کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتی وێنه‌ی تاله‌بانی به‌ خه‌لک هه‌لده‌واسن‏

Friday, 04/02/2011, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی دلنیا بوم که‌ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاتدار یه‌کێتی وپارتی هه‌مان ره‌فتارن له‌گه‌ل حیزبی به‌عسی گۆربه‌گۆڕ،ئه‌ویش به‌و به‌لگانه‌ی که‌ له‌ کوشتن وبرین وداوێن پیسی به‌رپرسه‌کانیان له‌ سه‌رجه‌م باره‌گاکانیان له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ داواکردنی ته‌سکیه‌ ی حیزبی له‌و که‌سانه‌ی که‌ ئیشیان ده‌که‌وێته‌ ده‌وائیره‌کانی حکومه‌ت.ئه‌مانه‌ له‌به‌رچاوی هه‌موومان ئاشکرایه‌و که‌س له‌و راستیه‌ لانادات مه‌گه‌ر خۆیان که‌ به‌زمانی له‌رزۆك وته‌ته‌له‌ نازانن جۆن وه‌لامی خه‌لک بده‌نه‌وه‌ ....ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا چاوه‌کانی منی ئه‌بله‌ق کردو سه‌ر سامی کردم ئه‌وه‌بو که‌ دووسال بوو سه‌فه‌ری کوردستانم نه‌کردبوو که‌ گه‌یشتمه‌وه‌ ماله‌وه‌ باوه‌شم به‌دایکم داکردو جاوه‌کانم پربو له‌فرمێسکی خۆشی به‌وه‌ی که‌ دایکم بینیه‌وه‌ .ده‌سته‌کانم هه‌ر له‌ملی دایکم دابو سه‌یری سه‌ر دیواره‌که‌م کرد وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تاله‌بانی هه‌لواسرابو یه‌کسه‌ر سه‌رده‌می به‌عسم بیر کوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ترسان زۆربه‌ی خه‌لک وێنه‌که‌یان هه‌لده‌واسی..دوای دوو رۆژ له‌دایکم پرسی کێ ئه‌و وێنه‌ی هه‌لواسیوه‌ ؟
دایکم ووتی کورم خۆمان هه‌لمان نه‌واسیوه‌ ئه‌وه‌ له‌ مه‌لبه‌نده‌وه‌ کۆمه‌لێك وینه‌ی مام جه‌لالیان هێنا و ووتیان ده‌بێ هه‌لی واسن ...ئی پیره‌ پیاو مامه‌ی دلسۆزترین دۆستی دیکتاتۆر ی سه‌رۆکی میسر،ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌ سه‌ددام که‌ متر بوو ئه‌وه‌شت کردوه‌ که چلکاو خۆره‌کانت وینه‌ت به‌سه‌ر خه‌لکدا دابه‌ش بکه‌ن وپی یان هه‌لواسن..باش بزانه‌ دایکه‌ پیره‌که‌م ووتی وه‌للا کورم سه‌گی ره‌ش رۆیشت سه‌گی سپی هاته‌ جیگه‌ی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە