کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتێ سه‌رۆکی 31ی ئاب خه‌ڵات ده‌کرێ، شه‌ره‌فه‌که‌ی ده‌سووتێنرێ و ئه‌تک ده‌کرێ

Thursday, 03/03/2011, 12:00



ده‌مێک بوو‌مه‌سعود بارزانی به‌دوای نه‌وته‌شجاعه‌وه‌بوو‌ وه‌ری بگرێ. خۆشبه‌ختانه‌سه‌ددامی باوکی مه‌سعود بارزانی نه‌ماوه‌تا نه‌وته‌شجاعه‌که‌ی عه‌یار 24ی بداتێ، ئه‌گه‌رچی له‌نه‌وته‌شجاعه‌کانی مو‌سته‌شاره‌کان خراپتر سه‌ددام هاوکاری کوڕه‌که‌ی خۆی مه‌سعود بارزانی کردووه‌، چوونکه‌سه‌دامیش به‌ئه‌ندازه‌ی خۆی زیره‌ک بوو، ده‌یزانی ئه‌گه‌ر کوڕه‌کانی له‌موسڵ یا هه‌ر جێگایه‌کی تر بشکوژرێن، ئه‌وا مه‌سعود بارزانی له‌کوردستان بۆی ده‌مێنێته‌وه‌و، ئه‌وه‌ی که‌ماوه‌ئه‌نجامی بدا و ته‌واوی بکا ئه‌وا ئه‌م بۆی ته‌واو ده‌کا له‌کوردستان و شماله‌حبیبه‌که‌یان. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌مه‌سعود نه‌یهێشت که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر کوردستان، به‌7 ساڵ حوکمڕانێتی کردنی موسڵ که‌چی زۆر سووکه‌ڵانه‌ته‌سلیمی برا عه‌ره‌به‌کانی خۆی کرده‌وه‌، ده‌ستی کرد به‌تیرۆر کاری و کپ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادی میدیا و ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نووسان له‌کوردستان، شه‌ڕی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانی کرد ...هتد وا ئێستاش ئه‌و ده‌یهه‌وێ گه‌وره‌ترین تاوان و کاره‌سات له‌سلێمانی و ده‌ورو به‌ری بخوڵقێنێ و خه‌ڵتانی خوێنیشی کرد و، تێریشی نه‌خواردۆته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی زۆرتر و زۆرتر ده‌کا.
مه‌سعود بارزانی ئه‌و خه‌ونه‌ی نه‌وته‌شجاعه‌که‌ی سه‌ددامی له‌مێشکدا لێ بۆته‌خه‌مۆکییه‌ک که‌وه‌ری نه‌گرتووه‌و هه‌ر بۆیه‌شه‌ئاماده‌بوو له‌و ڕیسوایی یه‌ی که‌سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا ئێستا تێی که‌وتووه‌که‌ڵک وه‌رگرێ و، به‌رتیلێکی باشی پێبدا تا به‌ناوی خه‌ڵاتی ئاشتی خه‌ڵاتێکی پێبدرێ!؟ مه‌سعود و پارتی ده‌یانویست به‌وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ده‌هێنده‌ی تری جاران و ئێستا خۆیان به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن و هه‌ڵکێشن و له‌سه‌رۆکیشه‌وه‌خۆیانمان لێ بکاته‌خودایه‌کی ته‌واو، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێک هه‌ر له‌پێش ئه‌وه‌و ئێستاکه‌ش له‌کاتێکدا وه‌ری ده‌گرێ و له‌دوای ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆشی یه‌ی مه‌سعودی 31ی ئاب و مه‌سینه‌هه‌ڵگره‌کانی تری، به‌سووتاندنی جامانه‌(مێزه‌ر)ی سووری بارزانی یه‌کان شه‌ره‌فی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یان و ته‌نانه‌ت گۆڕی بارزانی گۆڕ به‌گۆڕیش ئه‌تک کرا و سووک و ڕیسوا کرا له‌و خۆپیشاندانانه‌ی که‌له‌دوای 17. 02 2011 له‌کوردستان و زۆر ووڵاتانی ئه‌وروپا و کانادا و دڵنیام زۆر جێگای تریش له‌ئاینده‌دا. له‌کاتێکدا ئه‌وان وایان به‌رنامه‌هه‌بوو که‌به‌و بۆنه‌یه‌وه‌مه‌راسیمێکی گه‌وره‌ساز بکه‌ن بۆ سه‌رۆکی 31ی ئاب و ماوه‌یه‌ک وه‌ک موکه‌ڕه‌مه‌کانی سه‌ددام هه‌ر نه‌یبڕنه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا کاته‌که‌ی کات نی یه‌بۆ مه‌سعود، چوونکه‌سه‌د خه‌ڵاتی تریش وه‌ربگرێ به‌نه‌وته‌شجاعه‌که‌ی سه‌ددامیشه‌وه‌، ئیدی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت و ئابڕوویان سووتێنرا و ئه‌تک کرا. ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێ بێڕێزی به‌خه‌ڵکی سلێمانی و ده‌وروو به‌ری بکه‌ی و ئه‌تکمان بکه‌ی، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و چاره‌نووسه‌ش له‌به‌رچاو بگری ‌که‌دیتم مێزه‌ری سووری شه‌ره‌فی مه‌سعودی 31ی ئاب سووتێنراو ئه‌تک کرا و خرایه‌ژێر پێ یه‌کانمانه‌وه‌له‌له‌نده‌ن.
عه‌لی غه‌ریب
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە