ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ ............ له کوردستان ... ده‌وامی دائیره‌کان
Friday, 20/07/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه .
زۆر سه‌یره نازانم بۆ تا ئێستا بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌کراوه‌ته‌وه خۆ زۆرگرنگه ... ئایا به ئه‌نقه‌ست بووه یان هه‌ستی پێنه‌کراوه یان ئیهمال کراوه... نا باوه‌ڕناکه‌م له‌وانه‌یه له دڵسۆزی خۆیان بێت ... والله وبالله وتالله ئه‌مه‌یان هه‌ر نااااااااا... چونکه به حیاتیان دڵسۆز نه‌بوون له کرده‌وه‌ێک یا کارێک ، ته‌نها له یه‌ک شت نه‌بێت ئه‌ویش هه‌موومان ده‌یزانین پێویست ناکات بیڵیم ... هه‌ر من خۆم هۆیه‌که‌ی ده‌زانم بۆ تا ئێستا بیری لێنه‌کراوه‌ته‌وه ... .
باشه ده‌بێ چی بێ .
براگیان تا ئێستا نه‌مان زانی باسی چی ده‌که‌ی ... ببوره راستده‌که‌ی خۆ من تا ئێستا بابه‌ته‌که‌م نه ورژاندووه .
هه‌موو به‌یانیه‌ک پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم بۆ ئیشه‌که‌م ڕۆژنامه ئه‌لیکترۆنیه کوردیه‌کان به خێرایی سه‌ردێره‌کان ده‌خوێنمه‌وه ... ئه‌م به‌یانیه له یه‌کێک له ڕۆژنامانه‌کان خوێندمه‌وه نوسرابوو له دائره حکومیه‌کان یه‌ک سه‌عات ده‌وام که‌م ده‌کرێته‌وه ... زۆر باشه کارێکی به جێیه ، مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به‌ڕێویه ... دونیا زۆر گه‌رمه ... دائیره‌کان قه‌ره‌بالغن ، خه‌ڵکی به هه‌فته‌و به مانگ وه‌ک موراجیع له دائره‌کان ، له‌و ژوور بۆ ئه‌و ژوور ڕاده‌که‌ن به دوای معامه‌له‌کانیان ...
به‌لام ............ با بزانین ئه‌سڵه‌ن فه‌رمانبه‌رانی (مه‌بستمان گشت فه‌رمانبه‌ره‌کان نیه)حکومه‌تی هه‌رێم له ڕۆژێکدا چه‌ند سه‌عات کار ده‌که‌ن ، کاتژمێر (9) ی به‌یانی تتی تتی ده‌وامی چا یان قاوه خواردنه‌وه ده‌ست پێده‌کات ... جگه‌ره‌کێشان ... گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانی دوێنی ... ئینجا ده‌ست به کارکردن بۆ ماوه‌ی یه‌ک دوو سه‌عات ... چا یان قاوه له گه‌ڵ کولیجه و کێک ... بو به سه‌عات یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌ر یه‌ک له لای خۆیه‌وه سه‌یری سه‌عاته‌که‌ی ده‌کات و .... ئه‌رێ نه‌ڕۆین جه‌ماعه‌ت ... که‌یفی خۆتانه ... حه‌زده‌که‌ن ئێوه برۆن من ده‌مێنمه‌وه که‌مێک کارم ماوه ته‌واوی ده‌که‌م (ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌ست به مسئولیه‌ت ده‌که‌ن ده‌مێننه‌وه تا دوام ته‌واو ده‌بێت، که‌سانی دڵسۆزی ووڵاته‌که‌یانن ئه‌ندامی حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات نین کۆنه به‌عسیش نین) .
که‌واته ... کۆی ته‌واوی سه‌عاتی کارکردن + خواردنه‌وه‌ی چا یان قاوه + چا یان قاوه له گه‌ڵ کولیجه و کێک = 4 سه‌عات .
پاش که‌مکردنه‌وه‌ی یه‌ک سه‌عات له مانگی ڕه‌مه‌زان به‌مانای ، خواردنه‌وه‌ی چا یان قاوه + چا یان قاوه له گه‌ڵ کولیجه و کێک لا ده‌بردرێت له خشته کارکردن ... که‌واته کۆی ته‌واوی سه‌عاتی کارکردن = 3 سه‌عات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست