کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو جێگر كۆمیتەى ڕۆژهەڵاتى چوارقورنەى (ى ن ك) پارەى خانەوادەى شەهیدان دەخۆن

Wednesday, 24/08/2011, 12:00


هەریەك لە عبدالرحمن زەنگەڵینى ل بەشى ڕێكخستن و برایم چۆمانى ل بەشى پەیوەندیەكان لەكۆمیتەى ڕۆژهەڵاتى چوارقورنە بۆ چەندین جار پارە بەناوى خانەوادەى شەهیدان لە مەڵبەندى 24 ى ڕاپەڕین وەردەگرن گوایە ئەم خانەوادانە زۆر هەژارن بەڵام پارەكە لاى خۆیان فیفتى بەفیفتى بەش دەكەن و بۆ رابواردن لەگەڵ سۆزانیەكانو خواردنەوەو سەر گەرم كردن بەكارى دەهێنن بە دانپێدانانى خۆیان كە ئەمە بۆ چەندین جار دووبارە دەكەنەوە تا دوا جار ئەم دووكادیرە تەماع بەرى چاویان دەگرێت و لە یەكتریش خائین دەبن و فێڵ لە یەكترى دەكەن دواجار كە ڕەزامەندى وەرگرتنى 50 گەڵا لە محمد وەتمان ل مەڵبەند وەردەگرن بۆ خانەوادەى شەهیدان عبدالرحمن پارەكەوەردەگرێت و سەرفى دەكات بەشێكى زۆر كەم كە بەووتەى خۆى تەنها دوو گەڵا دەدات بە برایم چۆمانى ئەویش نارازى دەبێت و لەیەكتر تووڕە دەبن و دواتر برایم چۆمانى دەچێت دوو گەڵاكە لەبەردەم لێپرسراوى مەڵبەند دادەنێت وهەموو ڕووداوەكانى بۆ باس دەكات دواتر عبدالرحمن و برایم تڕۆ دەكرێن و لە كۆمیتە بەرزیان دەكەنەوە بۆ مەڵبەند وەك پاداشتى كردارەكانیان ئەمەیە خزمەت.
ئەندام كۆمیتەیەك لەناو كۆمیتەى ڕۆژهەڵاتى چوارقورنە 
هاوڵاتییه‌کی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە