کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌والێکی گرنگ له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتییه‌وه‌..

Thursday, 30/04/2009, 12:00

2035 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسی پێیڕاگه‌یاندین که‌ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی باڵی ریفۆرم سه‌ردانی دکتۆر که‌مال فوئادیان له‌ باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی کردووه‌ و چه‌ند خاڵێکیان تاوتوێ کردووه ، شایه‌نی باسکردنه‌ سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌ وه‌ک وته‌بێژی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی باڵی ریفۆرم بووه‌‌ :
1- کۆنگره‌ی داهاتوو ئیعترافی پێناکه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ ئۆرگانه‌کان نه‌کرێت ، که‌ ئه‌مه‌ش پرینسپێکی بناخه‌یی هه‌ر کۆنگره‌یه‌که‌.
2- کارکردن بۆ لیستی گۆڕان.
3- راگه‌یاندنی یه‌کێتی به‌ تایبه‌تی مه‌لا به‌ختیار و ئازاد جوندیانی لێدوانی توند ده‌ده‌ن ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن ئه‌وانیش به‌توندی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.
4- له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پێشوودا بریاردراوه‌ ئه‌ندام و کادیرانی ریفۆرم له‌ نێو یه‌کێتی ده‌ربکرێن ، پییانڕاگه‌یاندوون که‌ ئه‌م بریاره‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و تاڵه‌بانی هیچ سه‌رعیه‌تی نییه‌.

5- جیگای باسه‌ دوینی جه‌لال هاتۆته‌وه‌ سلێمانی و وتوویه‌تی من بۆ خۆم ده‌ست به‌حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌م ، ئه‌مه‌ لا کاتێکدایه‌ دکتۆره‌کانی پسپۆر و تایبه‌ت به‌ جه‌لال پییانڕاگه‌یاندووه‌ و ئامۆژگاریان کردووه‌ که‌ باری ته‌ندورستی ئه‌وه‌نده‌ له‌ بار نییه‌، پێویست به‌ کار ناکات جگه‌ له‌ 2 کاژێر له‌ رۆژێکدا، بۆیه‌ ره‌نگه‌ جه‌ڵته‌ی مێشکی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌ مردن نزیکی بکاته‌وه‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)