لیستى كوردستانى كڵاوێكى ترى كردە سەرى كۆمیسیۆن و لیستەكانى تر!
Saturday, 25/07/2009, 12:00
بەپێى دوا زانیارى كەدەست كوردستانپۆست كەوتووە لیستى كوردستانى بە ناوى پاراستنى هێمنى و ئاسایشى كوردستان و سنورەكان تەواوى پێشمەرگەى خستۆتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە و لەئینزاردان بۆ ئەوەى لەهەرشوێنێك مەبەستیان بێت جارێكى تر دەنگ بدەن ئەوەش كڵاوكردنە سەرى كۆمیسیۆن و لیستەكانى ترە!
لەلایەكى ترەوە ئێوارەى دوێنێ فەرەج حەیدەرى و حەمدیە حسێنى كەدوو گەورە بەرپرسى كۆمیسیۆنى باڵان لەگوندى سەرى ڕەش میوانى بارزانى بوونە ئەم میوان بوونەش لەم كاتەدا جێگەى شك و گومانى خەڵكى كوردستان و لیستەكانى ترى بەشداربووى هەڵبژاردنە لەلایەكى ترەوە كوردستان لەسەرچاوەیەكى تایبەتى خۆیەوە زانیویەتى كەفەرماندەى لەشكرى كوردستانى سەربەپارتى دیموكراتى كوردستان كەمەنسورى كوڕى مەسحود سەرپەرشتى دەكات زۆر بەتۆكمەیى پڕچەك كراون هەروەها ئەو شەرچاوەیە ووتى زاڵماى خەلیلزاد كەبەناوى دۆستایەتى بارزانى هاتۆتە كوردستان ڕۆڵى هەبووە لەڕازییكردنى سوپاى ئەمریكا بەوەى چاودێرى پرۆسەى هەڵبژاردنەكان نەكات،
سەبارەت بەو ڕۆڵەى خەلیل زاد نێردراوى كوردستانپۆست لەمەكتەبى سیاسى پارتى ڕایگەیاند خەلیل زاد بۆ نواندنى هەر دەورێك پارەیەكى خەیاڵى وەردەگرێت،كوردستانپۆست لەگەڵ خوێنەرانى بەردەوام دەبێت تاكاتژمێر شەشى ئێوارەى ڕۆژى پێنج شەممە........،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست