هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی پیشووی لقی 4 ده‌رمانخوارد کراوه
Monday, 08/10/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 8 ههولێرسهرچاوهیهكی نزیك له نێو ده‌زگای پاراستن، كه نه‌یویست ناوی شوێنه‌که‌ش ئاشكرا بكرێت، له په‌یوه‌ندییه‌کی کورت‌دا پێیڕاگه‌یاندین، كه هۆی تووشبوونی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فای به‌رپرسی پیشووی لقی 4ی پارتی، که تووشی حاڵه‌تی كوتوپری سه‌كته‌ی دڵ بووه، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه ده‌رمانخواردوو کراوه، سه‌رچاوه‌که گێڕایه‌وه، که چه‌ند جارێک هیوا داوای کردووه‌رێگای بده‌ن بچێته ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، به‌ڵام پاراستن متمانه‌یان پێی نه‌کردووه و رازینه‌بوون به ته‌نیا هه‌ولێر جێ بهێڵێت، چونکه هیوا کۆمه‌ڵێک نهێنی ئه‌و ده‌زگایه‌ی له‌لایه، وه‌کو تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه و عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک تاوانی تیرۆریستانه‌ی دیکه که به ده‌ستی خۆی ئه‌نجامی داون، ئه‌وده‌رمانه‌ی به هیوا دراوه، تا ئیستاده‌رنه‌که‌وتووه چییه و چه‌ند کاری لێکردووه و چه‌ند له ژیاندا ده‌مێنێته‌وه!
هه‌روه‌ک له هه‌واڵی پێشووتردا په‌یامنێره‌که‌مان رایگه‌یاند، که ئه‌وانه‌ی کارێکی نهێنی، یان تاوانێک بۆ پاراستن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر له رۆیشتن و هه‌ڵسوکه‌وتیان دڵنیا نه‌بن، زه‌حمه‌ته بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لێیان بگه‌ڕێت هه‌رێم به‌جێ بهێڵن، له هه‌موو حاڵه‌تێکدا چاره‌نووسیان ته‌نها له‌ناو بردنه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست