووم ئامادەشم لەژێرئەم ئاڵایە دا بمرم
باش دەزانم تۆ ئەگەر بەرژەوەندیت لەگەلى نەما دەیفرۆشى وەك ئەوەى كە فرۆشتت لە 31 ئابدا و داتە دەست برا بەعسییەكانت ،پاشان بۆئەوەى خۆت پاك بكەیتەوە دووبارە هەلت كردەوە بەلام ئەمجارە بۆچى؟
بۆدەولەمەند كردنى خۆت و كەسانى دەورووبەرت نەك بۆ ناساندنى كورد و بۆ بەدەست هێنانى مافى كورد .
ئەوكەسانەى كەلەژێرسێبەرى ئەم ئاڵایە لەدایك بوون و گیانیان بەخشى تۆ نەبووى وە هەرگیزیش تۆنابى ، ئەوان قارەمان و شۆرشگێربوون جیاواز لەتۆ.
ئێستا گەنج لەم ولاتە كە ئاڵاكەى دەبینئ چاوى پردەبئ لەفرمێسك دەزانى بۆ ؟
چونكە دەزانئ كە ئاڵایەكى بئ ولاتى هەیە وەدەشزانێ كە سەركردەكانى وەكوتۆ هەرگیزنەیانتوانییوە ولاتێك بۆ ئەم ئاڵایە دروست بكەن لەبەر خۆپەرستى خۆیان .هەرگیز نەیانتوانییوە دادپەروەربن هەمووكات لەهەولى دزین و گەندەلى بوونە لەژێرسێبەرى ئەم ئاڵایە .
من ناتوانم بلێم لێت خۆشنابم ئاڵاكەم چونكە تۆ تاكە ناسنامەى منى كە دنیا بزانئ من كوردم
بەلام تۆ هەى سەرۆك هەرگیز ئەم ئالایەت بەناسنامەى خۆت دانەناوە ئەوجا نەوەك كورد .
ئەگەر لەشوێنێ ببینم ئاڵاكەم كەوتووە هەلى دەگرم و ماچى دەكەم بەلام تۆ وانى ئەگەر بزانى بەرژەوەندیتى سەرنەخست لەكارێك ئەوا داى دەبەزێنى و سوكایەتى پێ دەكەن وەك كردتتان .
لەوانەیە ئێستا تۆ بلێى بۆ بەس پەنجەى تاوان بۆ من درێژدەكەى ؟ ئاخر جەناب ئەمە تۆبووى وات لەوكەسانەش كرد كە بەوشێوەى خۆت رەفتاربكەن ئاڵابۆبەرژەوەندى خۆیان بەكاربێنن ئەى نەتبیستووە كە دەلێن (گەورە ئاو دەرژێنئ گچكەش پێى لێ دەخشێنێ)ئەوانیش ئێستا وان لەژێر ئاڵاى كوردستان هەزاران كارى نابەجێ دەكەن و گەندەلى و دزى گەورەگەورە دەكەن پیاودەكوژن ناشى شارنەوە ...هتد
بەلام نازانم بۆ ئاڵاى كوردستانەكەم بئ دەنگە لەمەر ئەم كارانەى ئێوە لەپەناى ئەودا دەیكەن؟
ئاخۆ ئەویشتان فێركردووە ؟ یان چاوەرێى فرسەتێك دەكا كە گوزرى خۆى لێتان بوەشێنێ .وەك دەلێن (خوابەسەبرە ئەمما بەزەبرە)خەلكێكى زۆرى ئەم ئاڵابێ ولاتەیەم لەچاوەروانى ئەوەدان كە ئەم زەربەتان پێ بكەوێ و لەناوتان ببات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە