کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵوێستی ئیخوان له‌ میسر چه‌نده‌بوو ، ئه‌وه‌نده‌ش چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی یه‌کگرتووبن..

Sunday, 30/01/2011, 12:00


شه‌پۆلی ناره‌زایی و گۆڕان له‌ ناوچه‌که‌ تادێ په‌ره‌ده‌سێنێت ، ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ که‌سێک یا ده‌وڵه‌تێکی له‌ پشته‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو ئه‌و ناره‌زایه‌تییانه‌ و خۆپیشاندانانه‌ که‌سانێکیان له‌ پشته‌ که‌ که‌رامه‌تی هاوڵاتیی بوونیان زامدارکراوه‌ و رۆژانه‌ مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێت ، ئه‌و که‌سانه‌یان له‌ پشته‌ که‌  هۆشیارن و ده‌زانن مافه‌کانیان له‌ کوێدایه‌‌ و چۆن به‌ده‌ستی ده‌هێنن.. ئه‌وه‌ی بینرا و ده‌یبینین شۆڕشێک بوو که‌ گۆرانی بناخه‌یی له‌ ستراکچه‌ری سیسته‌مه‌ تۆلیتار و دیکتاتۆره‌کانی خوڵقاند و هێشتا ده‌یخولقینێت.
گۆڕان هوڵوێستێکی بوێرانه‌ی نیشاندا ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نه‌ک هه‌ر کاتی خۆیه‌تی ، جارجاره‌ مرۆ ده‌ڵێت دره‌نگیش که‌وت.
ئێمه‌ قسه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی دوو بنه‌ماڵه‌ نییه‌ ، که‌ چۆن و به‌چ ئالیه‌تێک ده‌یانه‌وێت درێژه‌ به‌ ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاتیان بده‌ن ، به‌ڵکو قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ناشه‌فافو ناروونه‌ی یه‌کگرتوو که‌ کتومت له‌ هه‌ڵوێسته‌کانی ئیخوان ده‌چێت که‌ له‌ میسر ناتوانن رۆڵ ببینن ، به‌مانایه‌کی دیکه‌ یه‌کگرتوو ده‌یه‌وێت پایه‌کی له‌ نیو خه‌لکدا بێت تا بتوانێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌خه‌ڵکی بفرۆشێته‌وه‌ و پاکه‌ی دیکه‌ی له‌ نێو ده‌سه‌لاتی مافیایی بێت تا ئه‌ویش پشکی له‌ ئیمتیازات به‌رکه‌ویت . ئه‌م سیاسه‌ته‌ دوورووییه‌ی یه‌کگرتوو ره‌نگه‌ بۆ 10ساڵ پێش ئیستا سروشتی بووبێت ، به‌ڵام بۆ ئیستا هه‌رگیز قابیل به‌ قه‌بوڵکردن نییه‌ .
چه‌نده‌ها له‌ کادیرانی یه‌کگرتوو کوژران له‌سه‌رده‌ستی تیرۆریسترین هێز که‌ هی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌ ، که‌چی به‌یه‌ک فیکه‌ی مه‌سعود له‌به‌رده‌م باره‌گاکانی ئاماده‌ ده‌بن.. ده‌یان گاڵته‌جاری به‌ موقه‌ده‌ساته‌کانی ئیسلام ده‌کرێت له‌لایه‌ن خودی پیاوه‌کانی مه‌سعوده‌وه‌ که‌چی بۆ پارووه‌ نانخواردنێک تا سه‌رۆکی ته‌زویر لیێان رازبێت ده‌چنه‌ سه‌رخوانه‌که‌ی که‌ تێیدا خوێنی سه‌رده‌شتی له‌سه‌ردا فڕ ده‌کرێت.
ئێمه‌ ده‌بی ئه‌و راستییه‌ بزانین که‌ له‌وه‌ زیاتر ، له‌و هه‌ڵوێسته‌ی که‌ ئیمڕۆ ده‌ریانکرد ، چاوه‌ڕیی زیاتر له‌ یه‌کگرتوو ناکرێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێکی مه‌ردانه‌ و کوردانه‌ و موسڵمانانه‌ ده‌ربڕن ئه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌یڵێین : یه‌کگرتوو نین.
یه‌کگرتوو ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی دادێ گه‌شه‌ بکات ده‌بێ خۆی بگۆڕێت و له‌ خه‌می خه‌ڵکی کوردستاندا بێت نه‌ک رازیکردنی مه‌سعودێک که‌ نه‌ک هه‌ر تالانچییه‌ به‌ڵکو تیرۆریستیشه‌..
ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو ده‌یه‌وێت پاڵپشتی له‌ خه‌مه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بکات ، ده‌با پاش نویژی هه‌ینییه‌ک دژی ده‌سه‌ڵات مزگه‌وته‌کان هانبدات بۆ خۆپیشاندان .. که‌ ئه‌وه‌ی پێ ناکرێت له‌ سایه‌ی بوونی ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و ئه‌و هه‌موو گاڵته‌کردنه‌ به‌ موقده‌ساتی ئیسلامیی ، ده‌ست له‌ خۆی بشوات و به‌یادیان ده‌هێنینه‌وه‌ که‌ ئه‌وان ئه‌وه‌نین ببن به‌ رابه‌ری خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە