له د. كه‌مال میراوده‌لییه‌وه بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان..لادانی یاسایی له ڕیسای ڕه‌وشتی كاندیده‌ك
Friday, 29/05/2009, 12:00
من د. كه‌مال میراوده‌لی كه كاندیجی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- م، ده‌مه‌وێ ئه‌و لادانه یاسایی یانه ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بخه‌مه به‌رچاوی به‌ڕێزتان :
1- ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕه‌سمییه له پارێزگای هه‌ولێره‌وه ده‌رده‌چێ و خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێز نه‌وزاد هادی یه و سه‌رۆكی نووسینی به‌ڕێز جه‌واد قادره. به پێی ئه‌م زانیارییه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م له ژێر ناونیشانی ڕۆژنامه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه 25000 دانه‌ی به خۆڕایی له هه‌موو محه‌لات و ناو بازار دایه‌ره و ماڵه‌كانی ناو هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه.
2- ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له ژماره 539 ی ڕۆژی 25 ی مایسی 2009 دا و له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدجا به پیتی گه‌وره‌ی سه‌رنجڕاكێش رێكلامی بۆ وتارێك كردووه به ناوی : كه‌مال میراوده‌لی له كام ده‌روازه دێته كوردستان. وتاره‌كه خۆشی له لاپه‌ڕه (5) دا له ستوونێكی فراواندا به قه‌واره‌ی 40 به 10 سم بڵاوكراوه‌ته‌وه و وتاره‌كه هه‌مووی 373 وشه‌یه. وتاره‌كه له لایه‌ن یه‌كێك له ستووننووسانی ڕۆژنامه‌كه به ناوی (به‌ختیار شاخی) نووسراوه و وێنه‌یه‌كی خۆشی له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. به پێی زانیارییه‌ك كه پێم ڕاگه‌یه‌ندراوه و نه‌متوانیوه دڵنیابم لێی ئه‌و كه‌سه ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتی كوردستانه و له به‌شی پاراستن كار ده‌كا كه له لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی یه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ.
3- وتاره‌كه به تێكڕایی هێرشێكی پڕوپاگه‌نده‌ی ته‌شهیر و سومعه‌ت شكاندن و ناو زڕاندن و كه‌سێتی شكاندنه، به مه‌به‌ستی ئازار گه‌یاندن به ناوبانگ و كه‌سێتی من و هاندانی جه‌ماوه‌ری كورد دژم و ده‌نگ نه‌دان پێم. به باوه‌ڕی من ئه‌و وتاره شكاندنێكی ڕاسته‌وخۆی پره‌نسیپی نه‌زاهه‌ت ه عه‌داڵه‌تی هه‌ڵبژاردنه و لادانه له ڕێسای ڕه‌وشتی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كه ئێمه وه‌ك كاندید واژۆمان له‌سه‌ر كردووه و په‌یمانمان داوه وابه‌سته‌بین پێیانه‌وه له ڕووی یاسایی و ئه‌خلاقییه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره ماحه‌زانه و سومعه شكێنه ، لادانێكی ڕاسته‌وخۆ و زه‌ق و به مه‌به‌سته له ڕێسا‌و ڕێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه :
1- تا ئێستا ڕۆژی ده‌ستپێكردنی كامپه‌ینی هه‌ڵبژاردن بڕیارنه‌دراوه و كاندیده‌كان بۆیان نیه هیچ حه‌مله‌یه‌ك بۆ خۆیان یان دژی كاندیدی تر بكه‌ن. من ئه‌مه چه‌ند ڕۆژێكه هیچ ڕاگه‌یاندنێكی ڕۆ1نامه‌وانیم ده‌رنه‌كردووه و هیچ چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆّنامه‌وانی یان هی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنتم نه‌كردووه و به ته‌واوی وابه‌سته‌بووم به‌م پره‌نسیپه‌ی ڕێوشوێنی هه‌ڵبژاردنه‌وه، له چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی ڕێوشوێنی ئاشكرای كۆمیسیۆن بۆ ده‌ستپێكردنی كامپه‌ینی هه‌ڵبژاردنم. بۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره پێش وه‌خته شكاندنی ئه‌م ته‌عایماتانه‌یه.
2- من تا ئه‌م له‌حزه‌یه و له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره له هه‌ولێردا كاندیدێكی ڕه‌سمی نیم و موافه‌قه‌تی ڕه‌سمی به‌سه‌ر كاندیدبوونم نه‌كراوه. ئه‌م ده‌سپێشخه‌رییه خێرا‌و ناحه‌زانه بۆ هێرش كردنه سه‌رم پاڵنه‌ری سیاسی ناڕه‌وای له پشته‌وه هه‌یه و ئینزاری شاڵاوی تری له‌م چه‌شنه‌یه.
3- ئه‌و ڕۆژنامه‌یه زمانحالی پارێزگای هه‌ولێره و نوێنه‌رانی پارێزگا و حزبی دیمۆكراتی كوردستان لێی حوكم ده‌كا. ئه‌وه شكاندنێكی ئاشكرای پره‌نسیپی عه‌داله‌ت و ده‌رفه‌تی یه‌كسانه كه لایه‌نێكی ڕه‌سمی ده‌سته‌ڵاتداره ئیمكانیاتێكی دارایی و مێدیایی، ئه‌منی به قه‌ده‌ر ئیمكانیاتی ده‌وڵه‌تێك هه‌یه، ئه‌و هێرشه دوژمنكارییه ناڕه‌واو ناشه‌رعییه دژی كاندیدێك بكا كه هیچ حزب و تاقم و ده‌سته و دارایی و هێزێكی نیه وه‌ك مرۆڤێكی ڕووناكبیری سه‌ربه‌خۆی كورد بۆ پشتگیری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیمۆكراتی ئازاد و عه‌داله‌تدار له هه‌رێمی كوردستاندا خۆی كاندید كردووه.
4- من نووسه‌ر و ڕووناكبیر و شاعیر و ئه‌كادیمیه‌كی كوردی ناسراوم و چل ساڵه خه‌ریكی نووسین و كار و چالاكی ئه‌كادیمی و ڕووناكبیریم، له‌و ماوه‌یه‌دا سوعه‌و ناوبانگ و كه‌سێتی خۆم به پاكی و بێگه‌ردی پاراستووه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فراوان و ڕه‌واج پێدانی ئه‌م تۆمه‌ته هانده‌رانه و درۆوده‌له‌سانه، زیانێكی زۆر به كه‌سێتی و كه‌رامه‌ت و ناوم ده‌گه‌یه‌نێ به تایبه‌تی به هه‌زاران دانه له‌م ڕۆژنامه‌یه به خۆڕایی له لایه‌ن ڕۆژنامه و ده‌زگای ده‌سته‌ڵاته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر و پارتی دیمۆكراتی كوردستان و شه‌خسی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كا.
5- بڵاوكردنه‌وه و ڕه‌واج پێدانی ئه‌و بوختان و درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوانه به‌م شێوه دوژمنكارانه دزێوانه بریتیه له ده‌سوه‌شاندنێكی ترسنۆكانه‌ی چێش ده‌ست پێكردنی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنم به سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن گه‌له‌وه له ده‌ست ده‌ربێنێ و ئه‌مه‌ش ده‌ست درێژییه‌كی ناڕه‌واو ترسنۆكانه‌یه ته‌نیا دژی من نیه به‌ڵكو دژی ته‌واوی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هێمنانه و پاك و دادپه‌روه‌ر و دیمۆكراسییه له كوردستانی عێراقدا.
6- من به‌ڵێن به به‌ڕێزان كۆمیسیۆنی باڵا، به هه‌موو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌م ده‌ده‌م له پرۆسه‌ی كامپه‌یندا پابه‌ند بین به سنووری یاسا‌و رێوشوێنی كۆمیسیۆن و پره‌نسیپی ئه‌خلاق و خۆشه‌ویستی، ڕێز و قبولكردنی به‌رامبه‌ر و ئاماده نیم به هیچ شێَوه‌یه‌ك دابه‌زمه ئه‌و ئاسته نزمه و وه‌ڵامی ئه‌م جۆره تۆمه‌ت و بوختانانه به‌و زمانه بده‌مه‌وه به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌كیش له ماف و هه‌نگاوی یاسایی ده‌سبه‌جێ و كاریگه‌ر له ناوه‌وه و له ئاستی جیهانیدا بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م تالوانانه فه‌رامۆشی ناكه‌م. باشتریشه ئه‌وانه‌ی شووره‌ی ماڵیان له شووشه‌ی زه‌رد و ژه‌نگاوی و درزبردووه به‌رد به قه‌ڵا نه‌گرن. با خۆشه‌ویستی و رێزی یه‌كتر بكه‌ینه خۆشه‌ویستی و ڕێزی دیمۆكراسی و ئیراده‌ی دیمۆكراتیانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و بۆ دنیای بسه‌لمێنن كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیمۆكراتی به جوانترین و بێگه‌ردترین شێوه به‌ڕێوه‌به‌رین.
Thursday, May 28, 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست